وەزیری پەروەردەی هەرێم روونكردنەوە لە سەر دیاریكردنی رێژەی پاشەكەوتی مووچە دەدات
وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، پارەی هاندانی مامۆستایان ئامادەیە و لەبارەی پێداچوونەوە بە سیستیمی پاشەکەوتیشدا بە ئومێدەوەن.
ئەمڕۆ ٧ی شوباتی ٢٠١٧، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان وتی “لە ئێستادا پارەی هاندانی مامۆستایان ئامادەیە و وەزارەتی دارایی سەرجەم ڕێکارەکانی تەواوکردووە و هەموو مامۆستایانیش دەگرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکاری دواکەوتنی پارەکە بەهۆی ئامادهنهبوونی لسیتی مامۆستایانی قهزا و ناحیهکانهوهیە و چاوهڕوانی ئهوان دهکهن لیستهکانیان بنێرن بۆ ئهوهی مامۆستایانی شار و ناو شار لهیهک جیابکهنهوه.
ناوبراو هێمای بۆ ئەوەش کرد، نازانن ڕێژەی لابردنی پاشەکەوت چۆن دەبێت و وتیشی، لەبارە پێداچوونەوە بە سیستمی پاشەکەوتی موچەدا بە ئومێدەوەن.
لەمانگى تشرینى دووەمى ساڵى ڕابردوودا ئەنجومەنى وەزیران بڕیاریدا بڕى ١٥٠ هەزار دینار بۆ مامۆستایان و توێژەرانى کۆمەڵایەتى دەرەوەى شار و ١٠٠ هەزار دینارش بۆ ئەوانەى ناو شار بەناوى دەرماڵەى هاندانەوە خەرج بکات.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: