برسێتی یارمەتی خانەكانی مێشك دەدات
لەپێشدا چەندین توێژینەوە بڵاوكراونەتەوە لەسەر ئەوەی برسێتی یارمەتی بەهێزبوونی خانەكانی مێشك دەدات و وادەكات مێشك چالاك بێت و نوێترین توێژینەوەش لەسەر ئەم بابەتە كراوە هەمان ڕاستی سەلماندوە . بەگوێرەی ئەو هەواڵە زانستییەی لە گۆڤاری ” Neuron ” بڵاوكراوەتەوە چەند زانایەك لە وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا توێژینەوەیەكیان لەسەر كرمۆكەی مێشی میوە ئەنجامداوە بۆ ئەوەی كاریگەریەكانی برسێتی لەسەر دەمارە خانەكانی كێشك ئاشكرا بكرێت . المشابك العصبية زاناكان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی برسێتی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ كاریگەری دەبێت لەسەر دەمارە خانەكانی مێشك و كار دەكاتە سەر ئەو دەمارانەی وەك تۆڕی پەیوەندی لەناو مێشكدا كار دەكەن . ڕەنگە بپرسیت چۆن ئەو كاتەی مرۆڤ برسیەتی چۆن مێشكی چالاك دەبێت؟ بەڵام ڕاستی بابەتەكە ئەوەیە برسێتی وا لەمرۆڤ دەكات جەستەی ڕابهێنێت لەسەر هەڵگرتنی ووزە و سەرف نەكردنی لە هەمان كاتدا برسێتی وا لە خانەكانی مێشك دەكات پشوو وەربگرێت و جارێكی دیكە چانسی ئەوەی دەداتێ خۆی چالاك بكاتەوە .
س.ك
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: