Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایان دەتوانن لە هەفتەدا چوار رۆژ بكەن بە پشوو

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەبارەی نیگەرانی بەشێك لە مامۆستایان لەبەرامبەر رۆژەكانی دەوام و دەرماڵەی هاتووچۆ روونكردنەوە دەدات و دەڵێت هەموو مامۆستایان دەرماڵەی هاتووچۆ وەردەگرن ومامۆستایان دەتوانن هەفتەی سێ یان چوار رۆژ بكەن بە پشوو“.

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، بە کەناڵی رووداوی راگەیاند “وەزارەتی پەروەردە و پەروەردەی سلێمانی، مەبەستیان لە دەوامی شەش رۆژ لە هەفتەیەكدا، ئەوە بووە، كە دەبێت قوتابی و خوێندكار هەفتەی شەش رۆژ وانەی تەواو بخوێنن، نەك مامۆستایان شەش رۆژ وانە بڵێنەوە”.

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەشڵێت “مامۆستایان دەتوانن خۆیان لەسەر ئەوە رێكبكەون، كە بەپێی‌ بەشە وانەكان، هەفتەی سێ یان چوار رۆژ بكەن بە پشوو”.

لەبارەی پارەی 100 هەزار و 150 هەزاری دەرماڵەی هاتووچۆی مامۆستایان، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان گوتی “سەرەتا وەزارەتی دارایی رێنماییەكەی هەڵەبوو، كە داینابوو ئەو مامۆستایانە وەریبگرن، كە بەشە وانەی تەواو دەڵێنەوە، بەمەش 60% بۆ 70% مامۆستایان دەرماڵەكە نەیدەگرتنەوە. بۆیە ئێمە وەكو یەكێتی مامۆستایان، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە قسەمان كردووە، لەو رێگەیەشەوە وەزارەتی دارایی رێنماییەكەی هەڵوەشاندەوە و لەمەودوا هەموو مامۆستایان دەرماڵەی هاتووچۆ وەردەگرن”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

مامۆستایان دەتوانن لە هەفتەدا چوار رۆژ بكەن بە پشوو Reviewed by Unknown on 4:08:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.