Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڤیدیۆ ساتی دەرکردنی سالار عەزیز لەمەراسیمی بەخاکسپاردنی نەوشیروان مستەفا

کاردانەوەکانی مردنی نەوشیروان مستەفا بەردەوامەو هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە ڕۆژی بەخاکسپاردنیدا توڕەییەکی زۆریان پێوەدیاربو و لەوکاتەوە چەندین ڤیدیۆی ئەو توڕەییەی هەڵسوڕاوان بڵاوبوەتەوەو لەدوا ڤیدیۆدا کە بڵاوبوەتەوە دەردەکەوێت کە یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی ئەو بزوتنەوەیەش لە مەراسیمی بەخاکسپاردنەکە دەکرێتە دەرەوە

شایانی باسە هەر لەو مەراسیمەدا کۆسرەت رەسوڵ و مەلابەختیار بە توندی روبەروی رەخنەو نارەزایەتی هەڵسوڕاوانی گۆڕان بونەوەو ناچاریانکردن مەراسیمەکە جێبهێڵن. لەلایەکی تریشەوە ئەمینداری یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانیش بە هوها پێشوازی لە وتارەکەی کرا.

هەڵسوراوانی گۆران وەک خۆیان باسدەکەن ئەوکاردانەوانە لەئەنجامی ئەوەوە هاتوە کە ئەو کەسانە پرۆ پارتین و دژی بەرەی میللەتن و دوڕون لەگەڵ خەڵک.

لەلایەکی ترەوە زۆر کەسیش رەخنە لەو پەرچەکردارە دەگرن و دەڵین ئەوە لەگەڵ داب و نەریتی کوردەواریدا ناگونجێت




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

ڤیدیۆ ساتی دەرکردنی سالار عەزیز لەمەراسیمی بەخاکسپاردنی نەوشیروان مستەفا Reviewed by Unknown on 9:55:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.