Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وە‌زارە‌تی خوێندنی باڵا نابێ زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان کۆپیکراوى زانکۆ حکومیەکان بن

، د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى باسى لە پڕۆژەى سەربەخۆى دارایى زانکۆکان کرد، کە لەلایەن سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران پەسند کرا، وتیشى وەک لە پڕۆژەکەدا هاتوە زۆربەى داهاتەکانى خوێندنى باڵا هەر لە بوارى خوێندنى باڵا خەرج بکرێتەوە، د.یوسف گۆران وتیشى وەک لە پڕۆژەکەدا هاتوە جێبەجێکردنى خاڵەکانى بەشێکى دەکەوێتە سەر زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، ڕونیشیکردەوە لە دەرکردن و پەسندکردنى ئەو ڕێنماییەدا پشت بەماددەکانى یاساى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەستراوە، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى وەک تێبینى دەکەین ئەو ڕسوماتەنە لە سەر زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دیاریکراوە وەک پێویست جێبەجێى ناکەن و، پێدانى ڕسوماتەکان بەحکومەت زۆر دوا دەکەوێ، لە کاتێکدا لە زانکۆ حکومیەکان کارەکان باشتر دەڕۆن و لە کاتى خۆى ڕسوماتەکان بە حکومەت دەدەن، د.یوسف گۆران وتیشى نامانەوێ زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان کۆپیکراوى زانکۆ حکومیەکان بن، چونکە ئێستا گۆڕانکارى گەورە لە سیستمى خوێندنى باڵا لە ئاستى دونیا ڕویداوە، بۆیە زانکۆ تایبەتەکان زیاتر دەستکراوەترن لە جێبەجێکردنى ئەو سیاسەتە، وتیشى باوەڕمان وایە خوێندنى تایبەت زۆر گرنگە بۆ ئەم وڵاتە چونکە ئەرکى ئەو زانکۆ و پەیمانگەیانە تەنها پیدانى بڕوانامە نیە، بەڵکو دەبێ ببنە بەشێک لە سیستمى ئابورى وڵات، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشگەیاند: سیاسەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى خوێندنى باڵا بریتیە لە هاندانى کەرتى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وە‌زارە‌تی خوێندنی باڵا نابێ زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان کۆپیکراوى زانکۆ حکومیەکان بن Reviewed by Unknown on 2:46:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.