باخەکەی باوکم خەڵاتکرا
ورتە فیلمی کوردی ” باخەکەی باوکم” لە ڤیستیڤالی نێوەدەوڵەتی کورتە فیلمی کەنەدا خەڵاتی باشترینی وەرگرت.
فیلمی باخەکەی باوکم لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن ” شوان عەتووف” کاری نووسین و دەرهێنانی بۆ کراوە و هەریەک لە ” شانۆ عومەر و کامەران مەنسوور و بەهائەددین عزەبانی و شاڵاو جەمال” ڕۆڵیان تێدا گێراوە.
ئەم فیلەمە ماوەکەی ١٣ خولەکە و سوود لە هۆنراوەیەکی جەلالەددین ڕۆمیی وەرگیراوە و باس لە گەنجێکی کورد دەکات کە دەچێتە ڕیزی گرووپە جیهادییەکان و دواتر تووشی شلەژانی دەروونی و ڕاڕایی دێت و هەست بە ململانێ لە نێوان باخ و گوڵ و بیروباوەڕی سۆفیگەریانەی باوکی و کردەکانی تۆقاندن و سەربڕین دەکات کە ئەمیرەکەی ئەنجامی دەدات.
ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی کەندا یەکێکە لە ڤیستیڤاڵە گرنگەکانی سینەما لە کەندا و بەهۆی گرنگی بابەبەتی فیلمەکە وابڕیارە کورتە فیلمی ” باخەکەی باوکم” لە بۆنەی تریش لەم کەنەدا نماییش بکرێت.
پێشتریش ئەم کورتە فیلمە بەشداری ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کامێرای عەرەبی کردووە.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: