بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ى ده‌چنه زانكۆ
قانع خورشيد
له‌به‌رده‌م قۆناغێكى تازه‌دایت …
قۆناغى زانكۆ، په‌یمانگا، قۆناغی دوای شه‌ش، هه‌ر به پێى قۆناغبه‌ندیی خوێندن، دیاره هه‌نگاوێكى تازه‌یه، یان قۆناغێكى نوێیه له ژیانى مرۆڤدا، به‌شێكى گرنگه له ته‌مه‌ن .
ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن به خانووه‌یه‌كى گه‌وره بزانین و پێنج شه‌ش ژوورێكى تێدا بێت، یه‌كێك له ژووره سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌و چوار پێنج ساڵه‌یه كه ئینسان له زانكۆدا به‌سه‌ریده‌بات. تۆ كاتێك ده‌چیته زانكۆ، له هه‌ژده ساڵی تێپه‌رِیویت، كه ئیتر له قۆناغى هه‌رزه‌كارییه‌كى ئه‌وتۆدا نیت، كاڵ و كه‌مئه‌زموون بیت و، وایشت لێ نه‌هاتووه پیرو بێتاقه‌ت بیت و له ژیان بێزار بیت.. له‌و نێوانه‌دایت، كه ناسكترین به‌شى ته‌مه‌نته، مرۆڤ له‌و قۆناغه‌دا هه‌م ئومێَدى هه‌یه‌و هه‌م چالاكه‌و جووڵه‌ى زۆره، هه‌م هێزى تێدایه، هه‌م شتیش وه‌رده‌گرێت، هێشتا مێشكى پرِ نه‌بووه له زانیارى به‌سه‌رچوو و خراپ، تا میمۆریه‌كه‌ى پرِبێت و، پێویست بێت بۆ وه‌رگرتنى شتێك شتێكى تر بسرِێته‌وه، جێى هه‌زاران گێگابایت به خاڵییه‌تى له مێشكی‌دا ماوه، چون مرۆڤ هه‌تا پیر بێت، خانه‌كانى مێشكى پووچ ده‌بن و به كه‌ڵكى هیچ نامێنن .
گرنگترین ئه‌رك …
لاوى خوێنگه‌رم! كه چوویته زانكۆ شتێكى تازه دێته ژیانته‌وه، گرنگترین ئه‌ركت ئه‌وه‌یه نه‌دیوبدى نه‌بیت و، له خۆت نه‌گۆرِێیت. چونكه ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌شیاوانه هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ هه‌ر شتێك‌دا كرد، دوایى په‌شیمان ده‌بێَته‌وه .
ئێوه‌ى لاوان سه‌ره‌تا كه ده‌چنه زانكۆ، پێتان ده‌وترێت قاز! قازى حه‌قیقى ئه‌وه‌یه كه له‌و وێستگه‌یه‌ى ته‌مه‌نى په‌ند وه‌رناگرێت. كه‌سی وا هه‌یه خوێندن ته‌واو ده‌كات و هێشتا هه‌ر قازه، كه‌سى واش هه‌یه هێشتا نه‌چووه‌ته زانكۆ قۆناغى قازیه‌تى تێپه‌رِاندووه، رِاستتر بڵێم: هه‌ر نه‌یبینیوه‌و ناشیبینێت، چون عاقڵه‌و خۆى فامى هه‌یه‌و تێده‌گات .
ئه‌وه‌ى ناشیرینه ئه‌وه‌یه: كه‌سى وا هه‌یه كه ده‌چێته زانكۆ به جۆرێكى سه‌یر بیر ده‌كاته‌وه، وه‌ك بڵێیت ئه‌م یه‌كه‌مین و دوایه‌مین كه‌سه ئه‌م شوێنه ده‌بینێت، نه به‌ر له‌و كه‌سى تر ئه‌م شوێنه‌ى بینیوه، نه دواى ئه‌ویش كه‌س ده‌یبینێت. له مالێ ده‌رِوات، مرۆڤێكى فه‌قیرو به‌رِێزو رِێكوپێكه، له‌و سه‌ره‌وه دێته‌وه بووه‌ته ده‌عبایه‌كى تر، نه سه‌رى.. نه شكڵى.. نه قسه‌ى.. نه زمانى.. نه بیروباوه‌رِى… هیچى وه‌كو خۆى نه‌ماوه .
له رِاستیدا جێى سه‌رسورِمانه، چون بیناى زانكۆ هیچى له بیناكانى قوتابخانه بنه‌رِه‌تىو ئاماده‌ییه‌كان پێشكه‌وتوتر نییه. هه‌ر شتێكى له‌و شێوه‌یه‌و برِێك مامۆستای تازه، كه هه‌ندێكیان زانیارى مامۆستاكانى خوێندنى ناوه‌ندى و ئاماده‌ییشیان پێ نییه و، مه‌نهه‌جێكه هه‌ر وه‌كو مه‌نهه‌جى مه‌كته‌ب، به‌ڵكو خراپتریش، چون مه‌نهه‌جى قوتابخانه كتێبه و لیژنه‌یه‌ك خۆیان پێوه ماندوكردووه، له‌وێ مامۆستایه‌كى ده‌ستبه‌تاڵ دوو سێ قسه ده‌كات و، ده‌ڵێت بۆ خۆت بیكه مه‌لزه‌مه. به زۆرى وایه، نه‌ك هه‌مووى. ئیتر نازانم ئه‌و له خۆگۆرِان و عه‌جایه‌بات و غه‌رایه‌باته چییه مرۆڤێك واى لێ بێت به شێوه‌یه‌كى جیاواز سه‌یرى خۆى بكات .
ئه‌م لاوه له‌خۆگۆرِاوه وه‌ك ئه‌و فه‌ریكه رِۆشنبیرانه دێته به‌رچاوم كه ده‌چن بۆ فه‌رِه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا، كه دێنه‌وه تف له خۆیان و باب و باپیریان و رِابردوو و كه‌لتور و هه‌رچى شتى خۆیانه… ده‌كه‌ن، نازانم چی‌یان له‌وێ بینى كه ئه‌وه‌نده سه‌یر بوو، هیچى وا له نیشتیمانى خۆیان نییه. ئێمه نموونه‌ى (د.عه‌لى شه‌ریعه‌تى) و (سید قوتب) و كۆمه‌ڵێك له‌وانه‌مان هه‌یه، كه ده‌چنه ده‌ره‌وه؛ ده‌بنه دیندار، فه‌رهاد شاكه‌لى لێره‌وه ده‌رِوات بێباوه‌رِه، له‌وێ ده‌بێته سۆفى! (سه‌ید قوتب) كاتێك له میسره‌وه بۆ گه‌شتێكى زانستى رِۆیشته ئه‌مریكا، دیندارێكى هاكه‌زایى بوو و ئینتیماى ئیسلامیى نه‌بوو، به‌ڵام كه له ئه‌مریكا دێته‌وه ده‌چێته رِیزه‌كانى (ئیخوان موسلمین)ه‌وه .
) د.عه‌لى شه‌ریعه‌تى) ده‌رِوات بۆ فه‌ره‌نسا و له‌گه‌ڵ (سارته‌ر) و گه‌وره فه‌یله‌سووفاندا داده‌نیشێت و گفتوگۆ ده‌كات، كه دێته‌وه ئێران ده‌بێته چاكسازێكى ئیسلامیی، بێزى له ژیارى رِۆژئاوایى دێته‌وه، بێزى له‌و سیسته‌مه ئیستعمارى و ئیستحمارییه دێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌م موسته‌عمه‌ر و موسته‌حمه‌رانه‌ش، كه بوونه‌ته داگیركراو و دارده‌ستى رِۆژئاوا .
له به‌رانبه‌ردا كۆمه‌ڵێك ناوبۆش هه‌ن كه ده‌چن و دێنه‌وه، بێ‌زیان له خوا.. پێغه‌مبه‌ر، به‌ها، ئه‌خلاق… دێته‌وه .
له زانكۆش وه‌كو ئه‌وانه ده‌بینن، ئیسلامى ده‌رِوات، دێته‌وه گاڵته‌ى به نوێژ دێت! خۆش ئه‌وه‌یه دواى ته‌واوكردنى چوار ساڵه‌كه‌ى زانكۆ، ده‌گه‌رِێته‌وه و له مزگه‌وتدا شانت لێ تون ده‌كات و، ته‌ریقیش نابێته‌وه !
رِاستییه‌كه‌ى من نازانم ئه‌و كه‌سانه‌ى زوو زوو بۆچوونه‌كانیان ده‌گۆرِن و تف له دوێنێى خۆیان ده‌كه‌ن، چین و خۆیان به چى ده‌زانن.. به‌ڵام ئه‌وه‌نه ده‌زانم، هه‌رچى بن، ژیر نین و له عاقڵى ئه‌و كاره ناكه‌ن !
ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه كه چوویته زانكۆ، پێشتر چۆن بوویت هه‌ر وا بمێنه‌وه. بۆ نموونه پێش ئه‌و قۆناغه زۆرجار له كۆڵان و گه‌رِه‌كدا به شه‌رواڵێكى كوردى كۆنه‌وه گه‌رِاویت، یان جلێكى ئاساییت له به‌ردا بووه، قه‌ت كراست ئوتوو نه‌كردووه، كه چوویته زانكۆش، به بیانووى ئه‌وه‌ى من له ژیانمدا هه‌رگیز قه‌میسم ئوتوو نه‌كردووه، بڵێیت به خوا عه‌یبه قه‌میس ئوتو بكه‌م! ئه‌مه ده‌بێته ده‌رده‌كه‌ى مه‌لا نه‌سره‌دین كاتێك وتبووى: پیاو ئه‌و پیاوه‌یه له قسه‌ى خۆى په‌شیمان نه‌بێته‌وه، ده ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا رِۆیشتبوو هه‌ر ده‌یوت ته‌مه‌نم چل و شه‌ش ساڵه! نابێت تۆ به‌و شێوه‌یه بیت، وا بزانیت گۆرِان به‌هه‌ر واتایه‌ك عه‌یبه. گۆرِان ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كى سیاسى یان بزوتنه‌وه‌یه‌كى فیكرى یان كۆمه‌ڵایه‌تى بێت، ئه‌گه‌ر مه‌رامێكى باشى له پشته‌وه بێت، له خراپه‌وه بۆ باش بێت عه‌یبێكى تێدا نییه .
بۆ نموونه تۆ له منداڵى تێلێك ده‌كه‌یته سه‌یاره و له ناو كۆڵاندا یارى پێ ده‌كه‌یت، دوایى كه باڵغ بوویت و یه‌ك دوو خه‌وی گه‌نجانه‌یشت بینى(!)، ئه‌گه‌ر هه‌ر بڵێیت به خوا من هه‌ر وه‌كو جارانم، ژن بێنم و رِیشیش ده‌ربكه‌م هه‌ر به سه‌یاره‌ى تێل یارى ده‌كه‌م! ئه‌مه‌یان ده‌بێته عه‌یب و به دامه‌زراوى حسێب ناكرێت .
گۆرِانى سروشتى، كه به‌سه‌ر مرۆڤدا دێت، نیشانه‌ى ساغبوونى خاوه‌نه‌كه‌یه‌تى، ئێستا به هه‌ندێك له ئێوه‌ى گه‌نج بڵێ: “ژن بێنه” ته‌ریق ده‌بنه‌وه، به‌ڵام چوار پێنج ساڵًى تر ئه‌گه‌ر به رِه‌سمى نه‌یهێنن شه‌رِ ده‌فرۆشن! به‌ڵام به گشتى تۆ له ته‌مه‌نى دوازده و سیازده‌و چوارده ساڵى تا شازده ساڵیش، ئه‌گه‌ر پێت بوترێت: ژن ده‌هێنیت؟ ده‌ڵێیت نه‌وه‌ڵا، ده ساڵى تر.. كه‌سى وا هه‌یه ده‌ڵێت: هه‌رگیز ژن ناهێنم! دوایى كه گه‌یشتیته نزیكى بیست و بیست ویه‌ك و دوو ساڵى، ئیتر مۆزه مۆزه ده‌ست پێ ده‌كات و… حاڵه‌تێكى سروشتیشه و ده‌بێت بیهێنیت و منداڵتان ببێت. ئه‌مانه سوننه‌تى ژیانن .
له‌به‌ر ئه‌وه تێبگه‌ن له نێوان ئه‌و شێتبوون و له‌خۆگۆرِانه و ئه‌و چه‌قبه‌ستوویی و جێمانه‌دا سنوورێكى ناوه‌ند هه‌یه، پاراستنى ئه‌و سنووره پێویسته، مرۆڤى عاقڵ زۆر پێویستى به درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌م مه‌سه‌له نییه، ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه له‌وانه‌ى گرنگه بیزانن .
قۆناغى زانكۆ به‌پیتترین قۆناغى ته‌مه‌نه، له ده‌ستى مه‌ده !
ئه‌ى گه‌نجى ئازیز! یه‌كێكى تر له‌و خاڵانه‌ى پێویسته بیزانیت، گرنگیى ئه‌م ساڵانی ته‌مه‌نه‌یه كه له پێشتدایه. قۆستنه‌وه‌ى ئه‌م قۆناغه‌ى ته‌مه‌نت بۆ فێربوون، خوێندن، خوێندنه‌وه، په‌یداكردنی هاوه‌ڵی باش، هه‌موو ئه‌مانه ده‌چنه یه‌ك خانه‌وه: (رِنینه‌وه‌ى فه‌رِ و پیتى ئه‌و به‌شه‌ى ته‌مه‌ن). ئه‌و قۆناغه‌ی ته‌مه‌نت، ئه‌و چوار تا شه‌ش ساڵه‌ى ته‌مه‌نت، به شێوه‌یه‌ك بقۆزه‌وه، سوودێكى واى لێ ببینیت، دوایى، له هه‌موو ژیانتدا شوێنه‌وارى دیار بێت .
مرۆڤ به سروشت زوو زوو ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ رِابوردوو، سۆز بۆ رِابوردوو _نۆستالژیا_ هه‌وێنى ژیانى زۆربه‌مانه، زۆرێك له ئێمه ئه‌وه‌نده‌ى به خه‌یاڵى گوزه‌شته‌مانه‌وه ده‌ژین، ئه‌وه‌نده ئومێدى داهاتوو بۆ درێژه‌دان به ژیان پاڵمان نانێت.. ده‌ى ئازیزم! كارێك مه‌كه كاتێك _له دواى زانكۆ_ ئاورِ بۆ ده‌مه‌كانى زانكۆت ده‌ده‌یته‌وه، ته‌ریق بیته‌وه و هه‌ست به شه‌رمه‌زارى بكه‌یت، وا رِه‌وتار كه، سبه‌ى، وه‌ختێك به خه‌یاڵ بۆ ئه‌م رِۆژانه‌ت دێیته‌وه، هێنده گوڵت تێدا چاندبێت؛ ئافه‌رین له خۆت بكه‌یت، كه‌یفت به خۆت بێت و خۆزگه به‌و رِۆژانه بخوازیت ..
كه دڵنیاى سبه‌ى _هه‌ردى گوته‌نى_ “به سه‌رسامى له‌سه‌ر لوتكه‌ى بڵندى پیریت ده‌وه‌ستیت و، شریتى عومرى رِابوردووت وه‌كو خه‌و دێته به‌ر چاوت”، هه‌وڵده شریته‌كه‌ت سه‌راپا سه‌رگوزوشته‌ى نائومێدیت نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌م رِۆژانه‌ى زانكۆت بكه كوانووى گه‌رمكردنه‌وه‌ى شه‌و و رِۆژه سارده‌كانى ئاینده‌ت… هه‌میشه بیر له داواكه‌ى پیره عارفى شیرین گوفتار (مه‌حوى)ى رِه‌حمه‌تى بكه‌ره‌وه و كارى پێ بكه، كه ده‌ڵێت :
بــرا ! فكــرى چــرا، كبـریتـى فـرســـه‌ت تا له ده‌ستایه
شه‌وى یه‌ڵدا له پێشه، رِۆژى عومرت وه‌خته ئاوا بێ
نه‌بادا به‌یانى [یا ڵیْتَنِی قَدَّمتُ لِحَیاتِی] ویردى سه‌ر زارت بێت، ئاى چه‌ند ناخۆشه رِووت نه‌یه‌ت بۆ قوتابییه‌كانت، بۆ منداڵه‌كانت باسى رِۆژانى رِابوردووى ژیانت بگێرِیته‌وه! چما كه‌سێك له جه‌نگدا هیچ سه‌روه‌رییه‌كى تۆمار نه‌كردبێت، ده‌توانێت له كاتى سه‌روه‌رى وڵاته‌كه‌یدا باس له ئازایه‌تییه‌كانى بكات؟ زۆرن ئه‌وانه‌ى نا‌وێرن بۆ ساتێكیش رِوو بۆ لاى رِۆژه تێپه‌رِیوه‌كانى ژیانیان وه‌رگێرِن. نه‌كه‌یت تۆ له‌وانه بیت .
هاورِێكه‌ت ئاوێنه‌ته، هه‌وڵده ئاوێنه‌یه‌كى بێ گه‌رد بۆ خۆت هه‌لبژێریت
لاوى شیرین! هاورِێى باش یه‌كێكه له گرنگترین شته‌كان. له به‌شى ناوخۆییدا، له ناو شاردا، په‌یداكردنى هاورِێ شتێكى پێویسته، ئاسانیش نییه، سروشتى خۆیشت رِۆڵى هه‌یه، كه‌سى وا هه‌یه پێنج خوله‌ك له شوێنێكدا لێى گه‌رِێ هاورِێى خۆى ده‌دۆزێته‌وه، كه‌سى واش هه‌یه به ساڵ تاقه‌تى نییه هاورِێیه‌ك په‌یدا بكات .
گه‌نجى ژیر! ده‌بێت بۆ كرانه‌وه به رِووى ده‌وروبه‌رتدا زۆر له خۆت بكه‌یت، با سروشتیشت له‌و سروشتانه بێت كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ناكرێنه‌وه. له قۆناغى زانكۆدا ئه‌و ته‌بیعه‌ته‌ت بشكێنه، مه‌رج نییه بڵێى به خوا ئێمه هه‌ر به بنه‌ماڵه واین، هاورِێمان كه‌مه، ئه‌مه قسه‌یه‌كى بێ مانایه. تۆ ده‌توانیت له ده‌وروبه‌رت جیاواز بیت، وه‌كو ئه‌وه‌ى زۆربه‌تان پێ ده‌چێت له بیركردنه‌وه‌دا له دایك و باوكتان جیاواز بن .
گرنگه پاراستنى ئه‌و سنورانه بزانیت، چى هاورِێیه‌ك باشه؟ خۆت ده‌زانیت، مه‌عقول نییه من بۆت بنووسم هاورِێیه‌ك به‌م جۆره بێت؛ باشه! به‌ڵام بزانن، په‌ندێك هه‌یه ده‌ڵێت: “دۆستم ئه‌وه‌یه ده‌مگریێنێت، دوژمنیشم ئه‌وه‌یه ده‌مكه‌نێنێت”، ئه‌م په‌نده بكه‌ن به پێوه‌رى باش و خراپیى هاورِێ، چون ئێستا زۆر كه‌سى وا هه‌یه تۆ وه‌كو ئامرازى خۆشیى خۆى سه‌یر ده‌كات، وه‌ك تام و چێژێك بۆ خۆى به‌كارتدێنێت.. بۆ پێكه‌نینى خۆى.. بۆ كات بردنه سه‌رى خۆى.. ژیانى له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌باته سه‌رو دواییش ئیشى پێت نه‌ما، به ساڵیش بیرى ناكه‌ویته‌وه… وه‌ك چۆن كه‌سێك گڵاسێكى سه‌فه‌رى ده‌كرِێت و پارێزگاى لێ ده‌كات و به‌كارى ده‌هێنێت، دواییش پێیه‌كى پێدا ده‌نێت و پانى ده‌كاته‌وه.. ئه‌و له خۆشه‌ویستى گڵاسه‌كه نه‌بوو، كه ده‌یپاراست، به‌ڵكو بۆ ئاو و چا خواردنه‌وه‌ی خۆى بوو !
