Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزیری پەروەردە:كەم كردنەوەی مەنهەجی خوێندن لە بەرژەوەندی قوتابی دا نیە

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن بەهیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکاران و زانستدا نییە، بەڵکو بە چەند ڕێگایەکى تر قەرەبووى خوێندکاران کراوەتەوە.پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم  رایگەیاند، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ماوەیەی لەدەست خوێندکاران و قوتابییان چووە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی وەزارییان دواخستووە بۆ رۆژی ١٥ی مانگی شەش.وتیشی، پەروەردەی گشتی سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە ماوەی خوێندنیان بۆ سەرەتای مانگی پێنج درێژ کردووەتەوە و لە جەژنیشدا ١١ رۆژ بۆ خوێندکاران و قوتابیان هەیە کە دەتوانن وانەکانیانی تێدا بخوێنن.وەزیری پەروەردە سەبارەت بە پارەی هاندانی مامۆستایان وتی، مامۆستایان دڵنیا دەکەنەوە حکومەتی هەرێم لەسەر بەڵێنی خۆیەتی و ئەگەر پارەکەیان دواش بکەوێت هەر پێیان دەدرێت.بەهۆی بایکۆتکردنی دەوامەوە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی ٣ مانگ کاتی وانەکانی خوێندن فەوتا، لە ئێستاشدا باس لە کەمکردنەوەی وانەکان دەکرێت، بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا وەرزی پەروەردەی ئەمساڵ تەواو ببێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزیری پەروەردە:كەم كردنەوەی مەنهەجی خوێندن لە بەرژەوەندی قوتابی دا نیە Reviewed by Unknown on 3:28:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: