Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایان دە‌ڵێن بە‌رپرس نینە‌ لە‌ خۆكوشتنی قوتابیان لە‌ بە‌ر دە‌رنە‌چوونیان لە‌ تاقیكردنە‌وە‌

لەبەرامبەر تۆمەتبارکردنیان بەخۆکوشتنی خوێندکاران, مامۆستایان و بەڕێوەبەری خوێندنگاکانی سنوری قەزای کفری لەبەردەم دادگای بەرایی کفری گردبونەوەو داوای چارەسەری ئەو کێشەیەی مامۆستایان دەکەن.

ئەنجومەنی بەڕێوەبەری خوێندنگەکانی سنورەکە لەگردبونەوەیەکدا، یاداشتێکیان بۆ ڕای گشتیی و داواکاری گشتیی ئاشکراکردو ئاماژەیان بەوەداوە، لەدوای خۆکوشتنی خوێندکارێک لەقەزای کفری، ئێستا ڕوداوی سەیرو نایاسایی و ناپەروەردەیی ھەڕەشە لەکوالێتی خوێندن دەکات.

باسیان لەوەشکردوە، “کار گەیشتۆتە ئەوەی بەئاشکرا مامۆستایان ناچاردەکرێن مل بدەن بۆ ئەوەی چاوپۆشی لەخوێندکاران بکەن”.

لەیاداشتەکەدا پێنج داواکاری خراوەتەڕوو جەختکراوەتەوە لەسەرئەوەی، “خۆکوشتن و ھەڕەشەی خۆکوشتنی خوێندکاران، زەنگێکی مەترسیدارەو نیشانەی بونی گرفتە لەسیستەمی پەروەردە، نابێت مامۆستایانیش ناچاربکرێن چاوپۆشی لەخوێندکاران بکەن بەھیچ بیانویەک”.

ئەوەشخراوەتەڕوو, “مامۆستایان بەھیچ جۆرێک بەرپرس نین لەخۆکوشتن و ھەوڵی خۆکوشتنی خوێندکاران”.

ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە بەھۆی دەرنەچونیەوە, خوێندکارێک لەقەزای کفری خۆی کوشت و دوای سێ ڕۆژیش بەڕێوەبەری خوێندنگەکەی دەستگیرکرا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

مامۆستایان دە‌ڵێن بە‌رپرس نینە‌ لە‌ خۆكوشتنی قوتابیان لە‌ بە‌ر دە‌رنە‌چوونیان لە‌ تاقیكردنە‌وە‌ Reviewed by Unknown on 12:56:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.