بۆ ئەوانەی ئینستاگرام بەكاردەهێنن، ئەمە بخوێننەوە
ئەنجامی رووپێوییەك لە بەریتانیا ئەوە دەردەخات كە پێگەی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەراورد بە پێگە كۆمەڵایەتییەكانی دیكە خراپترین كاریگەری لەسەر سەلامەتی دەروونی گەنجان هەیە.
لەم ڕووپێوەدا كە ئەنجوومەنی شاهانەی بەریتانیا بۆ تەندروستی گشتی ئەنجامی داوە، (1479) بەكارهێنەری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لەنێوان تەمەنەكانی (24 – 14) ساڵی بەشدارییان كردووە، كە داوایان لێكراوە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چ كاریگەرییەكیان لەسەر ڕاڕایی، خەمۆكی، تەنیایی و تێڕوانینیان بۆ جەستەیان هەیە.
ئەنجامی ئەم ڕووپێوییە ئەوەی دەرخستووە، كە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام خراپترین كاریگەری لەسەر سەلامەتی دەروونی گەنجان دروستكردووە، لەم تۆڕە كۆمەڵایەتییە دەتواندرێت وێنەو ڤیدیۆ بڵاوبكرێتەوە، لەسەر بنەمای ئەو ڕوانینەی كە بەكارهێنەرانی ئەم تۆڕە لەسەر جەستەی خۆیان هەیانە، كاریگەرییەكی نەرێنی لەسەر دەروونیان جێهێشتووە، (%90) ی بەشداربووانی ئافرەت لەم ڕووپێوییەدا وتوویانە، لە جەستەی خۆیان ڕازی نین.
ئینستاگرام، تەنانەت كاریگەرییەكی خراپی لەسەر خەوی بەكارهێنەرە گەنجەكانیشدا داناوە، هەربۆیە بەكارهێنەرەكانی هەمیشە ترسی ئەوەیان هەیە، كە نەبادا ئاگاداری هەموو ڕووداوەكانی نێو ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە نەبن، هەر بۆیە بەردەوام لە پەیوەندیدان تاكو خوانهخواستا شتێك رووبدات ئەوان ئاگاداری نەبن.
نزیكەی (%90) ی گەنجان، زیاتر لەهەر تەمەنێكی دیكە، سوود لەم تۆڕە كۆمەڵایەتیانە وەردەگرن، لەبەرامبەریشدا زۆرترین زیانیان بەركەوتووە.
ڕێكخراوە خێرخوازییەكانی تەندروستی دەروونی، داوایان لە ئینستاگرام كردووە تا سەلامەتی بەكارهێنەرانی زیاتر لەبەرچاو بگرێت.
ئەنجوومەنی شاهانەی بەریتانیا بۆ تەندروستی گشتی دەڵێت: تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەبێت هۆشداری بدەنە ئەو كەسانەی كە زۆرترین بەكارهێنەری ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیانەن و ئەو كەسانەیشی كە دووچاری كێشەی دەروونی بوون دیاریان بكات.
هەر لە ڕاپۆرتەكەی ئەنجوومەنی شاهانەی بەریتانیا بۆ تەندروستی گشتیدا هاتووە، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەوانەیە، قەیرانی سەلامەتی تەندروستی دەروونی لەنێو بەكارهێنەرە گەنجەكانیدا دروست بكات.
لەبەشێكی دیكەی ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، لەسەر بنەمای ئەنجامەكانی ئەم ڕووپێویەدا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەتوانن كاریگەرییەكی ئەرێنیان هەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئینستاگرام بە نمونە وەرگیراوە، بەكارهێنەرانی دەتوانن دەربارەی بابەتی جێگەی بایەخی خۆیان قسە بكەن و هەستەكانی خۆیانی تێدا دەرببڕن و ئاشنایەتیش لەگەڵ كەسانێك پەیدابكەن كە خۆیان ویستیان لەسەریەتی.
لەسەر بنەمای ئەنجامەكانی ئەم ڕووپێوییە پێگەی یوتیوب بەراورد بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دیكەی وەكوو، تویتەر، فەیسبوك، سناب چات و ئینستاگرام كاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر سەلامەتی دەروونی گەنجان……
رۆژنامەی هەولێر
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: