هێرشە ئەلیکترۆنیەکە و چۆنیەتی دورخستنەوەی
شه‌پۆلی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌ی رۆژی هه‌ینی سه‌ریهه‌ڵدا زیاتر له 150 وڵاتی گرتووه‌ته‌وه و زیاتر له 200 هه‌زار كۆمپیوته‌ر له‌نێوانیشیاندا كۆمپانیا گه‌وره‌كان تووش بوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، ڕۆب وه‌ینوڕایت به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ جێبه‌جێكرنی یاسا (ئیرۆپۆل) ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاندووه كه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه مه‌ودای هێرشه‌كه فراوانترببێت و ژماره‌كان زیاتر ببن كاتێ ئه‌مڕۆ خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ر كاره‌كانیان. وتیشی كه هێرشه‌كه تائێستا زیاتر له 150 وڵاتی گرتووه‌ته‌وه و زیاتر له 200 هه‌زار كۆمپیوته‌ر له‌نێوانیشیاندا كۆمپانیا گه‌وره‌كان تووش بوون. ڕۆب وه‌ینوڕایت ئاماژه‌شیكردووه به‌وه‌ی ئه‌و هێرشه بێ پێشینه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه” ئێستا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هه‌ڵكشاوداین ز ژماره‌كان هه‌تا دێت زیاتر ده‌بێت و من له‌و باره‌یه‌وه نیگه‌رانم”. هێرشه‌كه چیيه؟ هێرشبه‌ره‌كان هه‌موو فایله‌كانی كۆمپیوته‌رێكی تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه داده‌خات و داوا له خاوه‌نی كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌كات پاره‌بدات هه‌تاوه‌كو بتوانێت كۆنتڕۆڵی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه. ئه‌و جۆره ڤایرۆسه ناوی “واناكرای”یه و به‌سوودوه‌رگرتن له كه‌لێنێكی ئه‌منی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بڵاوده‌بێته‌وه. مایكرۆسۆفت(MSFT, Tech30) له مانگی ئازاری ڕابردوودا كه‌لێنه ئه‌منییه‌كه‌ی ئاشكراكرد، به‌ڵام ئه‌و كۆمپیوته‌ر و نێتۆركانه‌ی كه سیستمه‌كانی خۆیان ئه‌پده‌یت نه‌كردووه‌ته‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش و مه‌ترسیدان. ده‌بێت ئه‌دمینیسته‌ری ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر، له‌ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێردا پاره‌كه بده‌ن و خاوه‌نی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانیان تووش بووه له‌چه‌ند كاتژمێری یه‌كه‌مدا بڕی 300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان داوه له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆنترۆڵی كۆمپیوته‌ره‌كانیاندا.
چۆنێتی دوورخستنه‌وه‌ی هێرشه‌كان به ئه‌پده‌یتكردنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی ئه‌و كه‌لێنه ئه‌منییه، مایكرۆسۆفت ڕایگه‌یاندووه، هێرشبه‌ران ناتوانن زیان به‌و كۆمپیوته‌ره‌كان بگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی پێشتر تووش بوون هیچ چاره‌سه‌رێكی نییه.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post

ليست هناك تعليقات: