Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەستێرە کەریم خۆی ڕوتکردەوە. وێنەکانی ببینن

ئەستێرە کەریم پەیامێکی لە فەیسبووکدا بڵاوکردووەتەوە، کە سنگی تێدا ڕووتکردووە و لەسەر سنگی نووسیوە “من کۆیلەی تۆ نیم!”.
لە پەیامەکەیدا نووسیویشیەتی “ئەگەر ژن وەک گۆشت سەیر بکرێت و ژن دەستدرێژی بکرێتە سەر و ژن بچەوسێنرێتەوە و ژن خەتەنە بکرێت و ژن سەرکوت بکرێت، ڕۆشنبیریەتی چی و بوون بە دەوڵەتی چی و ڕێکخراوی بێ کرداری ژنانی چی و سیاسەتی چی و شەرعی چی و بەھەشت و جەھەنەمی چی؟”.
هەر لەو پەیامەدا داوای ئازادی ژنانی کورد دەکات و بەوتەی ئەستێرە کەریم کوردستان و دەوڵەت و ئاڵا، بەبێ ئازادی ژن گرنگییەکی ئەوتۆی نابێت.
ئەستێرە کەریم، لە ماوەی ڕابردوودا چەندجارێک بۆچوونەکانی خۆی لە ڕێگەی گرتەی ڤیدیۆیی و پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووکەوە، لەبارەی کلتور و پیاوسالارییەوە بڵاوکردووەتەوە، ڤیدیۆکانیشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.
لەماوەی ڕابردووشدا لە چەندین وڵاتی جیاواز، ئافرەتان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان، سنگیان دەرخستووە و بۆچوون و دروشمەکانی خۆیان لەسەر سنگیان نووسیوە.
ماوەی چەند ساڵێکە، ڕۆژی ٢٩ی ئاب وەک ڕۆژی جیهانی تۆبلیس ناسراوە، كە مەبەست لێی ڕووتكردنەوەی بەشی سەرەوەی جەستەیە، لەو ڕۆژەدا چەندین چالاکی بە بەشداری پیاوان و ژنان لە وڵاتانی جیهاندا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دیاردەیەکی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

ئەستێرە کەریم خۆی ڕوتکردەوە. وێنەکانی ببینن Reviewed by Unknown on 7:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.