Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەیامێک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانیەوە

پەیامێک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانیەوە

کۆمەڵیك خوێندکار لەنامەیەکدا کە تایبەت بۆ پەیجی زانکۆلاینیان ناردوە هۆشداری دەدەن لە ئەگەری لێوەرگرتنی پارەی بەشەناوخۆیی لێیان و کاردانەوەکانی رێگەگرتن لە چونە ناو زانکۆوە لەکاتی پێنەدانی پارەکە.و ئەمەش دەقی پەیامەکەیانە

هــەمــوومـان ئـەزانین کە سەرۆکایەتی زانکۆ بریاریی یاوە تاکوو ئەم پێنجشەمە کە ئەکاتە 6 /1 ئەو خوێندکارەیی سەد هەزاریی کرێی داخلی نەیا ، رێگەیی نەیا بەشداریی تاقیکردنەوەکان بکات ، ئەوەیی جێگەیی خۆشحاڵیە تاکوو ئێستا هیچ خوێندکارێک پارەکەیی نەیاوە ، داوا کردنی ئەو بڕە پارەیە لە کاتێکدایە کە دایک و باوکی خوێندکار نیوەی مووچە بنەڕەتیەکەیی وەردەگرێت جا چۆن بتوانێت ئەو بڕە پارەیە بدات . لەهەمان کاتدا بەم مانگی رەمەزانە زۆرێک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی توانایی دابینکردنی بەربانگێکی سادەشیان بۆ خۆیان نیە ، لە چ شوێنێک سەد هەزار پەیدا بکەن ، با ئێمەش دەنگی خۆمان بخەینە پاڵ دەنگی ئەو دوازدە هەزارەیی خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی ، وە بە هیچ شێوەیەک خەمی کەفیلتان نەبێت ، راوێژ بە چەندین یاساناس و محامی کراوە وەڵامی ئەوانیش ئەووە بووە کە کەفیل پەیوەندی بەم بڕیارەوە نیە .، وە ئەشمەوێت ئەوە بڵێم لە کاتی هەر رێگریەک لە چوونە ژورەوە هەر خوێندکارێک بشێویی دروست کا ، ئێمە لێی بەرپرسیار نین ، زانکۆ زانکۆیی خۆمانە و دکتوریش وەک ئێمە تەنها کارمەندێکە و فەرمان جێ بە جێ ئەکەن ، بەڵام دڵنیاش بن ناتوان رێگریی لە 12 هەزار خوێندکار بگرن..

خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

پەیامێک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانیەوە Reviewed by Unknown on 12:29:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.