Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆنیەتی چارەسەرکردنی سەرئێشە لە کاتی ڕۆژوو گرتن

 ئەو کەسانەی بەڕۆژوودەبن تووشی سەرئێشە دەبن، لە رۆژدا بێت یان لەدوای شکاندنی ڕۆژو و بەربانگ، کە حاڵەتێکی سروشتییەو بەهۆی ڕۆژووەوە تووشت دەبێت.

  دەتوانیت بە پەیڕەوکردنی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە چارەسەری سەرئێشەکەت بکەیت.

پارشێوان خۆت لە خواردنی چەور بپارێزە، بەتایبەت ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی زۆر زەیتی تێدایە، یان ئەو خۆراکانەی دەبنەهۆی هەڵئاوسانی گەدە، چونکە هەردوو جۆری ئەم خۆراکانە دەبێتەهۆی ئازارانی گەدە و سەرت، لەبری ئەوە ماست یان شیری بێ چەوری و میوە و سەوزەوات بخۆ.

کاتەکانی خەوتنت ڕێکبخە، چونکە نەخەوتن و ماندووبوونی زۆر هۆکاری سەرەکی دروستبوونی ئازاری سەرە، هەوڵبدە پێش پارشێو بخەویت نابێت دابنیشیت تا بەیانی.

لە ڕۆژدا و لەکاتی ڕۆژوودا، زۆر خۆت ماندوو مەکە، کارێک مەکە لە توانای خۆتدا نەبێت.

*خۆت بپارێزە لە زۆر بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە ڕۆژدا.

لەکۆتایی ڕۆژوودا واتە لەدوای نیوەڕۆ و بەرەو ئێوارە، ئاگاداربە لە خۆشتن بە ئاوی زۆر سارد یان زۆر گەرم، چونکە هۆکاری گرژبوونی ماسولکەکان و دروستبوونی سەرئێشەیە.

ئاگاداربە کاتێک ڕۆژوو دەشکێنیت، خێرا بە شیرینی و شەربەت مەیشکێنە، چونکە گەدەت خاڵیە و شەکری خوێنت بەرزدەکاتەوە، لەپێشدا ئاو بخۆ، تا لەشت لەو وشکبوونەوەیە ڕزگاری بێت.

دوای بەربانگ خێرا دەرمان و چارەسەری ئازارشکێن بەکارمەهێنە، کەمێک چاوڕێ بکە تا چاییەک دەخۆیت، چونکە ڕەنگە بەهۆی نەمانی کافاین بێت لە لەشدا تووشی ئازار بووبیت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چۆنیەتی چارەسەرکردنی سەرئێشە لە کاتی ڕۆژوو گرتن Reviewed by Unknown on 6:06:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.