وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری لە پرسیاری تاقیکردنەوەی وزاری دەكات
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، بۆ تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانی ئەمساڵ سێ جۆر پرسیار بەسەر خوێندکاراندا دابەشدەکرێت و لەسەر هەوڵی ئاشکراکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکانی ساڵی ڕابردووش دۆسیەی سێ مامۆستا لە دادگایە.
سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، لە تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتیەکاندا، پێشتر دوو جۆر پرسیار هەبوو کە (A-B) بوون بەڵام ئەمساڵ پرسیاری (A-B-C) بەسەر خوێندکاراندا دابەشدەکرێن لە هۆڵی تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکاندا.
وتیشی، لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا هەندێک هەواڵی ناڕاست بڵاودەکرێنەوە کە دەبنە هۆی تێکدانی دەروونی خوێندکاران و ئەوانیش بەتوندی دژی ئەو بابەتە دەوەستنەوە.
سامان سیوەیلی وتیشی “ساڵی ڕابردوو هەوڵێک هەبووە بۆ دزەپێکردنی پرسیارەکان و لەسەر ئەو بابەتەش سێ مامۆستا بۆماوەی سێ مانگ زیندانی کراون و ئێستا بە کەفالەت ئازاد کراون و دۆسیەکانیان لە دادگایە”.
هۆشداری ئەوەشیدا کە هەر خوێندکارێک هەوڵی گزیکرن (غەشکردن) بدات لە تاقیکردنەوەکاندا، ئەوا بەپێی بڕیاری پەروەردە ئەو خوێندکارە لە تاقیکردنەوەکان بێبەش دەکرێت
.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: