Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

“سی‌ میلۆن دۆلار بۆ خوێندكارانی‌ تواناسازی تەرخانكراوە”‌

وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم جەغت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە وەزارەتەكەیان شایستە داراییەكانی خوێندكارانی تواناسازی خەرج دەكات.
 وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە‌و تیایدا هاتوە: لەچوارچێوەی كۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەری خوێندكارانی كوردی ژمارەیەك لەزانكۆكانی بەریتانیا، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند “تەواوی‌ پابەندییەكانمان بەرامبەر بەو زانكۆیانەی‌ كە خوێندكارانی‌ تواناسازی‌ تێیدا دەخوێنن جێبەجێ دەكەین و سەرجەم شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج دەكرێت”.
لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەشدا هاتوە “لە هەوڵ و كۆششەكانمان بەردەوامین بۆ ئەوەی‌ شایستە داراییەكانی‌ خوێندكارانی‌ تواناسازی‌ دابین بكرێت، لەرێكەوتی‌ (٦/٣/٢٠١٧) سەرۆكی‌ حكومەت رەزامەندی‌ نیشاندا بەتەرخانكردنی‌ بڕی‌ سی‌ میلۆن دۆلار بۆ خوێندكارانی‌ تواناسازی‌ بەتایبەت ئەوانەی‌ ئێستا لەپڕۆسەی‌ خوێندندان”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

“سی‌ میلۆن دۆلار بۆ خوێندكارانی‌ تواناسازی تەرخانكراوە”‌ Reviewed by Unknown on 1:17:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.