Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەروەردە تاقیكردنه‌وەی پۆله‌ ناكۆتاكان پێشده‌خرێت

 

سه‌رباری رێنمایی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیاندا، به‌ڵام له‌چه‌ند خوێندنگه‌یه‌كی شاری سلێمانی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ ناكۆتاكان پێشخراوه‌، په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه‌ش هۆشدارییان پێده‌دات.

نوره‌دین عوسمان، به‌رپرسی به‌شی ته‌كنیكی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی هیچ بڕیارێكی ڕه‌سمی بۆ پێشخستنی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ ناكۆتاكان نییه‌و هه‌ر مامۆستایه‌كیش ئه‌و كاره‌ بكات، به‌سه‌رپێچی له‌ڕێنماییه‌كان بۆی ئه‌ژمار ده‌كرێت.

وتیشی:” لێره‌و له‌وێ بیستوومانه‌ هه‌ندێك خوێندنگه‌ سێ ڕۆژ تاقیكردنه‌وه‌كانیان پێشخستووه‌، بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته‌ ناو مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌”.

به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌ی خوێندن، تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ ناكۆتاكان له‌ 20ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تا 30ی ئایار ئه‌نجامده‌درێت.

نوره‌دین عوسمان ئاشكراشیكرد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ هاتۆته‌ ده‌نگ و داوای خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌و پرسیاری پۆله‌ ناكۆتاكانی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كان كردووه‌، بۆئه‌وه‌ی هیچ مامۆستایه‌ك تاقیكردنه‌وه‌كان پێش نه‌خات”.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، تاقیكردنه‌وه‌كان له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیاندا به‌ڕێوه‌ده‌چن و داواشیكرد هیچ مامۆستایه‌ك خۆی توشی كێشه‌ نه‌كات و له‌به‌ر مانگی ڕه‌مه‌زان تاقیكردنه‌وه‌كان پێشنه‌خات.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزارەتی پەروەردە تاقیكردنه‌وەی پۆله‌ ناكۆتاكان پێشده‌خرێت Reviewed by Unknown on 11:37:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: