Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەر لەو تەمەنە ئەم دە کارە تاقی بکەرەوە

تەمەن زوو دەڕوات و قۆناغ بە قۆناغ کار و چالاکی نوێ دێتە بەردەمت، ڕەنگە ئەوەی ئەمڕۆ دەتوانیت ئەنجامی بدەیت سبەینێ نەتوانیت ئەنجامی بدەیت، تەمەنی پێش 30 ساڵی بەتەمەنێکی پڕ لە چالاکی ناسراوە و پێویستە لەو تەمەنەدا ئەم 10 کارەت تاقیکردبێتەوە.
1-گەشتکردن زۆر پێویستە و گرنگە دوو مانگ جارێک یان ساڵانە لایەنی کەم جارێکی ئەنجامی بدەیت و بەمەبەستی کرانەوە ئاستی ڕۆشنبیری و کرانەوە بە کەلتوری وڵاتانی تردا.
2-کارکردن لەو بوارەی کە خۆت دەتەوێت و هەوڵبدەیت فێربیت و تاقیبکەیتەوە و ئەگەر کارێک لات ئاستەنگ بوو نەتوانی کاری تێدا بکەیت بیگۆڕیت، واتە دڵنیابیتەوە لەوەی بەهرەت لە چ کارێکدا هەیە و ئاستی تواناکانی خۆت دیاریبکەیت.
3-ئارەزووەکانت دیاربکە و کاتێک یەکێک لێت دەپرسێت هیوا و ئارەزووەکانت چین نابێت بڵێیت هیچ، چونکە گرنگە ئیتر ژیانی خۆت و هیوا و خواست و ئارەزووەکانت دیاریبکەیت.
18471807_444643732549935_806726837_o
4-دیاریکردنی کلیلی دەرگای ئاسوودەی و دڵخۆشبوونت ئایا خواردنی خۆشە یان خوێندنەوە یان سەیرکردنی فیلم.
5-وەرزشکردن و یارمەتیدەری لەشی تەندروست و باری دەروونیەکی گونجاوە ئایا تەنها بێت یان بە کۆمەڵ و پیویستە ئەنجامدابێت.
6-تاقیکردنەوەی ژیانی خۆشەویستی و پەیوەندی سۆزداری.
7-گەڕان بەدوای هاوبەشی ژیانت بەڕاستی و جدی بۆ ئەوەی بە درێژای ژیانت لەگەڵی بمێنیتەوە.
8-گەڕان بەدوای هاوڕی باش و دۆزینەوەی باشترین هاوڕێ، چونکە ژیان واتە هاوڕێ و هەموو کەسێک پێویستی بە هاوڕێیەکی دڵسۆزە.
9-ئەنجامدانی کاری سەرکێشی و مەترسیدار وەک سەرکەوتن بەسەر شاخدا یان خۆ هەڵدان بە پەڕەشوت و هەر کارێکی دیکە.
10-مانەوە بەتەنها لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕی لە خێمەدا لەنێو دارستانێک یان سەیرانگایەک یان بیابانێک و تاقیکردنەوەی ژیانێکی دوور لە شار و ناو کۆمەڵگا.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

بەر لەو تەمەنە ئەم دە کارە تاقی بکەرەوە Reviewed by Unknown on 5:58:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.