Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ماستەر کارتى نێودەوڵەتی


سوپاس بۆ هەڵبژاردنی ماستەر کارتی نێودەوڵەتی. ئيرە سەرەتای ڕێگاتە بۆ ئەنجامدانی کارە بانکیەکانت لە سەرتاسەری جیهاندا بە شێوەیەکی ئاسان و پارێزراو. ماستەر کارت دەتوانرێت لە هەر شوێنێک کە هەڵگری لۆگۆی ماستەر کارت بێت بەکار بهێنرێت. شایەنی باسە کە پێشکەوتو ترین تەکنەلۆژیای چپی ئەلیکترۆنی و ژمارەی کەسی کەوا دڵنیایی زیاترت پێدەبەخشێت لە دروست کردنی ئەم ماستەر کارتانە بەکارهاتووە.





کارتەکەت دەوری نەخت دەبینێت. هەربۆیە لەمەودوا پێویستت بە نەخت نیە لە سەفەرەکانتدا. دەتوانیت سەردانی ئامێری بژمێری ئەلیکترۆنی بکەی هەرکات پێویستیت بە نەخت بوو. وە هەروەها دەتوانی بەکاری بهێنیت لە کرداری سپاردن، ڕاکێشان، و گواستنەوەی پارە سەرەڕای سودوەرگرتن لە هەموو خزمەتگوزاریە جۆرا و جۆرەکانی سه ر ئينتةر نيَت .
کڕین بەبێ نەخت
هەرجارێک کارتەکەت بەکاربهێنیت بۆ کڕین، ڕاستەوخۆ پارەی خەرجکراو لە حسابەکەت دادەشکێت. بەم شێوەیە خۆشحاڵ دەبیت بە خێرایی ئەنجامدانی کارەکان و دڵنیا دەبیت لە کڕین بەبێ نەخت لە جۆرەها چێشتخانە و دوکان و شوێنی تر.
پەسەندە لە هەموو عێراق
ماستەر کارتەکەت پەسەند کراوە لەلایەن هەزاران دامەزراوەی بازرگانی لە عێراق کە سەنتەری بازرگانی جۆراو جۆر و کۆمپانیای گەشت و گوزار لەخۆ دەگرێت. وە هەروەها دەتوانیت بەکاری بهێنیت لە سەدان ئامێری بژمێری ئەلیکترۆنی
پەسەندە لە سەرانسەری جیهاندا
بۆ هەموو شوێنێک گەشت بکە و ئازاد بە لە بەکارهێنانی ماستەر کارتەکەت. لە رێگەی ئەم کارتەوە دەتوانیت بازاڕگەری بکەیت لە زیاتر لە ٢٤ ملیۆن فرۆشگای بازرگانی و بەکار‌هێنانی یەک ملیۆن ئامێری بژمێری ئەلیکترۆنی تایبەت بە ماستەر کارت لە گشت جیهاندا.
بەکارهێنانی ماستەر کارت بۆ کرداری کڕین
ماستەرکارتەکەت پەسەندە لە سەرانسەری جیهاندا و رێگات پێ دەدات بە ئاسانی بازاڕگەری بکەیت. دەتوانیت بازاڕگەری بکەیت تا " بەرزترین رێژەی کڕین لە رۆژێکدا" کە لەسەر نامەی هاوپێچکراو بەکارتەکەت دەستنیشان کراوە. بەرزترین ڕێژەی کڕینیش بریتیە لەو بڕە پارەیەی کە لە حیسابەکەتدا هەیە یاخود ئەگەر ڕەزامەند بویت دەتوانیت بە پێی ڕێککەوتن، زیاتر لە باڵانسەکەی خۆت ڕاکێشیت.
ئەگەر ویستت بازارگەری لە ناو عێراق یاخوود دەرەوەی عێراق بکەیت ، تەنها دڵنیا بەرەوە لە هەبوونی لۆگۆی ماستەر کارت Master Card لە فرۆشگا بازرگانیەکە پێش ئەوەی دەست بە کڕین بکەیت ، سەرەتا ئەم هەنگاوانە بگرەرە بەر :
• ماستەر کارتەکەت بدەرە فرۆشیارەکە
• فرۆشیارەکە کارتەکەت دەخاتە ناو ئەو ئامێرە کە تایبەتە بە خوێندنەوەی کارتەکان و نرخی شتومەکەکانت دەنوسێت و کارەتەکە لە ناو ئامێرەکە دەمێنێتەوە تا کردارەکە تەواو جێ بەجێ دەبێت.
• کە رەزامەندی کرا لەسەر کردارەکە ، فرۆشیارەکە داوات لێدەکات ژمارەی نهێنی لەسەر ئامێرەکە بنوسیت کە هەمان ژمارەی نهێنی سەر ئامێری بژمێری ئەلیکترۆنیەکەیە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نەدەی کە فرۆشیارەکە ژمارە نهێنیەکەت ببینێت .
• کە ڕەزامەندی دەکرێت لەسەر کردارەکە ، کارتەکەت وەردەگریتەوە لەگەڵ پسولەی کڕین و داوات لێ ناکرێت واژۆ لەسەر بکەیت ، بەڵام تکایە ئەم پسوولەیە لای خۆت بهیڵەوە تا ئەو کاتەی کردارەکە لە دەرخستەی ئەژمێری بانکیت دەر دەکەوێت .
• بەم شێوەیە کرداری کڕینەکەت سەرکەوتوویی ئەنجام دەدرێت و نرخی کردارەکە لە ئەژمێری سەرەکی پابەند بە کارتەکەت دادەشکێندرێت.
هەرچەندە زۆربەی ناوەندە بازرگانیەکانی عێراق و زۆربەی وڵاتانی جیهان لە هەوڵى خێرادان بۆ گۆرينى ئامێرى خوێنەدنەوەی کارتەکان بۆ ئامێری خوێندنەوەی چپی ئەلیکترۆنی و ژمارەی نهێنی کەسی ، بەڵام لە بەشێک لە فرۆشگاکان تا ئێستا ئامێری خوێندنەوەی چپی ئەلیکترۆنی و ژمارەی کەسیان بۆ دابین نەکراوە.
دوو دڵ مەبە سەبارەت بەم بابەتە چونکە ماستەر کارتەکەت لە بواری جیاوازدا کار دەکات. کارتەکەت دەخرێتە ناو ئامێری خاڵی فرۆشتن ، و کاتێک کارتەکەت ڕەزامەندی دەردەبڕیت لەسەر کردارەکە داوات لێ دەکرێت لەسەر پسوولەکە واژۆ بکەیت بۆ دڵنیا بوون لە کرداری کڕینەکە.
کرداری ڕاکێشانی نەخت
ماستەر کارتەکەت کار ئاسانیت بۆ دەکات بۆ کۆنترۆڵ کردنی پارەکانت لە ناوخۆ و دەرەوەدا. دەتوانیت نەخت ڕابکێشیت لە هەر ئامێرێکی بژمێری ئەلیکترۆنی هەر ئامێرێکی بژمێری ئەلیکترۆنی دابەشکراو لە عێراق کە هەڵگری لۆگۆی ماستەر کارتە یاخوود لە یەک ملیۆن ئامێری بژمێری ئەلیکترۆنی کە هەڵگری لۆگۆی ماستەر کارتە تەنها بە دانانی کارتەکەت لە شوێنی تایبەت لە ئامێری بژمێری ئەلیکترۆنیەکە و جێ بەجێ کردنی هەنگاوەکانی سەر شاشەکە.
خزمەتگوزاری زیاتری کارتەکان
لە رێی ئینتەرێتەوە دەتوانیت :
• ماستەرکارتەکەت کارا بکەیت
• باڵانسی حسابەکەت بزانیت
ئامۆژگاری بەسود بۆ بەکارهێنانی کارتەکەت بە شێوەیەکی پارێزراو
• بەکارهێنانی ماستەرکارت بۆ دانی پارە ، دەتپارێزێت لە مەترسی هەڵگرتنی پارەی زۆر و یارمەتیدەرە بۆ بەڕێوەبردنی خەرجیەکانت.
• هەرگیز کارتەکەت لە هیچ شوێنێک لەبیر مەکە
• راستەوخۆ دوای وەرگرتنی کارتەکەت، چالاک بکە
• کارتەکە بپشکنە کاتێک بازرگانەکە بۆت دەگێڕێتەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کارتەکەی خۆتە
• بە بەردەوامی دەرخستەی ئەژمێرەکەت بپشکنە و لە کاتی تێبینی کردنی هەر هەڵەیەک تێیدا ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکە بە بانکەوە
• بەردەوام زانیاری پەیوەندی کردن نوێ بکەرەوە لەگەڵ ژمارە مۆبایل ، چونکە پێدانی ژمارەی مۆبایل بەکاردێت بۆ کارا کردنی کارتەکە و دووبارە کاراکردنی ژمارەی نهێنی.
• ئەگەر هاتوو کارتەکەت دزرا یاخود ون بوو ، تکایە ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکە بە بانكةوة
• هیچ زانیاریەک دەربارەی ماستەرکارتەکەت ئاشکرا مەکە. خۆت بپارێزە لە بەکارهێنانی ماستەرکارتەکەت لە وێبسایتی نادیار لەسەر ئینتەرنێت و وەڵامی هیچ پۆستێکی ئەلیکترۆنی مەدەرەوە کە داوای ئەو زانیاریانەت لێ دەکات.
• لە کاتی ئاگادار کردنەوەی بانک لە دزین یاخوود ونبوونی کارتەکەت، گرینگە کە وا خۆت بە وردی بناسێنیت لە تەلەفون و هەروەها داوات لێ دەکرێت کە بە نوسراو بۆ بانکی دووپات بکەیتەوە.
وەڵامی پرسیارەکانتان:
ماستەرکارت چیە و چۆن دەتوانم سوودی لێ وەربگرم؟
Debit کارت لە ئینتەرنێتەوە دەستت دەکەوێت ،کارتێکە لۆگۆی ماستەرکارتی لەسەرە و ڕێگەت پێ دەدات کە بگەیتە ئەژمێرەکەت و ئاسانکاری زیاترت بۆ دەکات بۆ ڕاکێشانی زیاتر لە گوژمەکەت بەپێی ڕێککەوتن. کارتەکەت یارمەتیت دەدات بۆ رێکخستنی ئیش و کاری داراییت ، و چاودێری کردنی خەرجیەکانت لە ڕێگەی نیشاندانی کردارە جێ بەجێ کراوەکان لە دەرخستەی ئەژمێرەکەت.
جیاوازی چیە لەنێوان Debit کارت و Credit کارت ؟
Debit کارت بریتیە لە کڕین و پێدانی راستەوخۆ لە کاتێکدا Credit کارت، بریتیە لە کڕین و پێدانی دواخراو ، بۆیە کاتێک کارتی Debit ی بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان بەکاربێنیت دەبێت باج بدەیت لەسەر کۆی پارەی داواکراو.
تازەگەری کارتی Debit چیە؟
نوێترین تەکنەلۆجیای جیهانیت پێشکەش دەکات بۆ پاراستنی کارتەکەت کە بریتیە لە چپی زیادکراو لەسەر کارتەکەت کە لە ساختەکردن دەتپارێزێت.هەروەها ژمارەی نهێنی بۆ دڵنیا بوونەوە لە کرداری کڕین دڵنیاکەرە کە تۆ تاکە کەسی کە ڕێگە بدەیت کرداری کڕین بەم کارتە ئەنجام بدرێت.
کارتەکە چۆن بە دەستم دەگات؟
بۆ ئاسانکاری زیاتر هەڵدەستین بە پێدانی کارتەکە لە رێگەی ئینتەر نێتەوە دەواکاری پێشکەش دەکەیت لە ڕێگای وەزارەتی پۆستەو گەیاندن بە دەستت دەگات لەو شوێنەی لێ نیشتەجێی بێ تێچونی یەک دینار و لەگەڵ رێنمایی و چۆنیەتی کاراکردنی کارتەکە .
پێویستە چی بکەم پێش بەکارهێنانی کارتەکەم؟
پێویستە کارتەکەت کارا بکەیت و ژمارەی نهێنی دەستنیشان بکەیت بۆ ڕاکێشانی نەخت پێش بەکارهێنانی لەڕێی جێ بەجێ کردنی رێنمایی دیاریکراو لەسەر رووی پشتەوەی نامە هاوپێچکراوەکە بە ماستەرکارتەکەتەوە. وە دوای کاراکردنی کارتەکەت بەسەرکەوتوویی دەتوانیت دەست بکەیت بە بەکارهێنانی لەو ناوەندە بازرگانیانە و چێشتخانانەی کە هەڵگری لۆگۆی ماستەرکارتن.
ئایا من وەک سەوداکارێک پابەندم بە هەبوونی ژمارەی مۆبایل؟
بەڵی ، بەردەوام پابەندبە بە نوێ کردنەوەی ژمارەی مۆبایل لە تۆمارەکانی ئێمەدا لەبەر ئەوەی ئێمە کورتەنامەیەکت بۆ دەنێرین لەگەڵ هەر کردارێکی سپاردن و راکێشان.
لە کوێ دەتوانم ماستەرکارت بەکار بهێنم؟
دەتوانیت ماستەر کارت بەکار بهێنیت لەسەرانسەری جیهان لە هەر شوێنێک ئامێری هەڵگری لۆگۆی ماستەر کارتی لێبێت و لە ئینتەرنێت. ئەمەش زیاتر لە ٢٧ ملیۆن ناوەندی بازرگانی لە سەرتاسەری جیهان لەخۆ دەگرێت.هەروەها دەتوانیت بەکار بهێنیت بۆ ڕاکێشانی پارە لە هەر ئامێرێکی بژمێری ئەلیکترۆنی ، کە لۆگۆیەکەی لە پشتەوەی کارتەکە تۆمارکرابێت. واتە زیاتر لە یەک ملیۆن ئامێری بژمێری ئەلیکترۆنی زیاترر لە ٢١٠ وڵات و هەرێم.
هیچ رێگریەک هەیە لەوەی لە رۆژێکدا چەند جار ماستەرکارتەکەم بەکار بهێنم؟
کارتەکەت رێگات پێدەدات بە خەرجکردن تا بەرزترین رێژەی کڕین لە رۆژێکدا و بەرزترین رێژەی ڕاکێشانی دیاریکراوی رۆژانە لە ئامێری بژمێری ئەلیکترۆنی لەسەر نامەی هاوپێج بە کارتەکەت هەتا ئەو کاتەی کە گوژمەت هەیە لە ئەژمێرەکەت ، یاخود زیاتر ئەگەر هاتوو ڕەزامەند بووی لەسەر ڕاکێشانی زیاتر لە گوژمەی ئەژمێرەکەت.
ئایا کڕین بەرێگەی ماستەرکارت لە دەرخستەی ئەژمێرەکەم دەر دەکەوێت ؟
بەڵێ، کاتێک بازاڕگەری دەکەیت لەرێگەی ماستەرکارتەکەتەوە کردارەکان لە دەرخستەی ئەژمێرەکە دەر دەکەوێت هەروەها کرداری سپاردن، چەکی سپێردراو ، کرداری ڕاکێشان لە ئامێری بژمێری ئەلیکترۆنی و کردارەکانی دیکە لە دەرخستەی ئەژمێرەکەت دەر دەکەوێت. هەبوونی هەموو کردارەکان لە دەرخستەی ئەژمێرەکەت یارمەتیدەر دەبێت لە بەرێوەبردنی خەرجیەکان.
ئەی باجی زیاترم لەسەر ئەژمێر دەکرێت ئەگەر ماستەرکارت لەدەرەوەی وڵات بەکار بێنم؟
کە تۆ جۆرە دراوێکی دیکە بەکار دەهێنی جگە لە دراوی ناو حیسابەکەت لە دەرەوەی وڵات ، نرخی کردارەکە دەگۆڕدرێت بۆ دیناری عێراقی لە هەمان رۆژدا. نرخی گۆڕینەوەکە لەلایەن ماستەر کارتەوە دەستنیشان دەکرێت . تکایە ئاگاداربە هەر کردارێکی بازرگانی لە دەرەوەی وڵات پابەندە بە باجی گۆڕینەوەی دراو ، وە هەروەها هەموو کرداری راکێشانی نێودەوڵەتی لە ئامێری بژمێری ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی وڵات پابەندە بە باج. ئەم باجانە بە درێژە لە دەرخستەی ئەژمێرەکە دەر دەکەوێت.
ئایاژمارەی نهێنی بەکارهاتوو بۆ کرداری کڕین ، هەمان ژمارەی پێناسەی کەسیە کە بەکاردێت بۆ کرداری ڕاکێشانی نەخت؟ ئایا مەترسی هەیە لە ئەگەری ئەوەی ژمارەی کەسیت ببینن کاتی نوسینی لەسەر ئامێری فرۆشیارەکە؟
بەڵێ، هەمان ژمارەی پێناسی کەسی بەکار دەهێنیت بۆ پارەدا بۆ کڕین و راکێشانی نەخت لە ئامێری بژمێری ئەلیکترۆنی . دەبێت وریا بیت لە کاتی نوسینی ژمارەی پێناسی کەسیت ، هەوڵبدە لە بینینی بیشاریتەوە بە بەکارهێنانی دەستەکەی ترت و بە پێی توانا و ژمارەی پێناسی کەسیت مەنوسە ئەگەر هاتوو چاودێریت لەسەر بوو.
چی روودەدات ئەگەر هاتوو ژمارەی نهێنی هەڵە لەسەر ئامێری خوێندنەوەی کارتەکان نوسرا ؟ ئایا ئامێری خوێندنەوەی کارتەکان یاخود ئامێری بژمێری ئەلیکترۆنی دەست بەسەر کارتەکەدا دەگرێت؟
بۆ پاراستنی کارتەکەت لە هەر بەکارهێنانێکی نایاسایی ، مافت هەیە تەنها دوو جار هەوڵی هەڵەی لەسەریەک بدەیت. گەر هاتوو لە سێ ئامێری بژمێری جیاوازیش ئەنجام درابێت ، گەر هاتوو سێ جار ژمارەی پێناسی کەسیت بە هەڵە نوسی، ئەم ژمارەیە دا دەخرێت بۆ ماوەیەکی کاتی و شیاو نابێت بۆ کارکردن. وریابە بە هیچ شێوەیەک کارتەکە بەکار نەهێنێت پێش دووبارە کاراکردنی پێناسی کەسی ، لەبەر ئەوەی گەر هاتوو بۆ جاری سێیەم ژمارەی هەڵە بەکار بهێنیت، هەر ئامێرێکی بژمێری ئەلیکترۆنی دەست بەسەر کارتەکەتدا دەگرێت.
ئایا دەبێت چی بکەم گەر هاتوو ژمارەی نهێنی تایبەت بە ماستەرکارتەکەم لەبیر چوو؟
تکایە پەیوەندی بکە بە بانکەوە و کارمەندی خزمەتگوزاری لە ناوەندی پەیوەندی هەنگاو بە هەنگاو رێ نیشاندەرت دەبێت بۆ چۆنیەتی هەڵبژاردنی ژمارەی پێناسی کەسیت. زۆر گرینگە خۆت پیناسە بکەیت لە تەلەفوون وەک هەڵگری کارتەکە. بە پێچەوانەوە کارمەنی خزمەتگوزاری ناتوانێت هیچ هاوکاریەکت بکات.
چی روودەدات لە کاتی وون بوونی کارتەکە یاخود دزینی ، یان بەکارهێنانی بە شێوەیەکی هەڵە؟
تکایە راستەوخۆ بانک ئاگادار بکەرەوە .
ئایا دەتوانم کورتەنامەوەربگرم بۆ ئاگادارکردنەوەم لە کاتی بەکارهێنانی ماستەرکارتەکەم؟
بەڵێ، کورتە نامە وەردەگریت لەرێگەی مۆبایلەوە بۆ ئاگادارکردنەوەت لە کردارەکانت.


ماستەر کارتى نێودەوڵەتی Reviewed by k on 4:33:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.