Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند دیمه‌نێكی درزه‌كانی رووی مانگ و به‌ستنه‌وه‌یان به‌ (موعجیزه‌ی مه‌زنی له‌تبوونی مانگ)

16864210_10208368308464832_7909169716262177431_n 16807716_10208368308584835_2186208578013983597_n

ماوە ماوە لە جۆرەها بوارەكانی میدیادا، وێنە یان چەند وێنەیەك بڵاودەكرێنەوە كە گوایە ئەمە یان ئەمانە پاشماوەی درزی لەتبوونی مانگە لە دوای موعجیزە مەزنەكەی پێغەمبەرمان (محمد) دروودی خوای لەسەر بێت.
بۆیە من بە پێویستی دەزانم كەوا روونكردنەوەیەكی كورت و پوخت بڵاوبكەمەوە بۆ نیشاندانی راستی ئەو مەسەلەیە كە بە داخەوە رەنگە بێ ئەوەی برا یان خوشكی بەڕێز بزانێت، زەرەرو زیانێكی زۆر بە بیرو عەقیدەی ئێمەی موسوڵمان دەگەیەنێت ئەگەر هاتوو زۆر بە وردی مامەڵە لەگەڵ ئەم مەسەلەیەدا نەكەین.
11. هەر كەسێك باوەڕی تەواوی بە (الله جل جلالە) بێت وەك تاقە خالیق و پەورەردیگار، ئەوا باوەڕكردنی پتەوی بە لەتكردنی مانگ و بگرە هەر هەموو گەردوون و پاشان گەڕاندنەوەی بۆ باری پێشووی خۆی زۆر ساناو سادە دەبێت و هیچ شك و گومانێكی لە دڵدا نامێنێت، بەڵام بەڕاشكاوانە، هەر موسوڵمانێك بە قەدەرایی 1/ملیارێك بەشی ئەتۆمێكدا شك و گومانی لەو بوارەدا بكەوێتە دڵی، ئەوا پێویستە بە بیروباوەڕو ئاستەكەیدا بچێتەوە.
22. ئێمەی موسڵمان باوەڕی پتەومان هەیە بە (موعجیزەی لەتبوونی مانگ) كەبە تواناو ویستی خوای رب العالمین و بە هێماكردنی پەنجەی موبارەكی پێغەمبەری ئاخیری زەمان (محمد) صلی الله علیە وسلم روویداوە، ئەوەش وەكو تەحەدایەك بەڕووی بێباوەڕەكانی ئەوكاتەی نێو (مەككە) دا.
33. دوای لەتبوونی تەواوی گۆی مانگ بۆ دوو لەتی یەكساندا، (الله) جل جلالە، فەرمانی فەرموویەوە مانگ لە بچووكترین پێكهاتەی نەبینراو تا دەگاتە گەورەترینیان، تا دووبارە بگەڕێنەوە باری پێشووی خۆیان و پێكەوە ببەسترێنەوەو هەموو چینەكانی كڕۆك و ناوەوەو توێكڵەكەی مانگ یەك بگرنەوەو دووبارە چینە جیۆلۆجییەكانی پێشووتریان پێكبهێننەوەو بەمەش كۆتایی بە (موعجیزەكە) هات. (والله تبارك وتعالی أعلم).
44. دوای سەدان ساڵ، ئەوەتا خوای رب العالمین باوەڕو عەقیدەمان تاقی دەكاتەوە، بەوەی كە (ئاسەواری زەق و ئاشكرای ئەو لەتبوونە) دەسڕێنێتەوە (یان بەلایەنی كەم وونی دەكات و دەیشارێتەوە) تا ئێمەی بەندەی موسوڵمان تاقیبكاتەوە ئاخۆ تا چەند باوەڕ بە (موعجیزە) یەكی ئاو مەزنی فەلەكیی – گەردوونی دەهێنین بێ ئەوەی هیچ ئاسەوارێكی لێ ببینین و تەحەدایە گەورەكەش لەم سەردەمەیە، سەردەمی پێشكەوتنی تیكنۆلۆژیی فەلەكناسی و گەردوونناسیدایە!، وە با لەیادمان نەچێ ئەگەر هات و مانگ دوای لەتبوونەكەی بە تەواوی پێكەوە نەلكابایەوە، ئەوا هێزی كێشكردنی زەوی و خۆر تێك و پێكی دەشكاند.
55. ئەو وێنانەی كە بڵاو دەكرێنەوەو گوایە ئاسەواری (موعجیزەی لەتبوونی مانگە) بنەمای زانستیی – فەلەكناسییان نییە، بەڵكو بەشێكی هەرە زۆری ئەو وێنانە كە لە رێگەی زنجیرە كەشتییە ئاسمانییەكانی (ئەپۆڵۆ) لە شەستەكانی سەدەی رابردوو و كەشتییە ئاسمانییە هەرە پێشكەوتووەكانی ئەم سەردەمەدا وەرگیراون، بریتین لە تۆڕی كەناڵی دوورودرێژن و هەندێكیان چەندین لقیشیان لێ جیا دەبێتەوە.
پسپۆڕان دەڵێن چەندین هۆكاری زانراوو نەزانراویش هەن كە بوونەتە هۆی دروستبوونی ئەو كەندو لەندو درزانە كە بەشێكیان دەگەڕێتەوە بۆ رێڕەوی هەرە كۆنی رۆیشتنی شلەی ماگمای گڕكانی ناخی مانگ لەو كاتەی كە لە رووی جیۆلۆجییەوەو بەرلە ملیارەها ساڵدا چالاك بووە، بەڵام ئێستا ئەو چالاكییە هەرگیز نەماوەو تەنها ئاسەواری درزو رێڕەوی رۆیشتنی لاڤا كە ماوەیەكی زۆرە دۆزراونەتەوەو ناسراون بە (Lunar Rilles) واتە (كەندەكانی مانگ – الاخادید القمریە).
هەندێ لەو كەناڵانە كاتی خۆی لە ژێرەوەی رووی خاكی مانگەوە بەهۆی شلەی ماگمای گڕكانییەوە دروستبوونەوە دوای وشكبوونەوەیان سەقفەكانیان داڕماوەو بەمەش كەناڵەكەی ئاشكرا كردووە، یاخود لە دەرەنجامی هەندێ چالاكی نزیك لە شێوەی تكتۆنی لەمێژووی هەرە كۆنی مانگدا روویانداوەو بوونەتە هۆی دروستبوونی ئەو درزانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا نهێنی زۆر زیاتر ماوە تا لە بارەی ئەو دیاردە جیۆلۆجییە فراوان و سەیرەی مانگ بزانرێت.
لە كۆتاییدا، داوا دەكەم كەوا چیتر ئەو وێنانە نەلكێنن بە (موعجیزەی مەزنی لەتبوونی مانگ) كە كاتی خۆی بۆ ماوەیەكی زۆر كاتیدا روویداوەو كۆتایی پێهاتووە.
بەسییەتی ئێمەی موسوڵمان لە زەوییەوە تا كۆتایی ئاسمان و گەردوون شانازی بەو (موعجیزەو بەخشینە مەزنە خواییە دەكەین) كە بە (پێغەمبەری ئاخیری زەمان) ی بەخشیوەو بۆتە گۆشەیەكی گەش و رووناك لە بیروباوەڕو عەقیدە پاكەكەمان وەكو موسوڵمانی خودایی راستەقینە.
———————————————————————————
هذا، إن كان ما قلته صواباً فمن الله ونعمته علي وإذا أخطأت أو سهوت فمني ومن الشيطان و(الله) جل جلاله و (رسوله) صلى الله عليه وسلم بريئان مما قلت…. والسلام ختام.
———————————————————————————
ئەژی چەتۆ حەسەن

 


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند دیمه‌نێكی درزه‌كانی رووی مانگ و به‌ستنه‌وه‌یان به‌ (موعجیزه‌ی مه‌زنی له‌تبوونی مانگ) Reviewed by Unknown on 11:10:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.