عەبادی بۆ یەکێتی و پارتی: ئێوە ڕیفراندۆم دەکەنو دەڵێن کار بەئەنجامەکەی ناکەین باشە چۆن وەڵامی خەڵکەکەتان ئەدەنەوە؟
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفراسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا باسی کوبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی و یەکێتی دەکات کە وەک نوێنەری خەڵکی کوردستان ڕۆشتبوون بۆ بەغداو دەڵی لەدیدارەکەدا باسی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و ریفراندۆممان کردو پێیانم راگەیاند دەبێت ئاڵاکە لەسەر فەرمانگە فیدراڵیەکان دابگرن و بۆ مەسەلەی ریفراندۆم و دەوڵەتی کوردی پێم وتن کورد مافی خۆیەتی دەوڵەتی هەبێت و کەسیش بۆی نیە لەرێگەیان بوەستێ بەڵام لێم پرسی ریفراندۆم دەکەن بۆچیە ؟ لەوەڵامدا کوردەکان وتیان بەس دەیکەین بەڵام کاری پێناکەین. عەبادی دەڵی وتم ئەی باشە وەڵامی خەڵکەکەتان چؤن دەدەنەوە کە ریفراندۆمیان پێدەکەن و دەوڵەتەکەش راناگەیەنن.
دەقی تەواوی قسەکانی عەبادی بە کوردی ببینە:

نووسراوه لهلایهن
zankoline
عەبادی بۆ یەکێتی و پارتی: ئێوە ڕیفراندۆم دەکەنو دەڵێن کار بەئەنجامەکەی ناکەین باشە چۆن وەڵامی خەڵکەکەتان ئەدەنەوە؟
Reviewed by Unknown
on
8:01:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: