Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کچێکه قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن 12 ساڵ لە ئەنیشتاین و هاوکینگ خاڵی زیاتر بەدەستهێنا

کچێکی ١٢ ساڵ بەناوی (راجگۆری پاوار)ی خەڵکی هیندستان و دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا، لە تاقیکردنەوەیەکی ئای کیودا لە ڕێژە ئاساییەکەی خۆی زیاتری بەدەستهێنا بە ٢٢ خاڵ.
 
بەگوێرەی تاقیکردنەوەی (ئای کیو)ی مێنسای بەریتانی، پێویستە (ئای کیو)ەکەت لە ١٤٠ زیاتر بێت. ئای کیو زیرەکی مرۆڤ نیشان دەدات، ئەمەش بە چەند تاقیکردنەوەیەکی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت. 
 
پاواری تەمەن 12 ساڵ، لە تاقیکردنەوەیەکەدا ١٦٢ خاڵی بەدەستهێنا ئەمەش ٢ خاڵ لە هەردوو زانای بەناوبانگ ئەلبێرت ئەنیشتاین و ستیڤن هاوکینگ زیاترە. 
 
 بەدەستهێنانی ١٦٢ خاڵ لەو تاقیکردنەوەیەدا بەرزترین ئەنجامە بۆ کەسێکی خوار ١٨ ساڵ. 
 
ڕاجگۆری پاوار یەکێکە لەو ٢٠،٠٠٠ کەسەی جیهان کە ١٦٢ خاڵ لە جیهاندا بەدەستبهێنێت لەو تاقیکردنەوەیەدا.
 
لەگەڵ ئەو زیرەکییەدا، پاوار کەسێکی سادەیە. کاتێک بەراورد کرا بە ئەنیشتاین و هۆکینگ، وتی، “کەمێک دڵخۆشم، بەڵام بڕواناکەم من لەو ئاستەدا بم کە بەراورد بکرێم لەگەڵ ئەو دوو زانایەدا، چونکە ئەوان زۆر مەزنن، بڕواناکەم من بەو شێوەیە بم.”



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

کچێکه قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن 12 ساڵ لە ئەنیشتاین و هاوکینگ خاڵی زیاتر بەدەستهێنا Reviewed by Unknown on 4:51:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.