Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دانیشتوانی گوندێك ته‌نها به‌ شه‌و ده‌بینن..

 

لە دیاردەیەكی ناوازەدا خەڵكی گوندی خەشبە لە یەمەن بە دەركەوتنی خۆر لە بەیانیان كوێر دەبن و نابینن، تەنها شەوان چاویان دەكەوێتەوە كار و شتەكان دەبینن.

دانیشتوانی ئەو گوندە كە دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای سەنعای پایتەختی یەمەن لە دۆخێكی زۆر هەژاردا دەژین و لەبەر كەمی ئاو و كارەبا دەناڵێنن و سەرەڕای ئەوە لە رۆژدا بە دەركەوتنی خۆری بەیانیان كوێر دەبن و دوای خۆرئاوابوون حاڵەتی چاویان باش دەبێت و دەتوانن شتەکانی چواردەوریان ببینن.

هەر چەندە حاڵەتی لەو شێوەیە لە یەمەن نییە، بەڵام پزیشکەكان جەخت لەسەر ئەگەری ئەو دیاردەیە دەكەنەوە كە نەخۆشیەكی بۆماوەییە (ویراسی).
حسێن نفیلی پزیشكی راوێژكاری چاو بە كەناڵی ئەلعەرەبیەی راگەیاندووە كە هیچ چارەسەرێك بۆ ئەو نەخۆشیە بۆماوەییە نییە تەنها بەكارهێنانی ئاوێنەی شەمسی كە بتوانێت زۆری رووناكی كە دەگاتە چاویان كەمبكاتەوە.

 

 

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

دانیشتوانی گوندێك ته‌نها به‌ شه‌و ده‌بینن.. Reviewed by Unknown on 9:38:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.