بەفەرمانی سەرۆک بارزانی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئختیار کردنی وانەی کوردی بۆ زانکۆکان ھەڵوەشایەوە
لە سەر فەرمانی بارزانی بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە زمانی كوردی هەڵدەوەشێتەوە. سەرچاوەیەكی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی ئاگاداركردووەتەوە كە پێویستە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی زمانی كوردییەوە هەڵبوەشێندرێتەوە”. ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: “لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیارەکە بە فەرمی هەڵدەوەشێتەوە و زمانی کوردی وەک هەموو وانەکانی دیکە مەرجی وەرگرتنی قوتابیان دەبێت لە کۆلێژەکانی پزیشکی و ئەندازیاری”. رووداو پەیوەندی بە عەباس ئەكرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كرد سەبارەت بەو بڕیارە ،بەڵام بێ ئاگایی خۆی لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە دەربڕی و گوتی:” تاوەكو ئێستا بڕیارەکە وەكو خۆی ماوەتەوە”. رۆژی8-3-2017 بەسەرپەرشتی د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەت، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكە لە زانكۆی دهۆك بەڕێوەچوو. لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لەمساڵەوە ئەژماركردنی نمرەی وانەكانی (زمانی كوردی و عەرەبی) بۆ دەرچووانی پۆلی دوانزە لەكاتی پێشكەشكردن بۆ كۆلێژە پزشكی و ئەندازیاری و زانستییەكان ئارەزومەندانە بێت. رۆژی 15-3-2017 ژمارەیەك لە مامۆستایان و نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی خۆپیشاندانێكیان بۆ بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامدا و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەیان كرد. لە بەرامبەردا بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایانگەیاند: “ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزارەت بەهیچ شێوەیەك دژی زمانی كورد نییە، بەڵكو لە چوارچێوەی ئەو چاكسازییانە دێت بۆ رێكخستنەوە و باشتركردنی ناوەندی وەرگرتن ، بڕیارەكە زمانی كوردی و خوێندنی كوردی قەدەغە نەكردووە، هەروەك بۆ سەرجەم دەرچووانی پۆلی دوانزە نییە، بەڵكو تەنیا ئەو خوێندكارانە دەگرێتەوە، كە دەچنە كۆلێژەكانی پزیشكی و كۆلێژی ئەندازیاری و كۆلێژی زانست، لەوەشدا خوێندكاران سەرپشككراون،
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: