پەروەردە بە فەرمی لەسەر پشووی رۆژی 19ی نیسان بڕیاردەدات
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پشووی ڕۆژی 19ی ئەم مانگە، سنوری بەڕێوەبەرایەتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، دەڤەری راپەڕین و گەرمیان ناگرێتەوە.
سامان سیوەلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی رۆژی 19ی ئەم مانگە كە دەكاتە رۆژی چوار شەممە بەرێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەكانی سنوری سلێمانی، هەڵەبجە، دەڤەری راپەرین و سنوری گەرمیان ناگرێتەوە”.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتیشی”ئەم بڕیارە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو رۆژانەیە كە دەوام نەكراوە لەو سنوورەدا بەهۆی بایكۆتی مامۆستایان ئەمەش لە بەرژەوەندی خوێندكارانە”.
رۆژی 19\4\2017 لەسەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزیدییەكانەوە پشووی فەڕمییە.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
پەروەردە بە فەرمی لەسەر پشووی رۆژی 19ی نیسان بڕیاردەدات
Reviewed by Unknown
on
6:34:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: