هەڵوێستی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان لەسەر ئاگرکەوتنەوە لەبەشەناوخۆی قلیاسان
بەداخەو پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمرۆ لە بەشەناوخۆی قلیاسان لە سلێمانی ئاگرێک کەوتەوە کە تێیدا دە قوتابی بریندار بوو لەگەڵ شەهید بوونی کارمەندێکی بەرگری شارستانی سلێمانی و بریندار بوونی دوو کارمەندی تر.
دووبارە بوونەوەی ئەو رووداوانە کەم تەرخەمی حوکمەت و بەتایبەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا نیشاندەدات کە چەندین ساڵە سوتاندنی بەشەناوخۆیەکان دووبارە دەبێتەوە زەرەرمەدی یەکەمیش قوتابیانە.
ئێمە لە ڕێکخراوی گەشەپێدان قوتابیانی کوردستان ئامادەی هەرجۆرە هاوکاریەکین بۆ قوتابیان و داوا لە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار دەکەین لەم روداوە بکۆڵێنەوە و ئەوانەی کەمتەرخەم بوون لە رووداوەکە بەشێوەی یاسای سزا بدرێن،لەهەمانکاتدا داوا لە خێرخوازان دەکەین دەستی هاوکاری بۆ قوتابیەکان دڕێژ بکەن جونکە قوتابی بێ دەرامەت ترین چینی کۆمەڵگەن .
لەکۆتایدا لەخودای گەورە داواکارین ئەوکارمەندەی کە لە رووداوەدا کۆچی دوای کردوە بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات و شیفای قوتابیە بریندارەکانیش بدات.
ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کردستان هەولێر
۲۱ /٤ / ۲۰۱۷


نووسراوه لهلایهن
qasm srush
هەڵوێستی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان لەسەر ئاگرکەوتنەوە لەبەشەناوخۆی قلیاسان
Reviewed by Unknown
on
9:34:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: