Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پرسیاریكی زۆر زۆر گرنگ!….بۆچی ئێستا و له‌م سه‌رده‌مه‌دا فڕۆكەو كەشتییەكان لە (سیگۆشەی بەڕمۆدا) ون نابن؟

18320546_10208966250933020_4008906684455588742_o

 

(سیگۆشەی بەڕمۆدا)، یان (سیگۆشەی شەیتان) كە هەندێ جاریش بە (بنكەی نهێنی UFO یەكان)، بریتییە لە ناوچەیەكی جوگرافی و لەسەر شێوەی سێگۆشەیەكی سێ لا یەكسانە و درێژی هەر لایەكیشی دەگاتە 1500 كم و رووبەریشی 1 ملیۆن كم چوارگۆشەیە، دەكەوێتە نێوان دوورگەكانی (بەڕمۆدا و پۆرتەریكۆ و فۆڕت لۆدەردیڵ لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكیەوە).
چەندین چیرۆك و ئەفسانە لەنێو چەندین بابەت و گوتار و گتێب و گۆڤار و رۆژنامەو و بەرنامەی رادیۆیی و تەلەڤزیۆنی لەبارەیەوە نووسراوەو بەرهەمهاتووە، گوایە چەندین فرۆكەو كەشتی دەریایی لەو شوێنەداو هەتا هەتایە ونبوونە، بەڵام سەرژمێرییەكانی دەزگا زانستی و ئاسایشییەكانی ئەمریكا وەك (ناسا) و دەزگای (ئێشكگری كەناری ئەمریكی) تاوەكو ئێستا هیچ تۆمارێكی نا ئاسایی و لە ناسروشتی دەربارەی ونبوونی فڕۆكەو نقومبوونی كەشتییان تۆمار نەكردووە، بەڵكو رووداوەكانی نقومبوون و كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكان لەنێو ناوچەی ناسراو بە سێگۆشەی بەڕمۆدا هیچ جیاوازییەكی ئەوتۆی نەبووە لەگەڵ تەواوی رووبەرە دەریایی و زەریاییەكانی دیكەی جیهانیدا.
بۆیە چەندین بەرنامەی دیكۆمینتاری كە لەو ناوچەیەدا ئەنجام دراون هیچ جۆرە حاڵەتێكی نائاسایی وەك بوونی بنكەی دەفرە فڕیوەكان … هێزی ناسروشتی و نادیار… بوونی بنكەیەك بۆ گیان و شەیتانە شەڕانگێزەكانیان لەم ناوچەیەدا نەدۆزیوەتەوە، پاشان چەندین ئاژانسی فڕین و دەریاوانی دانیان بە روودانی چەند هەڵەیەكی مرۆیی بە پلەی یەكەم نەناوە، بەڵام وەك زۆرێك لە ناوچەكانی جیهاندا، چەند هۆكارێكی سروشتی وەك، روودانی گێژەڵووكەی لەناكاو و نادیار یاخود كاریگەری ناسراو بە تەقینەوەكانی هایدرایتی گازی میتان لەوێ تۆماركراوەو بەردەوامیش تۆمار دەكرێت، ئەمەش لەسەر شێوەی بڵقی گازی زۆر گەورە لە ناخی زەوی و لەڕێگای چەند درزێكی ژێر زەمینی قوڵ لە بنكەی دەریادا دەردرچن و كاتێك سەر دەكەون رەنگی ئاوەكە دەگۆڕن بۆ سپی و هەڵبەزین و دابەزینی وا دروستدەكات كە بە ئاسانی كەشتییەكانی ئەو كاتە وەربگەڕێنی و نقومیان بكات بێ هیچ ئاگاداربوونێكی پێشوەختانە، خودی ئەم دیاردەیەش ناسراوە بە (گڕكانە قوڕینیەەكان) و لەم بارەیەوەش (كەناری رۆژهەڵاتی ئەمریكا) بە یەكێك لەناوچە هەرە دەوڵەمەندەكانی بوونی هایدرایت لە جیهاندا دەژمێردرێت.
جێگای ئاماژەیە كەوا (ئێدوارد ڤان وینكڵ جۆنز) یەكەم كەس بوو كە پڕوپاگندەی ونبوونی لەناكاوی كەشتی و فڕۆكە لە بەڕمۆدا لە 16 ی ئەیلولی ساڵی 1950 و لە گۆڤاری (ئەسۆشیێتد پرێس) ی ئەوكاتەدا بڵاوكردەوەو دوای دوو ساڵ و لە تشرینی یەكەمی 1952 دا، هەمان جۆرە بابەت بە قەڵەمی (جۆرج ئێكس ساند) لە گۆڤاری (FATE) و بەناونیشانی (Sea Mystery at Our Back Door) واتە (نهێنییەكی دەریایی لە دەرگاكانی دواوەومان) بڵاوكرایەوە كە باسی لە ونبوونی چەندین كەشتی و فڕۆكە دەكرد لە بەرمۆدا لەوانە گەشتی ژمارە 19ی تایبەت بە 5 فڕۆكەی بۆمبهاوێژی ئەمریكی.
ئەوەی سەیرە و جێگای تێڕامانە كەوا بەدێژایی حەفتایەكانی سەدەی 200 بیستەم تاوەكو ئێستا تەنانەت یەك رووداوی تەم و مژاویی ونبوونی كەشتییەك یان فڕۆكەیەك لەنێو بەڕمۆدا وە تۆمارنەكراوە! ، بێ گومان ئەو پانتاییەی ناوچەی (سیگۆشەی بەڕمۆدا) ش تا ئەمڕۆكە چەندین هێڵی ئاسمانی و دەریاوانیشی بەسەر و نێویدا دەڕوات، كەوابوو سێگۆشەی بەڕمۆدا وەكو كۆتاییهاتنی دونیا لە 2012 و دەركەوتنی یوفۆ یەكان لە خەیاڵ و پڕوپاگندە بەولاوە هیچی دیكە نییە.
—————————-
ئا: ئەژی چەتۆ حەسەن

 


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

پرسیاریكی زۆر زۆر گرنگ!….بۆچی ئێستا و له‌م سه‌رده‌مه‌دا فڕۆكەو كەشتییەكان لە (سیگۆشەی بەڕمۆدا) ون نابن؟ Reviewed by Unknown on 9:56:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.