Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

تا ئێستا ئەم ڕاستیەت زانیوە بۆ کورد نابێت بەهیچ؟ بیخوێنەوە و ڕای خۆت دەربڕە

کورد ئا لەبەر ئەمەیە نابێت بەهیچ

کوردەکان ڕازی نەبوون سوڵتان والیەکیان بۆ دابنێ

کاتێ ناوچەکان کەوتنه دەست عوسمانیەکان ، سوڵتان والیەکی نارد بۆ شارێکی کوردنشین ، خەڵکەکەی وتیان قبوڵمان نیه سوڵتان والیمان بۆ دابنێ ، ئەم هەواڵه گەیشتەوه ئەستەمبوڵ ، سوڵتان زۆر توڕەبوو ، به وەزیری وت سوپایەک ڕێک بخه و شارەکه وێران بکە.وەزیرێکی عاقڵی هەبوو ، وتی گەورەم کوردەکان له شەڕدا ئازان ، دڵنیام زۆرمان لێ دەکوژن ئەگەر شەڕیان لەگەڵ بکەین ، پێشنیارێکم هەیه ، پێیان بڵێ با خۆیان لەناو خۆیاندا والی هەڵبژێرن .وتی ئەی ئەگەر لەژێر دەسەڵاتمان دەرچوون چی دەکەی ؟

وەزیر وتی ساڵێکی تر ئەم کاته وەڵامی ئەو پرسیارەت دەدەمەوه !

ئەوه بوو ، سوڵتان ئەمری دەرکرد با خۆیان ڕێک بکەون و والی بۆ خۆیان دانێن .

هەر که تەتەر هەواڵەکەی گەیانده شاره کوردەکه ، هەموو سەرۆک خێڵ و عەشرەتەکان کەوتنه مونافەسه ، ئەم ئەی وت من شایانی والی شارم ، ئەو دەیوت نەخێر دەسەڵات قابیلی منه و خەڵکم زۆره و شایستەم ، دواجار کەسیان دانیان به یەکتردا نەنا و ڕێک نەکەوتن ، ئەوەبوو دەستیان کرد به شەڕ لەناو خۆیاندا ، زۆریان لەیەک کوشت تا هەندێ پیاو ماقوڵ و خەڵکی خەمخۆر بۆ ئەوەی خوێنی زیاتر نەڕژێت ، چوون بۆ لای سوڵتانی عوسمانی و پێیان وت فریا بکەوه شاریان وێران کرد !!

ئەوەبوو سوڵتان والیەکی بۆ ناردن و حوکمی کردن ئیتر شەڕ نەما و بوونه ژێر دەستەی عوسمانییەکان . (زانکۆلاین جیاوازترین پەیجی کوردیە. هههه بۆیە ئەمە دەنووسم زۆرکەس پۆستەکانی پەیجەکەمان دەدزن با ئەمەش کۆپی بکەن لەگەڵیا. ئۆکەی بەردەوامبەلە خوێندنەوەی دێری کۆتایی.)

وەزیر وتی گەورەم ئەمە وەڵامی پرسیارەکەی پارت بوو ، بینیت که بەبێ قوربانی چۆن گرەومان بردەوه ؟!

تێبینی : له شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی وەرگیراوه.

“ئەحمەد بەرزنجی”

ZAnkoLine

کۆمێنتی خۆت بەجێبهێڵە




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

تا ئێستا ئەم ڕاستیەت زانیوە بۆ کورد نابێت بەهیچ؟ بیخوێنەوە و ڕای خۆت دەربڕە Reviewed by Unknown on 9:18:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.