دۆناڵد ترامپ بەڕێوەبەری ئێف بی ئایی دەرکرد
لەهەواڵێکی بەپەلەدا کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاوی کردەوە کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ، بەڕێوەبەری ئێف بی ئایی وڵاتەی لەسەر کارەکەی لابرد. شایانی باسە بەرێوەبەری ئێف بی ئای نزیکترین کەسبوو لەدۆناڵد ترەمپ لەکاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکاو ، هیلاری کلینتۆن سەرۆکی ئێف بی ئایی بەهۆکاری دۆرانی لەهەڵبژاردنەکان زانی. بەرێوەبەری ئێف بی ئای ٢ ڕۆژ پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد لەسەر ئیمەیڵەکانی هیلاری کلینتۆن و ئەمەش بەشێوەیەکی سەرەکی بەهۆکاری دۆڕانی هیلاری دەزانرێت. دوای ئەو کارەی بەڕێوەبەری ئێف بی ئای دۆناڵد ترەمپ ستایشی بەرێەوەبەری ئێف بی ئایی لەچەند بۆنەیەکدا کرد. شارەزایان دەڵێن هۆکاری سەرەکی دەرکردنی بەرێوەبەری ئێف بی ئای دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە لەهەفتەی رابردودا بەڕێوەبەری ئێف بی ئای ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە دەستپێدەکەن لەسەر ئەگەری بونی پەیوەندی لەگەڵ کامپەینی هەڵبژاردنی ترامپ و حکومەتی ڕوسیا.
شایانی باسە دەرکردنی بەڕێوەبەری ئێف بی ئای زۆر زۆر دەگمەن لەلایەن سەرۆکەکانی پێشوی ئەمریکاوە لەکار دورخراونەتەوەو دۆناڵد ترامپ ئەو ڕێچکەیەی شکاند.

نووسراوه لهلایهن
zankoline

ليست هناك تعليقات: