وەزارەتی پەروەردە بڕیاێکی نوێ دەردەکات
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به نیازه له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا فۆڕمى دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ى قوتابخانه و باخچه‌ى منداڵانى ئه‌هلى دابه‌ش بكات و چه‌ند مه‌رجێكیش بۆ ئه‌و بواره داده‌نێت.
له نووسراوێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4 ى ئایارى 2017 ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، ئاماژه به كۆنووسى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى مۆڵه‌تى باخچه و قوتابخانه و په‌یمانگا ناحكوومیه‌كان ژماره (11) له‌ڕێكه‌وتى 2 / 4 / 2017 ، خاڵى یه‌كه‌م وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ڕێ پێدان ده‌دات به كردنه‌وه‌ى (باخچه‌ى منداڵان، قوتابخانه‌ى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یى و په‌یمانگاى ناحكوومى)، بۆ ساڵى خوێندنى 2017 – 2018 به ڕه‌چاوكردنى ئه‌و مه‌رجانه:
1- ڕێ پێدانه‌كان به پێى ڕێنمایى ژماره (1) ى ساڵى 2016 ده‌بێت.
2- فۆرمى داواكارپى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى قوتابخانه و په‌یمانگا ناحكومییه‌كان له ڕێكه‌وتی 7 ى ئایار تا 21 ى ئایارى 2017 دابه‌ش ده‌كرێت.
3 – پێویسته داواكاریی فۆرم له ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ تێنه‌په‌ڕێت و فۆرمه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت.
4- هه‌ر فۆرمێك به ناته‌واوی بگه‌ڕێندرێته‌وه، مۆڵه‌تی پێ نادرێت.
5-مامه‌ڵه‌كردن بۆ په‌یمانگه ناحكوومییه‌كان به‌گوێره‌ی ڕێنوێنیی له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی باڵاوه، به‌گوێره‌ی بازاڕی كارى كوردستان، لێكۆڵینه‌وه و تاوتوێ ده‌كرێت.
6- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆڵه‌ت به كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ناحكوومیی ئێواران بۆ بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی، نادرێت.
7- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دواى وردبینكیردن و دیراسه‌كردنى داواكارییه‌كان، ته‌نها مۆڵه‌ت ده‌دات به‌و داواكارییانه‌ی به‌لایه‌وه په‌سه‌ندن.

نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline

ليست هناك تعليقات: