Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سیمینارێک بۆ سەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانەکانی پەروەردەی مەخموور رێکخرا

 لەمیانەی هەڵمەتی وەزارەتی پەروەردە بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی بەشوودانی منداڵان سیمینارێک بەئامادەبوونی سەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی مەخموور رێکخرا. ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 3_5_2017 لە هۆلی ئامادەیی میدیای کچان لەمەخموور لەلایەن مامۆستا (سەعید محەمەدئەمین) بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی توێژینەوەو کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی پەروەردە و بریاردەری لیژنەی وەزاری سەبارەت بەکەمکردنەوەی دیاردەی بەشوودانی منداڵان سیمینارێک تایبەت بۆ سەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی مەخموور رێکخرا. لەو سیمینارەدا تیشک خرایە سەر هەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە بەتایبەت ئەو قوتابیانەی لە ناوەندەکانی خوێندن بەردەوامن، بۆ ئەم مەبەستەش سێدی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە دەبەشکرایە سەر سەرجەم بەرێوەبەرانی قوتابخانەکانی بەشداربوو لەم سیمینارەدا. ئەنجامدانی ئەم جۆرە سیمینارانە لەکاتێکدایە کە لەسەرجەم پەروەرووەکان بەهەمان شێوە سیمیناری تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی بەشوودانی منداڵان بەڕێوەدەچێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

سیمینارێک بۆ سەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانەکانی پەروەردەی مەخموور رێکخرا Reviewed by Unknown on 11:55:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.