بەرێوەبەری پەروەردی مەخموور چەند قوتابخانەیەک بەسەردەکاتەوە
بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون و زانینی رەوشی خوێندن و پەروەردە مامۆستا عەباس محەمەد بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۹ـ۳ـ۲۰۱۷ چەند قوتابخانەیەکی سنووری پەروەردەی مەخموور بەسەرکردەوە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەرەوشی قوتابخانەکان و پێراگەیاندنی نوێترین رێنمایی و ئاگادارکردنەوەی قوتابیان لەبۆنەو یادە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان و پاراستنی ژینگە و هۆشیارکردنەوەی قوتابیان و پڕ زانیاری کردنیان لەنوێترین زانیاری و ڕێنمایی پەروەردەیی.
هەروەها بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور یادەکانی نەورۆز و ڕاپەڕینی لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان پیرۆز کرد و هیوای خواست کە دوایی بۆنەکانی ئادار و نەورۆز بە گڕ و تینێکی زیاتر بخوێنن و بە سەرکەوتووی قۆناغێکی نوێێ خوێندن ببڕن .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
بەرێوەبەری پەروەردی مەخموور چەند قوتابخانەیەک بەسەردەکاتەوە
Reviewed by Unknown
on
4:09:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: