یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و زانكۆی كوردستان واژۆ كرا..
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش به شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی له بواری كشتوكاڵ، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و زانكۆی كوردستان واژۆ كرا.
به‌پێی ئه‌و یاداشتنامه‌یه هه‌ردوو لایه‌نی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و زانكۆی كوردستان هاوكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ن له پێدانی داتا و زانیاری و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و تواناسازی له بواری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان جه‌ختیان له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه و گرنگیدان به كاری هاوبه‌ش له نێوانیاندا كرده‌وه.
گرنگترین خاڵەکانی ناوەڕۆکی لەیەکگەیشتنەکەی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و زانکۆی کوردستان:
1: ئامانج لەو یاداشتە ئەنجامدانی کاری ھاوبەشە لە نێوان وەزارەت و زانکۆی کوردستان- ھەولێر لە رووی توێژینەوەی زانستی و تواناسازی لە بواری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
2: ھەر لایەنێک نوێنەری خۆی دەست نیشان دەکات بۆ رێکخستنی پەیوەندییەکان و پێک‌ھێنانی لیژنەیەکی ھاوبەش بەگوێرەی پسپۆری و تایبەتمەندیی پڕۆژەکان.
3: ھەردوولا ھاوکاردەبن بۆ بەدەستھێنانی پشتگیریی دارایی و لۆجیستی لەلایەنە ناوخۆیی و دەرەکییەکان کە پێویست بێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکان.
4: بەپێی ئەو یاداشتە ئەرکەکانی زانکۆی کوردستان – ھەولێر بریتییە لەوەی کە لە رێگای پسپۆرە ئەکادیمیەکانییەوە بە ھاوکاریی پسپۆرەکانی وەزارەت پڕۆژەی سوودمەند دەست نیشان دەکات و ئاگاداری وەزارەت دەکاتەوە و بەشداریی پێدەکات لە سیمینار‌و کۆنفرانسە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ ئەنجامدانی کۆرس و راھێنان بۆ فەرمانبەرانی وەزارەت بەپێی پێویست.
5: ئەرکەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بریتییە لە بەشداریکردن لە داڕشتنی پلانی ساڵانە لە پڕۆژە ھاوبەشەکان لەگەڵ زانکۆی کوردستان -ھەولێر.
6: وەزارەت زانیاری و داتای پێویست پێشکەش بە زانکۆکە دەکات لەسەر پڕۆژەکان.
7: ھاوکات ھەماھەنگی قوتابی و خوێندکارو توێژەرانی زانکۆ دەبێت لە راھێنان و ئەنجامدانی توێژینەوەکانیان و ھاوکاریی زانکۆش دەبێت لە ھەماھەنگی کردن لەگەڵ دەزگا نێودەوڵەتی و خێرخواز‌و کۆمەکبەخشەکان بۆ بەدەستھێنانی پشتگیریی دارایی و لۆجیستی بۆ پڕۆژەکان.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و زانكۆی كوردستان واژۆ كرا..
Reviewed by Unknown
on
7:18:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: