قوتابخانەی (شەهیدانی چوارڕیانی دیبەگە) لەكەمپی دیبەگە كرایەوە
سەر لەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەرواری ٢٢-٢-٢٠١٧ بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور بەشداریكرد لەكردنەوەی قوتابخانەیەكی ١٨ پۆلی لەكەمپی دووی ئاوارەكان لەدیبەگە.
بەئامادەبوونی مامۆستا (عەباس محەمەد) بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموورو (ئەمین عەلی) بەرێوەبەری ناحیەی كەندێناوەو (ئەحمەد عەبدۆ) بەرێوەبەری خیوەتگەی دیبەگەو (ئیسماعیل حەمەد) بەرپرسی ناوچەی كەندێناوەو ژمارەیەك لەبەرپرسانی حكومی و حیزبی ناوچەكە، قوتابخانەی (شەهیدانی چوارڕیانی دیبەگە) لەكەمپی دووی ئاوارەكان لەناحیەی كەندێناوە لە دیبەگە كرایەوە.
قوتابخانەی (شەهیدانی چوارڕیانی دیبەگە) تایبەتە بەمنداڵانی كەمپی دیبەگە، بەشێوازێكی مۆدێرن و پێشكەوتوو تەواوی پێداویستییەكانی بۆ دابین كراوەو لەلایەن پەروەردەی مەخموورەوە میلاكی پێویستی مامۆستاو فەرمانبەری بۆ تەرخان كراوە.
هەروەها پرۆژەی دروستكردنی ئەم قوتابخانەیە لەلایەن رێكخراوی شنەبای ئاشتی یابان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەلایەن رێكخراوی یونیسێف بەگوژمەی (٣٥٧.٣٠٢) هەزار دۆلاری ئەمریكی دروستكراوە.
جێگەی باسە ئەمە دووەمین قوتابخانەیە بۆ كەمپی ئاوارەكانی دیبەگە دروستدەكرێت بۆ ئەوەی منداڵانی ئاوارەی ناوچەكانی موسڵ و دەوروبەری بێبەش نەبن لەخوێندن.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: