سبەی پشوی فەرمیە، قوتابخانەكانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە ناگرێتەوە
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت: پشوەكەی ڕۆژی چوار شەممە قوتابخانەكانی ئەو سنورانە ناگرێتەوە كە پێشتر بایكۆتیان تێدا كراوە.
سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: ڕۆژی چوار شەممە 19ی نیسان بەهۆی سوری ئێزدییەكانەوە لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشوی فەرمی دەبێت جگە لە قوتابخانەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە وتیشی: ئەو قوتابخانانە بەهۆی ئەوەی پێشتر بایكۆتی تێدا كراوە لە پرۆسەی خوێندن دواكەوتون دەوام ئاسایی دەبێت بەمەبەستی قەرەبوكردنەوەی پرۆسەی خوێندن.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
سبەی پشوی فەرمیە، قوتابخانەكانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە ناگرێتەوە
Reviewed by Unknown
on
5:04:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: