ئیراتۆسێنێس و ڕەهەندەکانی عەرد و مانگ 276 – 194 پێش‌زایین
کاتێک که مۆزه‌خانه‌ی ئه‌سکه‌نده‌رییه ڕوو له گه‌شه‌کردن ده‌کات، زۆر له زانایان و فه‌یله‌سوفانی یۆنانی بۆ مه‌به‌ستی خوێندن یاخود وانەبێژی ڕووده‌که‌نه ئه‌م شاره. به تایبه‌ت لە ڕۆژگارێکدا که مۆزه‌خانه‌که له‌سه‌ر ده‌ستی (په‌تلیمۆسی دووه‌م) کوڕی په‌تلیمۆسی یه‌که‌م شای ئه‌سکه‌نده‌رییه بایه‌خێکی زۆر گرنگی پێدرا. یه‌کێک له‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی که له ساڵانی هه‌مان سه‌ده‌دا ڕووده‌کاته ئه‌سکه‌نده‌رییه ئیراتۆسێنێس Eratosthenes بوو.
ئیراتۆسێنێس له ساڵی 276 ی پێش‌زایین له سیرین Cyrene ، که شارێکه و ده‌که‌وێته لیبیای ئێستاوه، له‌دایکبووه. هه‌ر له منداڵییه‌وه زیره‌کییه‌کی له ڕادەبەدەر و شازی تێدا به‌دیکراوه. هه‌رچه‌نده له شارۆچکه‌که‌ی خۆی، واته سیرین، خوێندویه‌تی، به‌ڵام زۆربه‌ی خوێندنه‌که‌ی له ئه‌سینا، له هه‌ر یه‌ک له ئه‌کایمیاکه‌ی ئه‌فلاتون و لیسیۆمی(قوتابخانه‌ی ئه‌رستۆیی) ئه‌رستۆیی خوێندویه‌تی.
له ساڵی 245 ی پ‌ز، کاتێک په‌تلیمۆسی سێیه‌م(ئیوگیته‌س Euergetes ) ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، ده‌بیستێت که بلیمه‌تێک هه‌یه و ناوی ئیراتۆسێنێسه و گه‌لێک کاری فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بی به‌رزی نوسیوه، بانگهێشتی دەکات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌شریف بێنێت بۆ ئه‌سکه‌نده‌رییه و ببێت بە مامۆستای کوڕه‌که‌ی که ناوی فیلاپۆته‌ر Philopator . کاتێک په‌تلیمۆسی سێیه‌م له ساڵی 240 ی پزدا ده‌مرێت ، فیلاپۆته‌ر دەبێتە پادشا.
له دوای مردنی سه‌رۆکی کتێبخانه‌که، فیلاپۆتەر، ئیراتۆسێنێس ڕادەسپێرێت کە ببێتە به‌رپرسی کتێبخانه‌که، ئه‌و کتێبخانه‌یه‌ی، شەش سەد هەزار ده‌سنوسی دانسقه‌ی له‌خۆده‌گرت. ئیراتۆسێنێس دەبێتە یه‌کێک له که‌سایه‌تییه هه‌ره گەورەکانی ئه‌سکه‌نده‌رییه. هاوڕێیان و توێژه‌ران له کتێبخانه‌که نازناوی پێنتاتیۆس pentathios به‌م که‌سایه‌تییه گه‌وره‌یه‌ی زانستیان به‌خشی. ئه‌م ناوه‌ش عاده‌ته‌ن له ڕۆژانی ئۆڵۆمپیاتدا به‌سه‌ر یه‌کێکدا داده‌بڕا که له پێنچ له یارییه‌کانی گۆڕه‌پان و مه‌یداندا به ڕاست پاڵه‌وان بوایه، ئه‌و یارییانه‌ش بریتی بوون له هه‌ر یه‌ک له بازدان، قورس هه‌ڵدان، ڕاکردن، زۆرانبازی و بۆکسێن. هه‌رچه‌نده ئیراتۆسێنێس له‌م یارییانه‌دا پاڵه‌وان نه‌بوو، به‌ڵام ناوه‌که به‌سه‌ر ئه‌مدا دابڕابو چونکه له هه‌موو کارێکی ده‌زانی. له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت کاری کردووه، جگه له ئه‌سترۆنۆمی و ماتماتیک ئیراتۆسێنێس Eratosthenes له گه‌لێک لایه‌نی تره‌وه بلیمه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌قڵیی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ و ڕۆڵی دیاری هه‌بووه له به‌ره‌وپێشچونی زانست. ڕیفۆرمی ڕۆژمێری به جۆرێک کردووه که ساڵی بازدان leap year له‌خۆبگرێت. جگه له‌وه‌ی یه‌که‌م زانا بوو که ویستی کرۆنۆلۆژیای هه‌موو رووداوه ئه‌ده‌بی و سیاسییه‌کانی جیهان و یۆنانی کۆنی به‌ر له سه‌رده‌می خۆی بنوسێته‌وه و تۆمار بکات، هه‌روه‌ها وه‌ک له‌سه‌رچاوه‌کاندا هاتووه کاته‌لۆگی بۆ 675 ئه‌ستێره کردووه.
له جوگرافیاشدا ڕۆڵی مه‌زنی هه‌بووه، لای وی ده‌ریاچه‌کان سه‌رچاوه‌ی روباری نیلن، زۆر به وردی ڕه‌وتی ڕوباری نیلی هه‌تا خه‌رتوم کێشاوه، به پێچه‌وانه‌ی فه‌یله‌سوفانی پێش خۆی که ته‌فسیری هه‌ڵه‌یان له‌مه‌ڕ خاسیەته سه‌یره‌کانی نیله‌وه پێشکه‌شکردووه. ئیراتۆسێنێس یه‌که‌م که‌س بوو که وه‌ڵامێکی دروستی خسته به‌رچاو کاتێک گووتی که بارانێکی به‌خوڕ له نزدیک سه‌رچاوه‌کانی ئاوی ڕوباری نیله‌وه ده‌بارێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێت به هۆی دروستکردنی لافاو له ناوچه نزماییه‌کانی روباری نیل . هه‌روه‌ها کاتێک له بواری جوگرافییه‌وه وه‌سفی دانیشتوانی یه‌مه‌نی کردووه، چوار ڕه‌گه‌زی، Minaeans, Sabaeans, Qatabanians, and Hadramites, له خه‌ڵک جودا کردووه‌ته‌وه، هه‌تا ئێستاش، سه‌رباری گۆڕانی ده‌وروبه‌ره‌که، ناوی ئه‌م چوار ڕه‌گه‌زه عه‌ره‌بییه لە یەمەن ماون و دێنه سەر زمانی خه‌ڵک.
بێگومان، وه‌ک زۆر له بلیمه‌تانی تری یۆنان، زۆربه‌ی بەرهەمە زانستییه‌کانی ئه‌م زاته نه‌ماون، به‌ڵام به هۆی ئیشاره‌دان به نوسینه‌کانیه‌وه و وه‌ک سه‌رچاوه ئاماژه‌پێکردن له‌لایه‌ن نوسه‌رانی تره‌وه، توانراوه گه‌لێک له به‌رهه‌مه‌کانی کۆبکرێنه‌وه.
یه‌کێک له کاره گرنگه‌کانی بریتی بووه له کتێبێک به ناوی پلاتۆنیکه‌س Platonicus ، که ماتماتیکی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتون تاووتوێ ده‌کات، هه‌رچه‌نده ئه‌م کتێبه نه‌ماوه، به‌ڵام گه‌لێک ماتماتیکناسی یۆنانی ئیشاره‌یان پێداوه که هه‌ریه‌ک له بابه‌ته سه‌ره‌تاییه‌کانی وه‌ک جیۆمه‌تری، ئه‌ریتمه‌تیک و مۆسیقا له‌خۆده‌گرێت. جگه له‌وه‌ی هه‌ر له‌م سه‌چاوه‌یه‌دا باس له دوو هێنده‌کردنی شه‌شپاڵوو ده‌کات که یه‌کێکه له سێ پرسه به‌ناوبانگاکه‌ی ماتماتیکی یۆنان، دوو پرسەکه‌ی تریش بریتین له دووجاکردنی بازنه و کەرتکردنی گۆشه‌یەک به‌سه‌ر سێ گۆشەی تری یه‌کساندا [i]
ئه‌وه‌ی لێره‌دا په‌یوه‌سته به باسه‌که‌مانه‌وه بریتییه له دوو پرۆژه‌ی هێنده دانسقه و گه‌وره، که ته‌واو زیره‌کی و توانای قوڵی بیرکردنه‌وه‌ی له ئاسابه‌ده‌ری ئه‌م زاته مه‌زنه ده‌خه‌نه‌ڕوو، یه‌که‌میان بریتییه له پێوان و دیاریکردنی چێوه‌ی عه‌رد به ڕاده‌یه‌کی وه‌ها وورد که له‌گه‌ڵ به‌های ئه‌م چه‌رخه‌دا زۆر جیاوازی نییه، خۆ ئه‌گه‌ر جیاوازیش هه‌بێت ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئامێری پێشکه‌وتوی ته‌کنه‌لۆژی وه‌ک له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا هه‌یه، ده‌نا میتۆده‌که‌ی له ڕووی ماتماتیکییه‌وه هیچ جۆره خه‌وشییه‌ک له‌خۆناگرێت و میتۆدێکە هه‌تا ئێستاش زیندوه. دووه‌م کاری گه‌وره‌ی بریتییه له دۆزینه‌وه و حسابکردنی دووری مانگ له عه‌رده‌وه.
یۆنانه‌کان ده‌مێک بوو گه‌یشتبوونه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که عه‌رد شکڵێکی گۆیی هه‌یه. چونکه هه‌ر زو فه‌یله‌سوفان دەرکیان به هه‌قیقه‌تێک کردبو، کە سه‌رنجیان داوه کاتێک که‌شتییه‌کان بەندەرەکان جێدەهێلن هێدی هێدی له ئاسۆوه دیار نامێنن و هه‌تا له دواجاردا لوتکه‌ی چارۆکه‌کانیان وون ده‌بێت و له ئاسۆدا نقوم ده‌بن. هۆکاری ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ماوه‌یی ڕوی ده‌ریا، خۆ ئەگەر ده‌ریا ڕوویه‌کی چه‌ماوه‌یی هه‌بێت، ئه‌وا بێگومان عه‌ردیش وا پێویست ده‌کات به هه‌مان شێوه چه‌ماوه‌یی و گۆیی بێت. جگه له‌مه‌ش مانگیران به‌ڵگه‌یه‌کی تر بوو که عه‌رد گۆییه، چونکه کاتێک عه‌رد وه‌ک سێبه‌ری سینییه‌کی خڕ مانگ دادەپۆشێت، هه‌ردووک، واته هه‌م عه‌رد و هه‌م مانگ گۆیی ده‌نوێنن. سه‌رباری ئه‌مانه‌ش مێژوونوس و گەڕیدەی یۆنانی هیرۆدۆته‌س، باس له‌وه ده‌کات که خه‌ڵکی ئه‌وپه‌ڕی باکور کاتی خه‌ویان جودایه. به‌مجۆره، ئه‌گه‌ر عه‌رد گۆیی بێت ئه‌وا هه‌ندێک به‌شی عه‌رد به هۆی تیشکی خۆرەوە ڕوناکه و هه‌ندێک به‌شی تر تاریکه.
خۆ ئه‌گه‌ر عه‌رد شێوه‌یه‌کی گۆیی هه‌یه، باشه خه‌ڵکانێک له نیوه‌ی خواره‌وه‌ن، یا باشورری گۆی عه‌رد بۆچی ناکه‌ونه خواره‌وه؟ یۆنانه‌کان بۆ حلکردنی ئه‌م مه‌ته‌ڵه، ئه‌و ته‌فسیره‌یان هه‌بوو که گه‌ردون چه‌قی هه‌یه، چه‌قی گه‌ردون وه‌ها هه‌ڵکه‌وتووه که عه‌رد بێت، هه‌موو شتێک به‌ره‌و چه‌قی گه‌ردون کێش ده‌کرێت. عه‌رد خۆشی له حاڵه‌تێکی هه‌میشه وه‌ستاودایه، هه‌رچییه‌ک له‌سه‌ر ڕووی عه‌رد هه‌یه به‌ره‌و چه‌قی عه‌رد ده‌جوڵێت، جا له باکوری عه‌رد یاخود باشوره‌که‌ی بێت.
ئیراتۆسێنێس یه‌که‌م که‌س بوو که توانی قه‌باره و چێوه‌ی عه‌رد بدۆزێته‌وه و بپێوێت. ئه‌مه‌ش له‌و کتێبه‌یدا هاتووه که ناوی ”له‌مه‌ڕ پێوانی عه‌رد”ه. کاتێک له مۆزه‌خانه‌که‌ی ئه‌سکه‌نده‌رییه ده‌بێت، ده‌بیستێت که له خواروی میسر، کە ئێستا بە شاری ئه‌سوان ده‌ناسرێت، بیرێک هه‌یه، ئه‌م بیره گه‌لێک خەسڵەتی نایابی هه‌یه. هه‌موو ساڵێک له هاوین و له ڕۆژی 21 ی حوزه‌یراندا، له نیوه‌ڕۆدا، تیشکی خۆر به شاقووڵی له ناخی بیره‌که ده‌دات و هه‌تا بنه‌که‌ی ڕۆشن ده‌کاته‌وه. ئیراتۆسێنێس بۆی ده‌رکه‌وت که له‌و ڕۆژه‌دا و له‌و ساته‌دا و له ئه‌سوان به تایبه‌تی، خۆر به شاقوڵی له‌سه‌ر سه‌رمانه، به‌ڵام له ئه‌سکه‌نده‌رییه دیارده‌که هه‌رگیز به‌و جۆره نییه و تیشکی خۆر له‌م ساته دیاریکراوه‌دا هه‌رگیز وه‌ک ئه‌سوان شاقوڵی نییه، به‌ڵکه لار بوو، ئه‌مه‌ش هه‌رچه‌نده دووری نێوان ئه‌سوان و ئه‌سکه‌نده‌رییه سه‌دان کیلۆمه‌تر بوو.
ئیراتۆسێنێس دڵنیابوو له‌وه‌ی که عه‌رد شێوەیەکی گۆیی و چه‌ماوه‌یی هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش له ئه‌سکه‌ندرییه خۆر وه‌ک ئه‌سوان به ڕۆژی نێوه‌ڕۆ له ته‌پڵی سه‌ر نادات و سیمایه‌کی شاقوڵی نییه. بیری کرده‌وه که ئه‌گه‌ر بتوانێت ئه‌م فرسه‌ته بخاته‌گه‌ڕ و به‌م هۆیه‌وه دەکرێت چێوه‌ی عه‌رد بپێوێت. هات که‌سێکی به تایبه‌ت خسته‌کار بۆ ئه‌وه‌ی به پێ دووری نێوان ئه‌سکه‌نده‌رییه و ئه‌سوان دیاری بکات. ئه‌و میتۆده‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئیراتۆسێنێس خستیه‌گه‌ڕ، هه‌تا بڵێی بلیمه‌تانه و زیره‌کانه بوو، هه‌رچه‌نده له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا کاره‌که به‌وجۆره‌ی ئه‌و ناکرێت و ئه‌مڕۆکه مرۆ هه‌موو ئامێرێکی ته‌کنه‌لۆژی و زانستی ووردی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌یه‌کی وه‌ها و گه‌لێک ئاسانه، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا باس له 22 سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر ده‌که‌ین.
ئه‌گه‌ر له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه بڕوانین، سه‌یرده‌که‌ین که تیشکی خۆر شاقوڵییانه له‌و بیره ده‌دات که له ئه‌سوان هه‌یه، ئیراتۆسێنێس هات له هه‌مان ساته‌وه‌ختدا دارێک یاخود ستونێکی له مۆزه‌خانه‌که‌ی ئه‌سکه‌نده‌رییه چه‌قاند که ته‌واو شاقوڵی بوو. پاشان ئه‌و گۆشه‌یه‌ی پێوا که داره‌که له‌گه‌ڵ تیشکی خۆردا دروستی ده‌کات، بێگومان ئه‌م گۆشه‌یه یه‌کسانه به‌و گۆشه‌یه‌ی که هه‌ردووک هێڵه خه‌یاڵییه درێژکراوه‌کانی ئه‌سوان و ئه‌سکه‌نده‌رییه، دوای یه‌کتربڕینیان له چه‌قی عه‌رددا دروستی ده‌که‌ن. که گۆشه‌که‌ی پێوا 7.2 پله بوو.
پاشان یه‌کێکی له ئه‌سکه‌نده‌رییه‌وه به پێ نارد بۆ ئه‌وه‌ی دووری نێوان ئه‌سکه‌نده‌رییه و ئه‌سوان بپێوێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م زه‌لامه به ده‌وری عه‌ردا بسوڕێته‌وه ئه‌وا وه‌ک ئه‌وه وایه که به ده‌وری بازنه‌یه‌کدا بسوڕێته‌وه که ده‌کاته 360 پله‌ی ته‌واو. به‌ڵام لێره‌دا ئه‌گه‌ر گۆشه‌ی نێوان ئه‌سکه‌نده‌رییه و ئه‌سوان 7.2 پله بێت، ئه‌وا دووری نێوان ئه‌سکه‌نده‌رییه و ئه‌سوان به پله ده‌کاته پله(واته 7.2 له‌سه‌ر 360)، ئه‌م دابه‌شکردنه ده‌کاته یه‌ک له‌سه‌ر په‌نجا (1\50)ی چێوه‌ی عه‌رد. کاتێک که زه‌لامه‌که‌ش به پێ دووری نێوان ئه‌سکه‌نده‌رییه و ئه‌سوانی حسابکرد، ده‌رکه‌وت که دوورییه‌که ده‌کاته 5000 ستاده[i]، ستاده پێوه‌ری دووری ئه‌و ڕۆژگاره‌ی یۆنان بوو، هه‌ر ستاده‌یه‌ک (به پێوه‌ری ئه‌وسای میسر) به نزیکی ده‌کاته 157.5 مه‌تر. به‌مجۆره ئه‌گه‌ر 5000 ستاده‌که که‌ڕه‌ت 50 بکه‌ین ئه‌وا چێوه‌ی عه‌رد ده‌کاته 250،000 ستاده. ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه بگۆڕین بۆ کیلۆمه‌تر ئه‌وا ده‌کاته 39690 کیلۆمه‌تر(واته سی و نۆ هه‌زار و شه‌ش سه‌د و نه‌وه‌د کیلۆمه‌تر). ئه‌م ژماره‌یه به هه‌قیقه‌ت نزیکه لە چیوه‌ی عه‌رد که له‌م چه‌رخه‌دا پێوراوه و ده‌کاته 40079 کیلۆمه‌تر( واته چل هه‌زار و هه‌فتا و نۆ کیلۆمه‌تر). ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بلیمەتی ئه‌م ماتماتیکناسه و نایابی میتۆدی ماتماتیکی نه‌بێت چییه؟. پاش ئه‌مه ئیراتۆسێنێس تیره‌ی عه‌ردی دۆزییه‌وه که به‌هاکه ده‌کاته 12631 کیلۆمه‌تر، دیسانه‌وه ئه‌م به‌هایه‌ش زۆر نزیکه له به‌های هاوچه‌رخه‌وه که ده‌کاته 12740 کیلۆمه‌تر.
توانا و ده‌سه‌ڵاتی پێوان له لای ئیراتۆسێنێس سنووره‌کانی عه‌ردی بڕی و ڕوی کرده پێوان و حسابکردنی دوری مانگ له عه‌رده‌وه. سه‌رباری ئەوەی هیچ ئامێرێک له‌و ڕۆژه‌دا له‌به‌رد ده‌ستیدا نه‌بوو، به‌ڵام بۆ که‌سایه‌تییه‌کی مه‌زنی وەها ئه‌قڵ و بیرکردنەوەی لۆژیکی باشترین ئامێر بوو، هه‌ر بۆیه‌ش توانای خۆی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خسته‌گه‌ڕ و هه‌وڵیدا ئه‌م دوورییه بدۆزێته‌وه.
ئەگەر لەم وێنەیەی خوارەوە وردبینەوە، ئەوا بۆمان دەردەکەوێت کە لە کاتی دیاردەی مانگیراندا، ئیراتۆسێنێس توانیویەتی بە میتۆدێکی لۆژیکییانە یەکەم تیرەی مانگ بدۆزێتەوە و دووەم جاریش تیرەی عەرد دیاری بکات. وەک دەزانین، مانگگیران بریتییە لە ڕێگرتن لە تیشکی خۆر لە لایەن عەردەوە کە بگاتە مانگ، بەمەش مانگ بە سێبەری عەرد دادەپۆشرێت.
بەمجۆرە، کاتێک پرۆسەکە ڕودەدات، سەرەتا مانگ دەچێتە دەڤەری سێبەری عەردەوە[i]، 50 خولەک دەخایەنێت، ئەمەش ئەوە دەگەێنێت کە تیرەی مانگ 50 خولەکە، واتە هەر لەو ساتەوە کە دەچێتە سێبەری عەرد و هەتا بە تەواوی و کامڵی بە سێبەری عەرد دادەپۆشرێت 50 خولەک دەخاێنێت. پاشان هەر لەو ساتەوە کە مانگ پێ دەنێتە سێبەری عەردەوە و هەتا بە هەموو سێبەرەکەدا گوزەردەکات 200 خولەک دەخاێنێت، ئەمەش هیمایە بۆ ئەوەی کە تیرەی عەرد 200 خولەکە و چوار ئەوەندەی تیرەی مانگە. وردی و دانسقەیی ئەم ماتماتیکناسە مەزن و مێشک فراوانە لێرەدا بەدی دەکرێت.
بێگومان ئیراتۆسێنێس لەوەبەر چێوەی عەردی دۆزییەوە و زۆر نزیکانە بەهاکەی وەها دیاریکرد کە دەکاتە 40000 (واتە چل هەزار) کیلۆمەتر، بەم شێوەیە تیرەکەی[ii] دەکاتە کیلۆمەتر، کە ئەمیش بە نزیکی دەکاتە 12700 کیلۆمەتر. لێرەوە دەتوانین تیرەی مانگ بدۆزینەوە، کە دەکاتە چواریەکی تیرەی عەرد، واتە:
پاشان ئیراتۆسێنێس بۆی دەرکەوت کە دەتوانێت دووری مانگ لە عەردەوە بدۆزێتەوە، یەکێک لەو میتۆدانەی بەکاریهێناوە بریتی بووە لەوەی کە سودی لە پڕی مانگ وەرگرتووە. چاوێکی نوووقاندووە و قۆڵی تەواو درێژکردووە و بە سەری پەنجەی مانگی داپۆشیوە، خۆ ئەگەر سەیری وێنەکەی لای خوارەوە بکەین، ئەمەمان زیاتر بۆ ڕوون دەبێتەوە. وەک لە وێنەکەدا بەدەردەکەوێت کاتێک پەنجەمان بەوجۆرە دادەنێین و مانگ بە تەواوی دادەپۆشین، دوو بازنە دروستدەکەین، بازنەیەکی بچکۆلە و بازنەیەکی گەورە. ئەم دوو بازنەیە هاوشێوەن ، تەنها ئەوەندە نەبێت کە بازنە گەورەکە زۆر زیاتر لە بازنە بچکۆلەکە گەورەترە. لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە بەهۆی بەکارهێنانی چەند یاسایەکی سێگۆشەکارییەوە، کە لەوەبەر هەر یەک لە ئەناکساگۆراس و ئەریستاکەس سودیان لێوەرگرتووە، دەتوانین بڵێین کە ڕێژەی بەرزی نینۆکمان لەسەر درێژی باڵمان یەکسانە بە ڕێژەی تیرەی مانگ لەسەر دوری مانگ لە عەردەوە.
بەڵام درێژی قۆڵمان بە نزیکی دەکاتە سەد ئەوەندەی بەرزی نینۆکمان(واتە 100 :1 ) و تیرەی مانگیشمان لەوەبەر دیاریکرد و کردییە 3200 کیلۆمەتر، کەواتە دووری مانگ لە عەردەوە دەکاتە سەد ئەوەندەی تیرەکەی واتە 320000 ( سێسەد و بیست هەزار) کیلۆمەتر.
تێکڕای دووری مانگ لە عەردەوە بە پێوەری ئەم چەرخە دەکاتە 384,392 کیلۆمەتر ، وەک دەبینین جیاوازییەکە نزیکەی 50 هەزار کیلۆمەترە. بێگومان هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ئامێری تەکنەلۆژی، ئەمە تەنها زادەی ئەقڵی ئیراتۆسێنێس و ماتماتیکە و هیچی تر.[i]
ئیراتۆسێنێس لە کۆتایی ژیانیدا چاوانی لەدەستدا و بووە بنیادەمێکی نابینای تەواو، هەتا دواجار بە نان نەخوارن و خۆبرسیکردن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
پەراوێزەکان
[1] له‌مه‌ڕ پرسی دێلیایه‌کانه‌وه، داستانێکی گه‌لێک سه‌رنجڕاکێش هەیە، چونکه وه‌ها هاتووه که خوداوه‌ند، به هۆی ئۆراکله‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی دێلیاییه‌کان Delians له به‌ڵای په‌تای تاعون ڕزگاریان ببێت، ئه‌وا پێویسته له بری ئه‌و چوخمه شه‌شپاڵووه‌ی ئێستا هه‌یانه، یه‌کێکی تر بنیات بنێن که دوو هێنده‌ی ئه‌وەی ئێستا بێت. خه‌ڵکی دێلیا ده‌چن به‌رزی چوخمه‌که دوو هێنده ده‌که‌ن، که سه‌یرده‌که‌ن به هیچ جۆرێک بیناکه نابێته دوو هێنده، له ناچارییدا په‌نا ده‌به‌نه لای ئه‌فلاتون بۆ ئه‌وه‌ی ئامۆژگارییان بکات، ئه‌فلاتون له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت که خوداوه‌ندی ئۆره‌کڵ ده‌خوازێت و مه‌به‌ستی بووه که خه‌ڵکی یۆنان شه‌رمه‌زار بکات چونکه ماتماتیکیان فه‌رامۆش کردووه و گاڵته‌یان به جیۆمه‌تری دێت. دوایی ئەفلاتون پرسەکە دەداتە هاوڕێ و ماتماتیکناسی بلیمەت ئەرکیتاس. ئەمیش پرسەکە زۆر جوان شیکار دەکات.
[1] ستادە لە یۆنان لە یارییەکانی ئۆلمپیاتدا بەکاردەهات، ووشەی ستادیۆم کە بە مانای گۆڕەپانی یاری دێت بناوانەکەی ستادەیە.
[1] هەتا کۆتایی ساڵانی هەفتاکانیش، خەڵک لە شارێکی وەک سلێمانی، وەک لە بیرمە، بە تەنەکە لێدان و هاتوهاوار مێشکی خەڵکیان هیلاک دەکرد، بەڵکە ئەمە خودایە مانگ بەربێت. ئەم دیاردەیە لە یۆنانی کۆنیشدا باوبوە.
[1] چێوەی بازنە دەکاتە تیرە کەڕەت ڕێژەی نەگۆڕ(واتە پای π).
[1] پێویستە لێرەدا ئەو حەقیقەتە بڵێێن کە مانگ بە شێوەیەکی هێلکەیی (oval) بە دەوری عەرددا دەسوڕیتەوە، ئەمەش وەها دەکات کە لە هەندێ جێگەدا دوورییەکەی بگۆڕێت. بۆ نمونە کاتێک دەگاتە نزیکترین خاڵ لە عەردەوە، دوورییەکەی 356,334 کیلۆمەتر و کە دەگاتە دوورترین خاڵ ئەوا دوورییەکەی دەکاتە 405,503 کیلۆمەتر. واتە تێکڕای دووری مانگ لە عەردەوە دەکاتە 384,392 .
سەرچاوەکان
1- Ferguson Kitty. Measuring the Universe: The Historical Quest to Quantify Space (Paperback 2000)
2- Singh Simon. Big Bang: The Most Important Scientific Discovery of All Time and Why You Need to Know About It. (Paperback -2005)
نووسراوه له‌لایه‌ن
Chenar
ليست هناك تعليقات: