Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی ناوخۆ 300 دەرچووی زانکۆ و ئامادەیی دادەمەزرێنێت

راوێژكارێكی وەزیری ناوخۆی هەرێمی كورستان، ئاشكرایدەكات، ناونووسین بۆ دوو خولی ئەفسەری، كە بۆ300 قوتابی دەكرێتەوە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەكات ‌و دەڵێت “ناونووسین لە رێگای ئۆنلاین ‌و فۆڕمەوە دەبێت، ئەو كەسانەی مەرجەكانی وەرگرتنیان تێدایە، دەتوانن لە ماوەی 10 رۆژدا فۆڕم پڕ بكەنەوە”.

لیوا بەختیار بابان راوێژكاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: “لە رۆژی یەكشەممە 23-4-2017 ناونوسین بۆ دوو خولی ئەفسەری لەكۆلیژی پۆلیسی هەولێر دەستپێدەكات ‌، ناو نووسینەكە لە رێگای ئۆنلاین ‌و فۆڕمەوە دەبێت، 10رۆژیش بۆ ناونووسین دیاریكراوە”.

لەبارەی مەرجەكانی وەرگرتنی دەرچووانی زانكۆ، كە 100كەس بۆ خولەكە وەردەگیرێن، ئەو راوێژكارەی وەزیری ناوخۆ باسی لەوەكرد، مەرجە فێرخواز تەمەنی لەنێوان 22 بۆ 25 ساڵدا بێت، بۆ دەرچووانی ئامادەیی كە تەنیا دەرچووانی وێژە ‌و زانستی دەگرێتەوە و 200 كەس وەردەگیرێن‌ ‌، دەبێت ئەو دەرچووانەی ئامادەیی تەمەنیان لەنێوان 18بۆ 22ساڵ بێت ‌و خولەكەشیان 22مانگ دەخایەنێ‌.

سەبارەت بەو كەسانەش كە دەرچووی زانكۆن ‌و ساڵانێكە لە وەزارەتی ناوخۆ كارمەندن و چاوەڕێی كردنەوەی خولی ئەفسەری دەكەن، لیوا بەختیار گوتی “بۆ كردنەوەی ئەم خولە ئێمە كۆمەڵێك مەرجمان داناوە، هەر كەسێك ئەو مەرجانەی تێدایە دەتوانێ‌ فۆڕم پڕبكاتەوە، ئەگەر كارمەندی وەزارەتی ناوخۆ بێت بۆ ئێمە باشتریشە”.

هەر بەپێی رێنماییەكانی خولەكە چەند مەرجێكی گشتیش دیاریكراوە، كە پێویستە لە دەرچووانی ئامادەیی ‌و زانكۆشدا هەبێت، لەوانە بەرزی باڵای لە 170سم كەمتر نەبێت، كۆ نمرەی 12 ی ئامادەیی بۆ ساڵی 2016 لە 60% كەمتر نەبێت ‌و بۆ ساڵانی پێشووش 63% كەمتر نەبێت، تەنها بۆ كەسوكاری شەهیدان مەرجی نمرە لابراوە.

رۆژی سێشەممە 18-4-2017 كەریم شنگالی وەزیری ناوخۆ واژۆی لەسەركردنەوەی دوو خولی ئەفسەری كرد لە كۆلیژی پۆلیسی هەولێر، بەهەر دوو خولەكەش 300 قوتابی وەردەگیرێن‌.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

وەزارەتی ناوخۆ 300 دەرچووی زانکۆ و ئامادەیی دادەمەزرێنێت Reviewed by Unknown on 3:48:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.