Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

Allow ADS

Please enable / Bitte aktiviere JavaScript!
Veuillez activer / Por favor activa el Javascript![ ? ]

فتوایەكی تایبەت بۆ قوتابیانی پۆلی 12وپۆلی 9 دەردەچێت

فەتوایەكی تایبەت بۆ قوتابیان دەردەچێت

له‌سه‌ر ڕۆژوگرتنی قوتابیان له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا، لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هەرێم كوردستان، فه‌توایه‌كی تایبەتی بۆ قوتابیان دەركرد.
ده‌قه‌كه‌ی فەتوایەكە:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌و پێیه‌ی به‌شێكی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌مساڵی خوێندن ده‌كه‌ونه‌ ناو مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات رۆژووگرتن بۆ قوتابیان ئاسان نه‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان روونی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هه‌ر كاتێك قوتابیان پێویستییان به‌ خوێندن و پێداچوونه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌ هه‌بێت، ئه‌مانه‌ش له‌ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا بوون، به‌رۆژووبوونیش وای له‌ قوتابیان ده‌كرد له‌ خۆئاماده‌كردن بۆ خوێندن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ سست ببن، ئا له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆیان دروسته‌ ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ به‌رۆژوو نه‌بن و خۆیان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ ئاماده‌ بكه‌ن، دواتریش كه‌ عوزره‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت واجبه‌ رۆژووه‌كانیان قه‌زا بكه‌نه‌وه‌.
مه‌رجی سه‌ره‌كی ئه‌م رێگه‌پێدانه‌ش له‌وه‌ دایه‌ كه‌ قوتابیه‌كان له‌و زیانپێگه‌یشتنه دڵنیا بن، به‌وه‌ی له‌ وانه‌كان ده‌كه‌ون یان زیانیان پێده‌گات، چونكه‌ رۆژوگرتنی مانگی ره‌مه‌زان واجبه‌ له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكی موكه‌له‌ف (عاقل و بالغ) بێت و ته‌ندرووست و نیشته‌جێ بێت، هه‌موو واجبه‌ شه‌رعییه‌كانیش به‌ تواناوه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ نه‌یتوانی به‌رۆژوو بێت یان زیانێكی توانابه‌ده‌ری پێده‌گه‌یشت، له‌ رووی شه‌رعه‌وه‌ بۆی دروسته‌ رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (ڵا یُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا).

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

فتوایەكی تایبەت بۆ قوتابیانی پۆلی 12وپۆلی 9 دەردەچێت Reviewed by Xwendga Kurdish on 5:18:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.