وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری بەڕێوەبەرەکان دەکاتەوە
وەزارەتی پەروەردە لەبارەی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەوادەی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان دێتەدەنگ و وتەبێژی ئەو وەزارەتە ڕایدەگەیەنێت”ھەر بەڕێوەبەرێکی گشتیش پێچەوانەی ئەم بڕیارە تاقیکردنەوەکان ئەنجامبدات رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێت”.
سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ھیچ گۆڕانکارییەک لەوادەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتای پۆلە ناکۆتاکان نەکراوە، تاقیکردنەوەکانیش لە٢٢ی ئایار دەستپێدەکات و لە٣١ی مانگیش کۆتایی دێت، واتە ھیچ بڕیارێک بۆ پێشخستن و دواخستنی ئەو تاقیکردنەوەنانە نییە.
وتیشی”ھەر بەڕێوەبەرێکی گشتیش پێچەوانەی ئەم بڕیارە تاقیکردنەوەکان ئەنجامبدات رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێت، بۆیە پێویستە سەرجەم بەڕێوبەرەکان بەم بڕیارەوە پابەندبن”.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری بەڕێوەبەرەکان دەکاتەوە
Reviewed by Unknown
on
3:13:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: