Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

قەڵەمە موتوربە چۆن ئەنجام دەدرێت(راپۆرت)

https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhpmMb5N1JfAs9KLX75f2Xu2NLmsShBeVFUNJB4bPuba4kl200MqCBeIupYpSUxo_Qvu5Ute8MAEUS0lcxz39VLuU3YpQ3Lot1DINFv4lzUf6tS5D3-EesEL_qr-PqTvT_oEsnO8zwl6Gn7/s640/grafting_0009.jpg
قەڵەمە موتوربە:-
قەڵەمە موتوربە ، یەکێکە لە ڕێگاکانی سەوزە زۆربوونی ڕووەک ، کە بریتییە لە دانانی لقێکی یەک ساڵەیی کورت کە چەند گۆپکەیەکی هەبێت ، لەسەر بەشێکی دی ( قەد بێت یان ڕەگ) ی درەختێکی دیکە. بە بەشی یەکەم دەگوترێت موتوربە،بە بەشی دووەمیش دەگوترێت بنەڕەت، بە مەرجێ شانەکانی موتوربە لەسەر بنەڕەت پەیوەند بێت و ببێتە بەشێک لە بنەڕەتەکە.
زۆربەی کات درێژی موتوربە ( ٥ – ١٠) سم دەبێت ، بەڵام بە پێی جۆری پێوەند کردنەکە دەگۆڕێت ، جار هەیە پێویستمان بە لقی زۆر درێژ دەبێت وەک لە قەڵە موتوربەی پرد ، ئەم ڕێگایە زیاتر بۆ درەختی بەتەمەن وەکو پۆلە کێوییەکان و پۆلە خراپەکانی نێو ماڵان دەبێت، لە نەمامگەکانیش دا ، هێندە باو نییە . پێشی دەگوترێت موتوربەی قەڵەم یان پەل ، چونکە قەڵەمێکی چەند گۆپکەیی لەسەر درەختە بنەڕەتەکە دادەنێین.

- چۆنیەتی و کاتی وەرگرتنی قەڵەم:-
لەدوای گەڵا هەڵوەرین (کۆتایی پایز و سەرەتای زستان)  قەڵەم لە ڕووەکی چاک و زۆر بەرهەم وەردەگیرێت ، تەمەنیان لە ساڵێک زیاتر و لە کۆتایی لقەکان بێت ، بە مەرجێک چەند گۆپکەیەکی پێوەبێت . ئەو لقانە بە مقەستی تایبەت بەو کارە دەبڕین و دەیانکەینە چەپکی (٥٠) دانەیی ، ئینجا بە پەت دەیانبەستین بە یەکەوە ، هەڵیان دەگرین  تا کاتی موتوربەکردن کە لە ناوەڕاست و کۆتایی زستان دا دەبێت ، واتە لەوکاتەی گۆپکەی قەڵەمەکان لە حاڵەتی متبوون دان و ئاوگی بنەڕەتەکە لە حاڵەتی جوڵەدابێت.

- ئامڕازی پێویست بۆ قەڵەمە موتوربە :-
١- چەقۆی دەم تیژ و خاوێن.
٢- مەقەستی دەم تیژ.
٣- پەتی ڕافیا ، ئەو پەتە تایبەتە بەوەی چەندە شێدار بێت ئەوەندە پتەوتر دەبێت.
٤- چەکوچ و بزمار، بەتایبەتی بزماری ورد ، هەندێ جاریش کەتەریشمان دەوێت.
٥- شەمێ ، بۆ سواخدانی شوێنە پێکەوە بەستراوەکە تاوەکو هەوا نەکێشێ.

https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEjrdD4FsUDybAwDQzkPcRjJnaRDuGUOt2kia_MJLJtdTrnkd3h2QsMfKx3wONccen2UALE5pg6iYN2ueKod69ykWWMGxGY7tDLHwIZ4nohNOYijpexnNmzoKyR2jU0WyBxYMwDCoy65MSb7/s640/grafting-tools4.jpg

- گرنگی قەڵەمە موتوربە:-
١- بۆ بەرهەم هێنانی نەمامێکی زۆر لە پۆلێکی دیاری کراو دا ، چونکە قەڵەمەکە هەموو سیفەتێکی دایکەکەی دەپارێزێت.
٢- بۆ زۆرکردنی پۆلێکی پەسەند لەسەر بنەڕەتێکی بەرهەڵستکار بۆ بارودۆخێکی نالەباری کەش و هەوا یان خاک یان نەخۆشی ، وەک موتوربەی خۆخ لەسەر باوی (بادەم) لە ناوچەی دێمی دا ، یان ترێی ئاسیا لەسەر ترێی ئەمەریکا کە بەرهەڵستی مێرووی فلۆکسرا دەکات.
٣- لەکاتێک دا بمانەوێت هێزی گەشە و قەبارەی تاج و سەرەتای بەرگرتن ڕێک بەخەین ، بەهۆی بە قەڵەمە موتوربە لەسەر بنەڕەتێکی بەهێز .
٤- لە کاتێک دا بمانەوێت ناوەڕۆکی چاندنگە چاک بکەین ، ئەویش قەڵەمە موتوربەی پۆلە بێ بەهاکان بە پۆلی بەهادار.
٥- لە کاتێک دا پەڕێنەر نەبێت ، لێرەدا بەشێک لە پۆلی درەختە نەزۆکەکە بە پۆلێکی پەڕێنراوی چاک ، موتوربە دەکەین.

- بنەماکانی سەرکەوتنی قەڵەمە موتوربە:-
١- پێویستە هەر یەک لە بنەڕەتی موتوربە  باش یەک بگرن .
٢- پێویستە بڕین ڕێک و پێک و بە ئامێری تیژ و خاوێن بێت ، هەروەها بەستنی توند و پتەو سەرکەوتنی کارەکەمان مسۆگەر دەکات.
٣- پێویستە هەر قەڵەمێک زیاد لەیەک گۆپکەی لەسەر بێت ، گۆپکەکەی خوارەوەش نزیک بێت لە شوێنی بڕینی سەر بنەڕەت.
٤- دەبێت برینەکانی سەر دەرەخت لە کاریگەری ئاو و هەوا بپارێزین بەوەی بە مێوی تایبەت سواخ بدرێت ، یان لە دوای بەستن سواخ بدرێت.
٥- لەکاتی حەسانەوەی درەخت ، قەڵەم وەردەگیرێت ، بە مت بوویی هەڵیان دەگرین هەتا کاتی قەڵەمە موتوربە لە کۆتایی زستان دا.

- جۆرەکانی قەڵەمە موتوربە بە گوێرەی ئەو بەشەی قەڵەمەکەی لێ وەردەگرین:
١- قەڵەمە موتوربەی ڕەگ:-
ئەم ڕێگایە زیاتر بۆ زۆرکردنی سێو و هەرمێ بەکاردێت ، بەوەی بەشێکی ڕەگ یان هەمووی وەک بنەڕەت بەکاردێت ، قەڵەمێکی (١٠ – ١٥) سم درێژ لە لقێکی یەک ساڵە وەردەگرین و لەسەر ڕەگەکە بە یەکەوەی دەبەستین ، ئەم جۆرە لە زستان دا دەکرێت ، بە دوو شێوەش :-

آ - قەڵەمە موتوربەی ڕەگی شێوە قامچی:
ڕێگایەکی باوە، بەتایبەتی بۆ بنەڕەتی لاواز ، کە تیرەیان لە ٢ سم کەمترە لە سەرەتا لووتکەی بنەڕەتەکە (ڕەگەکە) بە درێژی (٣)سم بە شێوەی لار دەبڕین ، پاشان قەڵەمەکەش بە هەمان شێوەی دەبڕین ، بەمەرجێ لایە بڕاوەکان چینی کامبیومیان بکەوێتە سەر یەک بە شێوەیەکی ڕێک ، ئینجا بەهۆی پەتی ڕاڤیاوە ، بەیەکیان دەبەستینەوە و بە شەمێ  کەلێنەکان سواخ دەدەین . ئینجا ڕەگەکە و هەندێ لەقەڵەمەکە لەناو خۆڵدا دەشارینەوە و بەردەوام ئاوی دەدەین تاکو باش گەشە دەکات ، دوای پێکەوە نووسان دەکرێ پەتەکە ببڕدرێت .



ب‌- قەڵەمە موتوربەی ڕەگی زمانەیی:
موتوربە و بنەڕەتەکە بەهەمان شێوەی پێشوو دەبڕین ،لەگەڵ بڕینێکی دی لەسەر سێیەکی سەرەوەی بڕینی پێشووی هەریەک لە موتوربە  و بنەڕەت ،کە بەشێوەی زمانەیی دەبێت یان وەکو پیتی (N) ی لاتینی لێ دێت. لێرەدا بەهۆی ئەو زمانە، بنەڕەت و موتوربە توند بەیەکەوە دەچەسپێن . ئینجا بە پەتی ڕاڤیا توند بەیەکیانەوە دەبەستین و بە مۆمیش سواخی دەدەین، بۆ ئەوەی هیچ هەوایەک نەکێشێ ، ئینجا وەکو ڕێگای پێشوو لەناو خۆڵ دەیشارینەوە و ئاوی دەدەین.






٢- قەڵەمە موتوربەی بنکەیی :
ئەم جۆرە ، لە بنکەی ئەو درەختانەدا دەکرێت کە دەمانەوێت پۆلێکی کۆن بە پۆلێکی نوێ بگۆڕین ، وەکو کە لە ترێ دا دەکرێت . پۆلە کۆنەکە هەتا ئاستی زەوی دەبڕینەوە ، ئینجا لقە بڕاوەکە لەسەر بنکی قەدەکە دادەنێین  و ب پەتی ڕاڤیا توند بەیەکیانەوە دەبەستین ، بە مۆمیش سواخی دەدەین ، دواتر بە بەرزی (٥) سام خۆڵی بەسەردا دەکەین.

٣- قەڵەمە موتوربەی لووتکە:
ئەم ڕێگایەش بۆ گۆڕینی پۆلی کۆن بە پۆلی نوێی سیفات باش بەکاردەهێنرێت . ئەستووری ئەو لقەی دەمانەوێت بیگۆڕین ، دەبێت لەنێوان (٧،٥ – ١٠ )سم بێت . لەساڵی یەکەم دا نیوەی دەگۆڕین ، لەساڵێ دووەمیش دا نیوەکەی دیکەی دەشکرێ هەمووی لەساڵی یەکەم دا بگۆڕین.


- قەڵەمە موتوربە بە گوێرەی شێوەکەی لەسەر قەد :-
١- قەڵەمە موتوربەی قامچی:
بە ئاسانترین و باوترین ڕێگا دادەنرێت ، بەتایبەتی بۆ ئەو بنەڕەتانەی کە ئەستووری قەدەکانیان لە (٣) سم تێپەڕ نابێت ، ئەو کاتەش ئەم ڕێگایە سەرکەوتوو دەبێت کە تیرەی موتوربە و بنەڕەت وەکو یەک بێت.
لە سەرەتادا دێین سەری قەدە بنەڕەتەکە بە درێژی (٣) سم بەلاری دەبڕین ، سەری قەڵەمەکەش بەهەمان شێوە، بەمەرجێک هەردوو بڕینەکە تەخت و لووسبن ، ئینجا شوێنە بڕاوەکان لەسەر یەک دادەنێین و بە پەتی ڕاڤیا توند بە یەکیانەوە دەبەستین و  بە شەمێش سوخای دەدەین .

https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiX0pDQQNSyc4zyFa2cpW9WmjJ0lDRfxAwI5z6mDW-OKeuTL7fQRqhf53Mf2AJJtXAfgS6ox8wRxe5PvyZKjpqoFEQrFkDaHfgJ2YAXN9jkGhstqeYcFVMlrM0Huhgu4ZB1T6uPXZJ2n16f/s640/12.jpg
٢- قەڵەمە موتوربەی زمانە:
بنەڕەت و موتوربە بەهەمان شێوەی پێشوو دەبڕین ، ئینجا لەهەر یەک لە بنەڕەت و موتوربە بڕینێکی تر بەشێوەی زمان لە سێیەکی سەرەوەی بڕینەکانی تر دەیکەین ، پاشان بچنە ناویەک و دوایی بە پەتی ڕاڤیا توند دەیانبەستین و بە شەمێ سواخ دەدرێت. ئەم ڕێگایە بۆ قەڵەمە موتوربەکردنی ترێ ئاساییە لەسەر ترێی ئەمەریکا ، کە دەتوانێت بەرگری لە خۆی  بکات بەرامبەر بە مێشوولەی فلۆکسرا.

https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhXinJWNdJZO_2oX4lvkW2m00jSkFpAkJkVlRVM8-3kXREYHJa5qMNN19WLhos1keAcxc1vd1Ob0sMDImJ-SuWW7sGbGL_k8sMblJw15kLvdJxhgXTPJvHb67bx8aewbZNifJYlo97i0pid/s640/9.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhzvcnNjskuP6y4S9v9H6QQk7gHHd_LRCEVethdlAiiFpxbn80vdiMDqd66lKcCXPL1M-_3NFNn92ORWXXq2hol7iGUXwjpqADrl4xRYTCHERJjH1J7YJpIiFpPbqoYpmKKjrsGFMFX58dm/s640/10.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiWDbOznxP7kTeg7lFJ_DbMdhE8IyNDIR8_KrLGc66aCXJPnSUTgUL-VTvNJkduR84LDgeHtIKMfoHwhOaN-P8ymDQ8oEk6lA5PkMsAcPTzsaNld1CgSrprfSIwKw7QF6tnz31MN3cpccJ1/s640/11.jpg
٣- قەڵەمە موتوربەی قڵیشەیی:
سەرەتا قەدی بنەڕەتەکە بە کەتەر بەشێوەیەکی ئاسۆیی و ڕێک دەبڕین ، پاشان لە ناوەڕاستی ڕووە بڕاوەکە دا ، لە سەرەوە بۆ خوارێ بە قووڵی (٥)سم قڵیشێک درووست دەکەین ، ئینجا ئەو پەلانەی ئامادەکراون کە درێژیان (١٠) سم دەبێ لەسەری لای خوارەوەیان دوو ڕووی دەتاشین ، ئینجا قەڵەمێک لە سەرێکی قڵیشەکە دەئاخنین ، قەڵەمێکی تر لەسەرەکەی تری ، بە مۆمیش شوێنی قڵیشەکە پڕدەکەینەوە ، لێرەدا پێویستە بە پەتی ڕاڤیا و شریتی نایلۆن ناکات ، چونکە قەڵەمەکە لە ناو قڵیشەکەدا بە شەمێ تەواو گیر دەبێت . ئەم جۆرەی موتوربە لە ترێ ، زەردەلوو ، زەیتوون دا ئەنجام دەدرێت.

https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEjfAy2jA2wKA-wghqS1ZPUSVZz4d2dl4aW36mAGYjx4vi_2vaJY7krn9gJ7xuV-ll_1TKgQ1M9kdJMNg2vi6M6-mqTnrlLP2y-oebJvSjZ1yrxaexKIyX1SAYm8yYpTM5d_KvlQrybZP9ZF/s640/2.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhkPFtkWtpqCZaMrxRD7bxJftOx7GUZ8k1j2qbCAjMzPIgpudTc2LBjKTgi6tdCShlAzMPX9vy1a_lfQbho1gNkgChXVkxVSiPQfPlgdf7AMG2jKCinh2NouT-Om5zISDGxAPl_U9xoG1Tj/s640/3.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiQF__FlidpLAFojzzk5jg6ZY5S9_e_6lrjKSmzjPHPlAh3oZM6XudRrZqTyzPJUZw1UUS1k48UMBeRX00Cy0vEdyy5mGOjwHlwLIXQLwP4A3VFFfHY2_Z_gP7pCKUC6xtfy8KXGXmOueMi/s640/1.jpg
٤- قەڵەمە موتوربەی توێکڵ:
ئەم جۆرەیان لە بەهار دا ، دەکرێ کاتێ توێکڵ بە ئاسانی لە دارک دەبێتەوە ، یەکەم جار قەدی بنەڕەتەکە لە نزیک ئاستی زەوی بەشێوەیەکی ئاسۆیی دەبڕین ، پاشان لەسەر تویکڵەکە درزێک دەکەین ، ئینجا قەڵیمی هەڵگیراو دەهێنین سەرێکی دوو تاشینی بۆ دەکەین ، یەکێکیان درێژ بۆ ناوەوە وە دووەمیان کورت بۆ دەرەوە . دواتر قەڵەم دەخەینە نێو درزەکە ، بەمەرجێک تۆزێک شوێنی بڕینەکە دیاربێت بە بزماری بچووک قەڵەمەکە گیر دەکەین ، بە شەمێش شوێنی بڕاو سواخ دەدەین ، ئەگەر قەدی بنەڕەتەکە ئەستوور بوو دەتوانین لە قەڵەمێک زیاتری لێ بدەین.

https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEimcmEbjoL5Btx4Dr2BQUuxWQoAyBDdKLnAS5QECzT6H7LlU4dv0YnFKhmmHazdlA52ErA_3jt85Rayw3vo-uCy3jryCazHQum-4A77dRc-b7ifOSeucb3p5o9WB5zxNiYeDyfHWPXrV9wz/s640/5.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhhwZzAKsO0i0g0EGi-Y8cEJc3WElMNc4hckGyleKjkL55_NoPu9dGx0Wvb_NKeq972b7MhwuJOT1FcNJnwCa75-6XIsuxEr7hvSGdiEzoJHw0tkass3R_q4vM4E5vreLLIHTaYAgBxfp2e/s640/4.jpg
٥- قەڵەمە موتوربەی چارەسەر:
ئەم ڕێگایە ئەو کاتە بەکاردێت کە قەدی ڕووەک لە ئاستی بەرزی(١-٢) مەتر دا تووشی خوران یان سووتان دەبێت ، لە کاتێک دا بەس توێکڵی سەرەوەی قەدەکە زیانی پێگەیشتبێت . بۆ ئەمەش دوو ڕێگامان لەبەردەست دایە:

آ- قەڵەمە موتوربەی پرد:
کاتێک قەدی درەختی بەتەمەن تووشی خوران یان سووتان یان هەر زیانێکی تر دەبێت ، لەڕەگی ساغەوە سەرووی شوێنی زیان لێکەوتوو ، کە ساغە لێرەدا جووڵەی ئاوگ کەم دەبێت لەنێوان ڕەگ و قەدە ساغەکە . بۆ چارەسەری ئەمەش ، شوێنی زیان لێکەوتوو پاک دەکەینەوە تاکو دەگاتە سەر شانە ساغەکان ، پاشان بۆیەی ڕۆنی یان بە ماددەی بۆردۆ ، سواخی بەدەین دواتر چەند قەڵەمێکی ئامادە دەهێنین ، کە لە لقی تەمەن یەک ساڵەوە وەرگیرابن ، درێژی هەر قەڵەمێک هەند و نیوی شوێنە پاک کراوەکە (زیان لێکەوتووەکە ) بێت . ئینجا هەردوو سەری هەر قەڵەمێک دەتاشین ، ئینجا دوو درز یان کون لەسەر توێکڵی قەدەکە دەکەین ، یەکێکیان لە سەرووی شوێنی زیان لێکەوتوو ئەوی تریان لە خوارووی شوێنی زیان لێکەوتوو ، هەرقەڵەمێک بەم جۆرە سەری تیژ کراوی لە قەدەکەدا دەچەسپێنین ، بە بزماری بچووک سەری قەڵەمەکان لە قەدەکەدا پەیوەند دەکەین. دەشکرێ سوود لەو لقانە وەربگرین ، کە لە خوارووی شوێنە سووتاوەکە دا هەن و سەری گەشە کردوویان لەسەر ڕووی شوێنی زیان لێکەوتووەکە دەچەسپێنین. ئەم کارەدەبێت لەپێش بەهاربێت ئەگەر گۆپکە لەسەر قەڵەمەکان شین بوون دەیان بڕین ، لێرەدا ئەو قەڵەمانە کاری سۆندە یان بۆری دەبینن بۆ گواستنەوەی ئاو و خۆراک لە سەرەوە بۆ خوارەوە وە بە پێچەوانەشەوە . وە پاش ماوەیەک دەبینین ڕووەکەکە دەگەشێتەوە.

https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhkKdEgpPwMqNXAD4XJ1VSTgjXflMAnKCjVK5j3Eaaw7A03RgSnyaEA3_sDstE-48wxLGGe6eVjZRyekdIjWOs-8SZXw7MCdQHHPK7qG__rScehhVS2ksnCh1TPI01UyKt_zKb9vV74WxVc/s640/7.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEglrqW_UE5Ylc1bScyPnLCXK6mHkas8nyj_Xa7yyQuvzWmypEx-08wtViYSb92fNvcf4esZXoIlW7YHRNwRSGhixoLJYrntcBes43BS-XtRmduMhyphenhyphenUep4QSPKEaRmjthrmYUUpMTMLD7jrV/s640/8.jpg
ب‌- قەڵەمە موتوربەی پاڵپشت:
ئەم ڕێگایە ئەو کاتە بەکاردێت کە درەختێک ڕەگەکەی نەخۆش بێت و نەتوانێت ئاو  و خۆراکی تواوە بۆ قەدەکان بنێرێ . لێرەدا دەبێت لەتەنیشت درەختەکە دا قەڵیمی هەمان دەرخت یان تۆوی هەمان درەخت بچێنین پاش ئەوەی قەڵەمەکە ڕەگی تەواوی دەرکرد ، سەری قەڵەمەکە دەتاشین و بە هۆی درزێکەوە لە قەدی بنەڕەتەکەدا دایدەنێین و بە شەمێ سواخی دەدەین ، لەمەوە ڕەگی نەمامەکە ئاووخۆراک دەگەیەنێتە ڕووەکە بنەڕەتەکە و لە مردن ڕزگاری دەبێت.

https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEjJHUiR4TA2-Tk3KKLsli6YV4iHpC6G-uUAuz7y4PI2qMfKUJR0MslOWQ6AjI0QKRJ_F24BYQK5sJJFeKvF6obrwH1ynjNV8aPAZYuMQ2sVA9pQo7w5aNiqAm8WmRXKwzn59oWupcK0P9WE/s640/6.jpg
٦- قەڵەمە موتوربەی پێوە نووساندن:-
ئەم ڕێگایە بۆ ئەو ڕووکانە بەکاردێت کە لقەکانیان ڕەقن بە ڕێگای دیکەی سەوزە زۆربوون سەرکەوتنیان کەمە وەکو ترێ ، مانگۆ ،....... هتد
لێرەدا ڕووەکی بنەڕەت بە تۆو لەناو ئینجانەدا دەچێنین ، پاش گەشەکردنی تەواو لە شوێنێکی بەرز لە نزیک  ئەو درەختەی دادەنێین کە دەمانەوێت موتوربەی لێ وەربگرین لە لقی هەردوو ڕووەکەکە بە درێژی (٥ – ٧) سم دەتاشین. پاشان شوێنە تاشراوەکان بە یەکەوە دەلکێنین و بەپەت توند بەیەکیانەوە دەبەستین ، ئینجا بە شەمێ سواخی دەدەین. لێرەدا هەردوو ڕووەکەکە لەسەر ڕەگی خۆیان گەشە دەکەن ، هەتا باش پێکەوە دەنووسێن کە نزیکەی سێ مانگ دەخایەنێت ، ئینجا ئەو لقەی وەکو موتوربە پێویستمان بوو ، لە ژێرەوەی پێکەوە نووساندنەکە دەیبڕین ، بنەڕەتەکەش لە لای سەرەوە.

https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEj_2HoEt7dSd-UYoYDw7WaUQ7cVbcEWwycXyVD031ovROQzOT5Zmfi4jZfhopatuB3tflD1ZIj1f66nxmeqWfsTGClQqlIXcIGw5CymtlZ8rbHEGjaAke5VIsofo4DOJ7Xhc_yTZC_Lmhcu/s640/15.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEixNo8YlpCNQixRBNIVoGalLOWXqNZA9tmE7ehOglmii0b9RAABCldPv9EjckUYdFzP0ood7ct4UrMnd3ozMn8uZyk3O17AwHmskAHt1jOtdWNg8_OjxPoy8tRODYhTRBdytvcZ9X0cTRJ7/s640/16.jpg
٧- قەڵەمە موتوربەی دووانە:-
ئەم ڕێگایە بۆ چارەسەری ئەو دیاردەیە دەگونجێت ، کە هەندێک پۆلی ڕووەک لەگە ڵ هەندێک بنەڕەت دا ناگونجێن.بەهۆی پۆلێکی دیکەی نێوەندەوە بەیەکەوە دەگونجێن ، وەکو پۆلی هەرمێی هێردی دەبێتە نێوەند لە نێوان پۆلی هەندێ هەرمێی دیکە و بنەڕەتی کرۆسک دا، بەمە دەبێت گونجاندنێک هەبێت لەنێوان پۆلی نێوەند و بنەڕەت دا، هەروەها پۆلی نێوەند ا موتوربەش دا.

https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEja38FX9sZPRqwvZB1Ry6qor08CCrqBwF2vFRU9NCck2OiHfiWv6IBYColdZMYeQmtFwZh0_JJCJke24rRx43UjIC9kKrNhTo2dyF6QgyC8gG64nUtO1zkTgc8j8Xkpox7QOxKrjMxQGAkK/s640/Done.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiNmvtwi7XyrgM_3FCOcuxAKqHuEMli7AGQMrHvNOtcD3tFCI9x4u8eZaFP-pQmpE_ieEOLmiG436rAZjsf0moMT6gHgnCeubdL5-9wwm53zSD8-1inSiX8pcJ-CIZcgnNgXEggKs_qO5_R/s640/wax2.jpg

سەرچاوە:- گۆڤاری کشتوکاڵ / ژمارە ٣٢ / ساڵی ٢٠٠٧
ئامادەکردنی:- عەباس نادر



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
null@example.com (Barham Eng)

قەڵەمە موتوربە چۆن ئەنجام دەدرێت(راپۆرت) Reviewed by Unknown on 4:48:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.