Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێکى دەرکرد

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چەند بڕیارێکى دەکرد، ئێن ئاڕ تیش دەقى بڕیارەکانى وەزارەت ئاشکرا دەکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵا فەرمانى وەزارى کە بە نوسراوی (نهێنى دەرکردە) لە ١٧ى نیساندا ئاراستەى زانکۆکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە و تیایدا هاتووە، پاڵپشت بە کۆنوسى کۆبوونەوەى ژمارە (١)ى ساڵى ٢٠١٧ ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کە لە ڕۆژانى (٢٨-٢ هەتا ٨-٣- ٢٠١٧) ئەنجامدرا.
تیایدا هاتووە، ئاماژە بە تەوەرى یەکەم/بڕگەى شەشەم (فراوانکردنى وەرگرتن بە شێوازى ڕاستەوخۆی زانکۆیى) بڕیارییانداوە بە:-
وەرگرتنى دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٧-٢٠١٨ بۆ هەردوو سیستەمى ناوەندى (قبوڵ مەرکەزى) و (ڕاستەوخۆیى زانکۆیى) بە دوو قۆناغ پلانى وەرگرتنەکە جێبەجێ دەکرێت، قۆناغى یەکەم لانى کەم لە ٥٥% بۆ دەرچووانى خولى یەکەم و لە ٤٥% بۆ دەرچووانى خولى دووەم تەرخان دەکرێت.

لە بڕیارێکى تری وەزارەتدا هاتووە هەژمارکردنى تاقیکردنەوە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئامادەىی بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.

فراوانکردنى ڕێژەیەک لە پلانى وەرگرتن کە لە ٥% زیاتر نەبێت بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى لە چوارچێوەى سیستەمە نێودەوڵەتییەکاندا قۆناغى ئامادەىی تەواو دەکەن وەک (SAT1 and SAT2) (A  Level exam) میکانیزم و شێوازى وەرگرتنى هەمان ئەو میکانیزم و شێوازە دەبێت کە لە سیستەمە نێودەوڵەتییەکان پەیڕەو دەکرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیارێکى تریشی دەرکردووە، بەمەبەستى ئاشناکردن و ناساندنى زمان و ئەدەب و فەرهەنگى کوردى بە خەڵکى بیانى، بۆ بە نێودەوڵەتیکردنى زمانى کوردى.

وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیاریداوە، بە دابینکردنى کۆرسى خوێندن (سکولەر شیپ) بۆ قوتابى و خوێندکارانى نێودەوڵەتى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەمەبەستى خوێندنى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە بوارەکانى زمان و ئەدەب و فەرهەنگ و مێژوو و دیراساتى کوردى.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێکى دەرکرد Reviewed by Unknown on 9:24:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.