Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دیدارى كه‌ناڵى روداو له‌گه‌ڵ كچه‌زاكه‌ى سه‌دام

كچێك له‌نێو ژوێكى گرانبه‌ها دانیشتوه‌و قسه‌ بۆ كه‌ناڵێك ده‌كات و وه‌سفى باپیری ده‌كات، كه‌ باپیری “سه‌دام حسێن”ه‌.
ئه‌م دیمه‌نه‌ ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر كه‌ناڵێكى تردا بیبینین ئاساییه‌، به‌ڵام له‌كه‌ناڵێكى كوردیی..؟!
دیدارى كه‌ناڵى روداو له‌گه‌ڵ كچه‌زاكه‌ى سه‌دام، ساده‌ترین بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كانى تێدا ره‌چاو نه‌كراوه‌، ئه‌ویش رێزگرتنه‌ له‌هه‌ست و شعوری خه‌ڵكى كوردستان كه‌ وه‌رگرانى كه‌ناڵه‌كه‌ن، چونكه‌ راسته‌ ئه‌و كچه‌ تاوانى نییه‌ كه‌ كچه‌زاى سه‌دامه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ تاوانه‌ كه‌ ده‌رفه‌تى بدرێتێ له‌ كه‌ناڵێكى كوردیه‌وه‌ به‌شان و باڵی باپیریدا هه‌ڵبدات كه‌ باپیریی هه‌موان ئه‌و دڕه‌نده‌یه‌تییه‌ ده‌زانین كه‌ لانیكه‌م به‌رامبه‌ر به‌ كه‌س نا به‌ڵكو ته‌نها به‌رامبه‌ر به‌ كورد نواندویه‌تى.
كاتى خۆی له‌به‌ر به‌كارنه‌هێنانى وشه‌ى “شه‌هید” بۆ قوربانیانى پێشمه‌رگه‌، خه‌ڵك و حكومه‌ت و فه‌رمانده‌كان له‌ كه‌ناڵی “nrt” هاتنه‌ده‌نگ، به‌ڵام كاتێك له‌ كه‌ناڵێكى تری كوردیه‌وه‌ “تمجید”ى سه‌دامى خوێنڕیژ ده‌كرێت، ئه‌بێ كه‌س هه‌بێت قسه‌یه‌ك بكات یان ئەمەیان جیایە؟! یاخود له‌به‌ر ئه‌م هه‌مو وردە سه‌دامه‌ خۆماڵییه‌ى لێمان ئاڵاون، كه‌س سه‌دامه‌ راستیه‌كه‌و دڕنده‌ییه‌كانى بیر نه‌ماوه‌؟!

ئازاد عوسمان




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

دیدارى كه‌ناڵى روداو له‌گه‌ڵ كچه‌زاكه‌ى سه‌دام Reviewed by Xwendga Kurdish on 8:19:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.