كه‌سى وا هه‌یه ئاواهى به كارت ده‌هێنێت. بۆ نموونه جارى وا هه‌یه تۆ كه‌سێتییه‌كى دیارت هه‌یه، خۆشه‌ویست و به‌رِێزیت، ئه‌میش بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى سه‌لامى لێ بكه‌ن و رِێزى بگرن و، ئیشى بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن، هاورِێتیت ده‌كات. هه‌ركاتێك ئه‌و ئیشه‌ى پێت نه‌ما؛ فرِێت ده‌داته كه‌ناره‌وه. به‌ڵام هاورِێى وا هه‌یه حه‌ز ده‌كات له كاتێكدا له‌گه‌ڵتدا بێت كه كێشه‌ت هه‌یه و پێویستت پێیه‌تى. وا ده‌زانم هه‌موو مرۆڤێك عه‌قڵى بێت و خۆى گێل نه‌كات، بۆ هاورِێى دووه‌م ده‌گه‌رِێت و تا نه‌یدۆزێته‌وه واز ناهێنێت !
گێل مه‌به !
یه‌كێكى تر له‌و خاڵانه‌ى گرنگه بیزانیت ئه‌وه‌یه: له زانكۆدا هه‌رچى ده‌بیت، نه‌بیته رِه‌مزى گێلى، چون به داخه‌وه له چه‌ندین پۆلى قوتابخانه‌كان و، گروپى نێو كۆلیژ و زانكۆكان و، ژوورى به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و، له گه‌رِه‌ك و، ته‌نانه‌ت له مزگه‌وتیش… هه‌ندێك خه‌ڵكى دیندار، به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى پێیان ده‌ڵێن (ئیسلامیی) و، په‌نجه‌یان بۆ درێژ ده‌كرێت، بوونه‌ته گاڵته‌ى ده‌مى ده‌وروبه‌ر، گێلۆكه‌ن، بۆ چوارده‌وریان بوونه‌ته مه‌سخه‌ره، پێیانه‌وه رِاده‌بوێرن! من، له منداڵییه‌وه تا ئێستا، نه له نێو ئیسلامى و نه له عه‌لمانى، حه‌زم له كه‌سى لات و گێلۆكه نه‌بووه .
بۆچى مرۆڤ گێل بێت؟ به جۆرێك به هه‌میشه قه‌رزت به لاى خه‌ڵكه‌وه بێت. هه‌میشه قسه به ده‌م به، ئاماده‌ى وه‌ڵام به، ده‌م مردوو مه‌به .
ده‌گێرِنه‌وه جارێكیان (شێخ جه‌ماله‌ددینى ئه‌فغانى) ده‌چێته فه‌رِه‌نسا، له چێشتخانه‌یه‌كى پاریس‌دا به ده‌ست نان ده‌خوات، به عه‌مامه‌و سه‌رو شكڵێكى زل و جل و به‌رگێكى ناسروشتییه‌وه. زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له چێشتخانه‌كه‌دان دێنه سه‌یركردنى! ده‌ڵێن: ئه‌مه كێیه؟! له كوێوه هاتووه؟! خاوه‌نى چێشتخانه‌كه پێى ده‌ڵێت :
– ئه‌وه پیسه، بۆ به ده‌ست نان ده‌خۆیت؟ !
شێخ‌یش ده‌ڵێت :
– ئه‌و كه‌وچكه‌یه، له به‌یانییه‌وه تا ئێستا، چه‌ند كه‌س نانى پآ خواردووه؟
– نازانم، له‌وانه‌یه چوار.. پێنج كه‌س نانى پێ خواردبێت، به‌ڵام ئێمه ده‌یشۆرین و خاوێنى ده‌كه‌ینه‌وه .
– من ئه‌م كه‌وچكه‌یه‌م ته‌نیا هى خۆمه، رِۆژانه‌یش به لاى كه‌مه‌وه، له كاتى ده‌ست نوێژگرتندا، پێنج جار ده‌یشۆرم .
پاشان شێخ جمال ا‌لدین ده‌ستى به‌رز ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: كه‌س نانى پێ خواردووه؟ دواتر ده‌ڵێت: كه‌واته من له ئێوه پاكترم !
لێره‌دا ئه‌م پیاوه خۆ ده‌یتوانى به كه‌وچك نان بخوات ، به‌ڵام حه‌ز ده‌كات دیوێكى تر پیشان بدات و بڵێت كه ئێوه هه‌رچیتان هه‌یه شانازى پێوه مه‌كه‌ن .
هه‌روه‌ها جارێكیان قوتابییه‌كى موسڵمان له زانكۆیه‌كى ئه‌مریكى ده‌بێت، له ناو زانكۆكه‌دا حه‌وزى زه‌وییان هه‌یه، ئه‌ویش له ناو حه‌وزه‌كه‌دا پێى ده‌شوات! مامۆستایه‌ك دێت و هاوارى لێ ده‌كات و ده‌ڵێت :
– تۆ رِۆژهه‌ڵاتیت و موسڵمانى، هه‌روا نه‌فام و ده‌شته‌كین، پێت مه‌خه‌ره ناو حه‌وزه‌كه .
ئه‌ویش ده‌ڵێت :
– مامۆستا! جه‌نابت رِۆژى چه‌ند جار ده‌موچاوت ده‌شۆریت؟
– به‌یانیان له خه‌و هه‌ستم، ده‌موچاوم ده‌شۆرم .
– تۆ رِۆژى یه‌كجار ده‌موچاوت ده‌شۆریت، به‌ڵام من رِۆژى پێنج جار پێم ده‌شۆرم، كه‌واته پێى من له ده‌موچاوى تۆ پاكتره !
له‌م كاته‌دا خوێندكاره‌كانى ده‌وریان ده‌ست ده‌كه‌ن به پێكه‌نین .
هیچ نه‌بێت توانى له‌وێدا ته‌ریقى بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر هاتو تۆ بتوانیت له مه‌جلیسدا تۆپ له به‌رانبه‌ره‌كه‌ت بسێنیت، كارێكى گرنگت كردووه. له و جۆره شوێنانه‌دا “قال رسول الله” و “قال تعالى” وه‌ختى نییه، ئه‌و قسانه بۆ كه‌سێك ده‌وترێت خاوه‌نى دڵ بێت -ئه‌هلى دڵ بێت- وه‌ك له سووره‌تى (ق)دا خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [لِمَنْ كَانَ ڵهُ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى السَّمْعَ وَهُوَ شَهِیدٌ] (ق:37). واته: “ئامۆژگارى بۆ كه‌سێكه دڵى هه‌بێت، یان به باشى گوێ رِاگرێت و ئاماده بێت دڵ و گوێى بداتێ”. كه‌سى دڵرِه‌ق ده‌بێت بیشكێنیته‌وه و به قسه‌ى حه‌ق و رِوون له ناو ده‌می ده‌یت، كورد گوته‌نى “جێى مشت پێله‌قه‌یه”… به‌ڵام نه‌شگاته شه‌رِفرۆشتن .
جارى وا هه‌یه كه‌سێكى عه‌لمانى ده‌یه‌وێت رابوێرێت و سوكایه‌تیت پێ بكات، گورج به‌رپه‌رچى بده‌ره‌وه.. من جارێكیان قوتابى بووم، له پێنجى ئاماده‌یى، له ناو خوێندنگه‌دا سیمینارێكیان رِێكخست. یه‌كێك له نوێنه‌رى رِێكخراوه‌كانى سه‌ر به ده‌سه‌ڵات وتى: به رِاستى یه‌كگرتووه‌كان تا ئێستا ته‌قه‌یه‌كیان بۆ كورد نه‌كردووه، نازانم به چییه‌وه شانازى ده‌كه‌ن؟ منیش پێم وت: یه‌كگرتوو ته‌قه‌یه‌كى بۆ كورد نه‌كردووه، ته‌قه‌یه‌كیشى له كورد نه‌كردووه… ئێوه له شه‌رِى براكوژیدا باوك، برا، كورِ…ى كوردتان ده‌كوشت، یه‌كگرتووش موچه‌ى به پاشماوه‌كانیان ده‌دا.. به‌مه‌وه شانازى ده‌كه‌ین! ئیتر له‌وێدا كابرا وه‌خت بوو ببێت به ئاو! تۆ نابێت باسى ئه‌وه بكه‌یت ته‌قه جۆرى هه‌یه، چى باشه‌و چى خراپ و، خۆ مه‌رج نییه هه‌موو ته‌قه‌كردنێك باش بێت، ئێمه ئاشتیخوازین… وه‌ختى ئه‌و جۆره قسانه نییه ده‌بێت بیته‌زێنیت، خۆى بیرى بكه‌وێته‌وه به‌هاى چه‌نده .
هیممه‌تبه‌رز به …
دوا ئامۆژگاریم ئه‌وه‌یه: كاتێك ده‌چنه زانكۆ بخوێنن، هیممه‌تبه‌رز بن، چون موسڵمان هیممه‌تبه‌رزه. هه‌میشه داواى چڵه‌پۆپه بكه‌ن، “ئه‌گه‌ر داواتان له خودا كرد، داواى فیرده‌وس بكه‌ن” ، مه‌ڵێن: به خوا له به‌ر ده‌رگاى به‌هشتیشدا فرِێمان بده‌ن، هه‌ر باشه، خوا نه‌یبرِێ به‌سمانه! به‌ڵكو بڵێ خوایه بمخه‌ره خۆشترین شوێن، موڵكى خوا هێنده زۆر و فراوانه، به‌شى هه‌موو داوایه‌ك ده‌كات، ئه‌گه‌ر به خۆیشتدا ده‌بینیت بجوڵێیت، ئیتر له چى ده‌ترسیت؟ بۆ ناپارِێیته‌وه: خوایه! ئه‌گه‌ر ده حۆرى به خه‌ڵكى ده‌ده‌یت، سه‌د بده به من !
به‌ڵام ئه‌مه به لاف و گه‌زاف نابێت، دروست نییه مننه‌ت به سه‌ر خوادا بكه‌یت، بڵێى به خوا نه‌مداتێ من قبوڵ ناكه‌م، ئه‌مه بێ ئه‌ده‌بییه، به‌ڵكو كوفره. بجوڵێ و هیوات گه‌وره بێت .
ته‌ماحت له هه‌موو شتێك‌دا هه‌بێت، له هیچ نارِحه‌تییه‌كى ژیان مه‌ترسه، له به‌رزایى سامت نه‌بێت، مانه‌وه‌ى نێو تاریكى ئازاره‌كه‌ى له ماندووبوونى گه‌یشتن به رِووناكى سه‌ختتره، ئه‌گه‌ر له به‌رزبوونه‌وه سڵ بكه‌یت، ده‌بێت تا ماوى له په‌ستییدا بمێنیته‌وه. وه‌كو شاعیرى تونسى (أبو القاسم الشابی) ده‌ڵێت :
وَمَن ێتَهَیَّب صُعُودَ الجِبال
ێعِش أَبَدَ الدَّهرِ بَینَ الحُفَر
واته :
كه‌سێك نه‌وێرێ به كێودا هه‌ڵگژێ
ده‌بێ تا هه‌تایه له نێو دۆڵدا بژێ
ده‌بێت هه‌میشه متمانه‌ت به خۆت هه‌بێت، بڵێیت من ئه‌و ئیشه ده‌كه‌م.. ئه‌م قۆناغه ده‌برِم.. ئه‌و كتێبه ته‌واو ده‌كه‌م.. كه‌سى وا هه‌یه ده‌ڵێت: “من ناتوانم وه‌كو فڵان زیره‌ك بم، چون مێشكى ئه‌و باشتره”! بۆ مێشكى له تۆ باشتره؟ خانه‌ى مێشكى هه‌ر وه‌كو تۆیه‌و، وه‌كو تۆیش نان ده‌خوات! گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌ربه‌رز و رِووسوور بیت، خۆتت له كه‌س پێ كه‌متر نه‌بێت .
وصلى الله وسلم على نبینا محمد وعلى آله وصحبه .
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ى ده‌چنه زانكۆ
Reviewed by Unknown
on
3:19:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: