Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پێنج ڕاستی دەربارەی ئەلبێرت ئەینشتاین

ئەلبێرت ئەینشتاین زانایەكی بەناوبانگی سەدەی بیستەمی ئەڵمانی بوو، بەهۆی دەسەڵاتی سیاسییەوە وڵاتی بەجێهێشت و لەئەمریكادا ژیانی بەسەربرد، بەڵام هەندێك شت هەن لەژیانیدا هەموو كەسێك لەوانەیە ئاشنایان نەبن.

ماڵپەڕی ناشناڵ جیوگرافیك پێنج ڕاستی دەربارەی ژیانی ئەینشتاین خستووەتەڕوو كە لەوانەیە زۆرێك لەخەڵكی ئاشنایان نەبن.

لەخوارەوە ئەو ڕاستییانە دەخەینەڕوو:

١- دەستبەرداری ڕەگەزنامەی ئەڵمانی بوو:

ئەینشتاین كاتێك تەمەنی تەنها ١٦ ساڵان بوو بیرۆكەی نەتەوایەتی ڕەتكردەوە و بەلایەوە باشتر بوو كە هاوڵاتییەكی جیهانی بێت. لەساڵی ١٨٩٥ دەستبەرداری ڕەگەزنامەی ئەڵمانی بوو و تاوەكو ساڵی ١٩٠١ بەبێ ڕەگەزنامە ژیانی بەسەر برد و دواتر ڕەگەزنامەی سویسری پێدرا.

٢- فایلی ژیانی لە نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریكادایە(FBI):

پێش ماوەیەكی كەم لەسێیەم گەشتی ئەینشتاین بۆ ئەمریكا نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریكی(FBI) لەساڵی ١٩٣٣ دا فایلێكیان بۆ كردەوە.

قەبارەی فایلەكەی ئەینشتاین نزیكەی ١٤٢٧ لاپەڕە دەبوو كە زۆربەی پەڕەكان دەربارەی پەیوەندی ئەینشتاین بوو لەگەڵ ڕێكخراوە ئیشتراكی و بانگخوازەكانی ئاشتی بوون. لەو كاتەدا دادوەرێك بەناوی ئێدگار هۆڤەر ئامۆژگاری ئەوەی كردبوو كە ڕێگە نەدرێت ئەینشتاین بێتە ناو ئەمریكاوە بەپشتبەستن بەیاسای دورخستنەوەی بێگانە لەو وڵاتەدا، بەڵام وەزارەتی بەرگری ئەمریكا داواكەی ڕەتكردەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

پێنج ڕاستی دەربارەی ئەلبێرت ئەینشتاین Reviewed by Unknown on 5:01:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.