Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وڵاتی مه‌غریب سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی گوله‌نی داخست

وەزارەتی پەروەردەی مەغریب ڕۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠١٧ ئاشکرایکرد، بە فەرمانی دادگا سەرجەم خوێندنگەکانی “محەمەد فاتیح”ی سەربە گروپی فەتحوڵا گولەن لەسەرانسەری ئەو وڵاتەدا داخران.

 لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتی پەروەردەی میسر ڕایگەیاند “لەبەرڕۆشنایی بڕیاری دادگا کە داوای داخستنی سەرجەم دامەزراوەکانی سەربە گروپی محەمەد فاتیحی کردبوو، ڕۆژی ٢١ شوباتی بە کرداری سەرجەم ئەو ناوەند و خوێندنگایانە داخران.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە دڵنییای دراوە بۆ ئەوەی مافی خوێندکاران نەفەوتێت، سەرجەمیان دابەشبکرێن بەسەر دامەزراوەکانی فێرکردن بە کەرتی گشتی و تایبەتەوە، کەلەوەشدا خواستی کەسوکارەکانیان لەبەرچاوگیراوە.

ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردەی مەغریب لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٥ کانونی دووەمی ٢٠١٧، وەزارەتی ناوخۆی مەغریب بڕیاریدا بە داخستنی سەرجەم دامەزراوەکانی فێرکردنی سەربە گروپی فەتحوڵا گولەن، کەلەچەند پارێزگایەکی ئەو وڵاتەدا هەبوون.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی مەغریب بڵاویکردبووەوە، داخستنی ئەو دامەزراوانە لەماوەی مانگێکدا بە تەواوی کۆتاییان پێ دێت، لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگاوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە کاتی کودەتاکەی مانگی تەموزی ساڵی ڕابردوو، باڵیۆزخانەی تورکیا لە ڕیباتی پایتەختی مەغریب ڕایگەیاند، زانیاری تەواویان داوە بە وەزارەتی دەرەوەی مەغریب، لەسەر دامەزراوەکانی گولەن لەناوخۆی ئەو وڵاتەدا و هیوای خواستبوو ڕێوشوێنی یاسایی پێویستیان لەبەرامبەر بگیرێتە بەر.

دامەزراندنی خوێندنگەکانی فەتحوڵا گولەن لە ساڵی ١٩٩٣وە لە شاری تەنجەی ئەو وڵاتەوە دەستی پێکردووە و دواتر تەشەنەی کردووە بۆ پارێزگاکانی تری ناوخۆیی مەغریب.

گروپی فەتحولا گولەن تۆمەتبار دەکرێن بە ئەنجامدانی کودەتاکەی مانگی تەموزی ساڵی ٢٠١٧، بەڵام فەتحوڵا گولەن سەرۆکی بزوتنەوەی خزمەت، کە لە ئێستادا لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نیشتەجێیە ڕایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پشت هەوڵی کودەتاکەوەیە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

وڵاتی مه‌غریب سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی گوله‌نی داخست Reviewed by Unknown on 5:11:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.