Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سودەکانی خورما

خورما، خۆراکێکی پراوپەر لە ڤیتامین و پرۆتئینە و هاوکات بە ژەمە خواردنێکی باشیش دەناسرێت لە خواردنەکانی ژیانی رۆژانەی ئێمەدا…

لێرەدا باس لە ژمارەیەک لەسودەکانی بە تینی خورما دەکەین:

1) لە كاتی كۆرپەلەبووندا یارمەتی بەهێز كردنی ماسوولكەكانی منداڵدان دەدات.2) سەرچاوەیەكی وزەیی گرنگە، چونكە ڕێژەیەكی زۆر لە شەكری میوەیی تێدایە.

3) یارمەتی چاكبوونەوەی (شەوكوێر)ـی دەدات، ئەویش لەبەر دەوڵەمەندییەتی بە ڤیتامین (A).

4) لە هێووركردنەوەی مێشك و دەرووندا ڕۆڵێكی گرنگی هەیە.

5) یارمەتی بەهێز كردنی ماسولكە و دەمارەكان دەدات، ئەمەش بە هۆی بوونی ماددەی ڤیتامین (B1)ـــە تێیدا.
6) یارمەتی چاكبوونەوەی نەخۆشییەكانی جگەر و زەرداو دەدات، لەبەر بوونی ڤیتامین (B2)وە.

7) یارمەتی چالاكییە جنسییەكان دەدات، چونكە ماددەی فسفۆڕی تێدایە.

8) ئارەزووی خواردن دەكاتەوە و چارەسەرێكی گرنگیشە بۆ ئەو كەسانەی تووشی كەم خوێنی یان سستیی ڕیخۆڵە بوون.

9) رۆڵێكی سەرەكی هەیە بۆ پاكژكردنەوەی ئەو پاشەڕۆ و ماددە زیان بەخشانەی كە لە لەشدا بەهۆی زۆر خواردنەوە كۆدەبنەوە.

10) سوودێكی زۆری هەیە بۆ كەم خوێنی، لەبەر ئەوەی ڕێژەیەكی زۆر لە ماددەی ئاسنی تێدایە.

هەر لەبەر بوونی زۆریی سوود بوو كە پێغەمبەری خودا زۆر بەهاوەڵەكانی دەفەرموو خورما بخۆن بە تایبەتی لە جەنگ، چونكە خواردنی بەهەشتە و زووبرسیتان نابێت.

11) خواردنی خورما بۆ ئافرەتانی دوو گیان زۆر گرنگە، چونكە ماددەیەكی تێدایە گرژبوونی ماسوولكەكانی منداڵدان زیاد دەكات، كە ئەمەش كاریگەرییەكەی لە كاریگەرێتی هۆڕمۆنی (ئەكستنوتوسین) دەچێت، كە ماددەیەكە لە كاتی كۆرپەلەبووندا لە لەشی ئافرەت دەردەچێت.
هەروەكو چۆن خورما زوو هەرس دەبێت و لەش سوودی لـێ‌وەردەگرێت، بەهەمان شێوەش بۆ شیری دایك سوودی هەیە و زیادی دەكات.

12) ئەم خواردنە گەدە بۆ وەرگرتنی خواردەمەنی ئامادە دەكات، ئەمەش لەبەر ئەوەیە كە ڕژێنەكانی هەرس چالاكتر دەكات و قەبزیش ناهێڵێت، لەهەمان كاتیشدا ئەو خوێیانەی كە لە خورمادا هەیە، چاكسازی و ڕێكسازیی ترشەڵۆكی خوێن دەكات، كە لە ئەنجامی زۆر خواردنی گۆشتەوە و ئەو خواردنانەوە پەیدا دەبێت كە دەبنە هۆی شەكرە و بەردی گورچیلە و زراو.

15-Amazing-Benefits-Of-Dry-Dates-For-Skin-Hair-And-Health



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

سودەکانی خورما Reviewed by Unknown on 9:44:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: