Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کاتژمێرێکى زیرەک بۆ نابینایان دروستکرا

بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى”میترۆ”ى بەریتانى، کۆمپانیاى”دۆت”کاتژمێرێکى زیرەکى بۆ نابینایانى دروستکرد، کە ڕێگەیان دەدات تاوەکو هەست بەزانینى کات بکەن لەڕێگەى بەرکەوتنى پەنجەکانیان لەو خاڵانەى کە دەکەونە سەر ڕووى کاتژمێرەکە.

کۆمپانیاى دۆت دواى زیاتر لەبەرەوپێشبردنى جۆرە کاتژمێرێک کە تایبەتە بۆ نابینایان، توانى ئەو کاتژمێرە تەواو بکات و بڕیاریش وایە کە مانگى نیسان ئەو کاتژمێرە بخاتە بازاڕەوە.

کاتژمێرى”دۆت Dot”ى زیرەکى نوێ پشت بەشێوازى”پریل”ى ئاسایى دەبەستێت، لەگەڵ بوونى ڕووکەشێک کە ژمارەیەک خاڵى دەرکەوتوویى لەسەرە بۆ گەیاندنى نامە و ڕێنماییەکان بۆ خاوەنى کاتژمێرەکە.

کاتژمێرەکە نرخى نزیکەى ٣٢٠ دۆلار دەبێت کەتیایدا تەکنێکێکى زۆر دەگمەنى تێدا دەبێت کە پشت بەهەستیارى بەرکەوتن”لەمس”دەبەستێت لەڕێگەى ئامێرێکەوە کە بەکاردەهێنرێت بۆ نیشاندانى سیستمى پریل کە لەکۆمەڵێک خاڵ پێکهاتووە کە ژمارەیان دەگاتە ٤ پیت کە بەئاسانى ئاڵوگۆریان لەنێواندا دەکرێت، کە ئەوەش ڕێگە دەدات بەخوێندنەوەى ئەو نامانەى کە دەگەن بەکەسەکان لەڕێگەى مۆبایلەکانیانەوە.

بۆ کارپێکردنى ئەم جۆرە کاتژمێرە پێویستە لەڕێگەى تایبەتمەندى”بلوتوس”ەوە ببەسترێتەوە بەمۆبایلەوە، هەروەها دەتوانرێت کۆنتڕۆڵى تێکڕایى نیشاندانى پیتەکان بکرێت بەشێوەیەکى خێرا و لەکاتى جیاوازدا، هەروەها ئەم کاتژمێرە ئاگادارکەرەوەیەکى تێدایە لەگەڵ بەرنامەى چات کردن و بلوتوسیش، لەگەڵ بوونى پاترییەک کە بۆ ماوەى ٥ ڕۆژ دەمێنێتەوە.

کۆمپانیاى دۆت وتى”لەمانگى ئازارەوە ١٤٠ هەزار دانە لەم جۆرە کاتژمێرە دەنێرێت بۆ سپۆنسەرەکانى، کە تیایاندا گۆرانیبێژى ئەمەریکى ستیڤی واندەرى تێدایە.

ئیریک جیون کیم دامەزرینەرى کۆمپانیاى دۆتە وتى”ئەم کاتژمێرە یەکەم هەنگاوە لەبەرهەمەکانى تردا کە بۆ خاوەن پێداویستى تایبەت، ئاماژەشى بەوە کرد کە کۆمپانیاکە گرێبەستێکى لەگەڵ حکومەتى گینیادا کردووە بەبڕى ملیۆن دۆلار بۆ دابینکردنى ٨هەزار دانە لە”دۆت مینى”یان بچوککراوەیەک لەخوێنەرى پریلى فێرکارى بەنرخى ٢٠٠دۆلار.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

کاتژمێرێکى زیرەک بۆ نابینایان دروستکرا Reviewed by Unknown on 4:38:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.