Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نمرەی ئختیار کردنی وانەی کوردی و عەرەبی لە 50 بۆ 70 بەرز کرایەوە ئاگاداربە/بڵاوی بکەرەوە

عەتا ئەحمەد جێگرى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ڕایگەیاند، گۆڕانکارى لە بڕیار ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردی و عەرەبیدا کرا بۆ دەرچووانى ١٢ى ئامادەیى بۆ کۆلیژەکانى پزیشکى و ئەندازیارى و زانست.

ئێوارەى ئەمڕۆ عەتا ئەحمەد جێگرى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان بە دیجیتاڵ میدیایى ئێن ئاڕ تیى ڕاگەیاند، لە سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى وەزیران و بە ئامادەبوونى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم و وەزیرانی خوێندنى باڵا و پەروەردە و پلاندانان و سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان کۆبوونەوەیەک لەبارەى ئەژمارکردنی نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى بۆ پۆلى ١٢ى ئامادەیى بەڕێوەچوو.

ئاماژەى بەوەش کرد، یەکێتیى مامۆستایان لەو کۆبوونەوەیەدا ٣ پێشنیازى بۆ چارەسەرکردنى کێشە لە ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردی و عەرەبى بۆ خوێندکارانى پۆلى ١٢ى ئامادەیى خستووەتەڕوو و پێشنیازەکانیش بریتى بوون لە:

یەکەم: ئەو بریارە ئەمساڵ دوابخرێت.

دووەم: وانەکانى کوردى و عەرەبی و وانەکانى تریش بە شێوەى وەحدات و بەپێى تایبەتمەندیى کۆلێژەکان بن.

سێیەم: سەقفى دەرچوونى کوردى و عەرەبى لە نمرەی٥٠ بۆ ٧٠ بەرز بکرێتەوە.

بەپێى قسەکانى عەتا ئەحمەد بۆ دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، لەو کۆبوونەویەدا پێشنیازى سێیەمى یەکێتیى مامۆستایان قبوڵ کرا بەوەى کە نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى بۆ خوێندکارانى ١٢ى ئامادەیى و دەرچوان بۆ کۆلێژەکانى پزیشکى و ئەندازیارى و زانست لە نمرەى ٥٠ بۆ نمرەى ٧٠ بەرزبکرێتەوە و بەو شێوەیە بۆ خوێندکاران ئەژمار بکرێت.

جێگرى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان باسى ئەوەشی کرد، ئەژمارکردنى نمرەى کوردى و عەرەبی بۆ کۆلێژەکانى تریش وەک خۆى دەمێنێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیاریدابوو، خوێندکارانى پۆلی ١٢ى ئامادەیى بۆ دەرچوون لە کۆلێژەکانى پزیشکى، ئەندازیارى و زانست تەنها نمرەی ٥٠ لە وانەکانى کوردی و عەرەبیدا بەدەست بهێنن بە  دەرچوو ئەژمار دەکرێن و ئەوەش هیچ کاریگەریى لەسەر کۆ نمرەى ئەو خوێندکاران نەدەبوو بۆ ئەو کۆلێژانە.

ئەو بڕیارەى وەزارەتى خوێندنى باڵا چەندین کاردانەوەى لێکەوتەوە و لەلایەن یەکێتیى مامۆستایانى کوردستانیشەوە ڕەتکرایەوە، چونکە بۆ ئەو بڕیارە ڕاوێژ بە وەزارەتى پەروەردە و یەکێتیى مامۆستایان و لیژنەى پەروەردەى پەرلەمانیش نەکرابوو. هەروەها ئەوەش ڕەچاو نەکرابوو، کوردى زمانى دایکە و دەبێت بە گرنگییەوە لە هەموو قۆناغەکانى خوێندندا چاوى لێ بکرێت، بەڵام بەپێى ئەو بڕیارە کوردی وەک زمان دایک کرابووە وانەى لاوەکى.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

نمرەی ئختیار کردنی وانەی کوردی و عەرەبی لە 50 بۆ 70 بەرز کرایەوە ئاگاداربە/بڵاوی بکەرەوە Reviewed by Unknown on 10:09:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.