Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چیرۆکی ئەم وێنە چیرۆکێکی بێ کۆتایە بزان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان چۆن باسی دەکەن

هەموو ساڵیک لەنەورۆزدا دەیان کاردانەوەی جۆراوجۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت وێنەی بەجێهێشتنی شوێنی سەیرانگاکان بە پیسی لەلایەن ئەوانەی کە بۆ گەشت دەچنە دەرەوە بەتایبەتی لە ڕۆژانی نەورۆزدا. ئەمساڵ ئەم وێنە زۆرترین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوەو زۆربەی پەیج و ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە قیزەون باسیان کردوە ئەم رەفتارەو بەڵام دیوێکی تری ئەم وێنەش دەبێت بخرێتە بەر باس و گفتوگۆ.، ئەویش ئەوەیە دەبێت پرسیار بکرێت بۆ ئەو خەڵکە وا دەکەن؟ یاتا نازانن ئەوە کارێکی نابەجێیە؟ یان دەبێت بپرسین ئایا ئەو خەڵکەی دەرۆن بۆ گەشت لە چ وڵاتێکی ئەم جیهانەدا دەژین و کێ حوکمیان دەکات و سیستمی پەروەردەو فێرکردن چؤنە تێیدا؟ ئایا ڕۆشنبیران و خوێندەوارانی ئەم وڵاتە مەکانەتیان لە کوێدایە ؟ ئایا دەسەڵآتداران تا چەند ئاستی ڕۆشنبیری و مەعریفییان بەرزە کە ئەم جۆرە نەوەیەیان پێگەیاندوە بە حوکمدارێتیان لەماوەی ئەو ٢٦ ساڵەدا؟ ئایا ئەم دەسەڵآتدارانە شوێنێکیان دابینکردوە بۆ حەوانەوەو خۆمان وتەنی چونە سەرئاو لەو شوێنانە؟ واتە بە کوردیەکەی ئاودەستی سەفەرییان داناوە؟

ئێمە زۆربەی هەرەزۆرمان وەڵامی بڕگەی دووەمی پرسیارەکان دەزانین و دەزانین کێ ئەم جیلەی پەروەردە کردوەو سیستمی پەروەردەو خوێندنی باڵای ئێمە لەچ ئاستێکدایە.

ئەو هەموو پرسیارە وەڵآمی دەوێت بەڵآم  لەهەمانکاتیشدا ئەمە نابێتە دەلیل بۆ ئەوەی کە مرۆڤ ئاوا ژینگە پیس بکات  .

کۆمێنت بۆ ئێوەش کراوەیە

17342706_1743889988971110_3577603815691677645_n




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

چیرۆکی ئەم وێنە چیرۆکێکی بێ کۆتایە بزان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان چۆن باسی دەکەن Reviewed by Unknown on 1:25:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: