Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ڕاگه‌ێنراوێكی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ڕاگەیاندراوى بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە
سەبارەت تاقیکردنەوە نیشتمانى و وەزارییەکان

سێکتەرى پەروەردە، لە ماوەى ڕابردوودا بە دۆخێکى قورس تێپەڕی و بایکۆت هۆکار بوو بۆ دواخستنى پڕۆسەى خوێندن لە هەندێک ناوچە، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە مامۆستایان درکیان بە مەترسى دواکەوتنى خوێندن کرد و بە سوپاسەوە گەڕانەوە بۆ قوتابخانەکانیان.
وەزارەتى پەروەردە لە سۆنگەى هەستکردن بە گرنگى داهاتووى قوتابیان و زەرەرمەندنەبوونیان، لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانەوە، پێشنیارى هەموو لایەکى وەرگرت و پاش تاوتوێکردنیان، بڕیار درا بە:
* ئەزموونەکانى خوولى یەکەمى ساڵى خوێندنى (٢٠١٦ ـ ٢٠١٧٧)ى پۆلە کۆتاکان (نیشتمانى و وەزارى)، بۆ قوتابیانى (٩ى بنەڕەتى) ڕۆژى (چوارشەممە ــــ ١٤/٦/٢٠١٧) و بۆ قوتابیانى (١٢ى ئامادەیی) ڕۆژى (پێنج شەممە ــــ ١٥/٦/٢٠١٧)ى زایینى ئەزمونەکانیان دەست پێ دەکەن و لە هەفتەیەکدا دوو ئەزموون ئەنجام دەدرێت.
* جێژنى ڕەمەزانى پیرۆز کە دەکەوێتە نێو ئەزمونەکانەوە، بۆیە پشووى تایبەتى بۆ دانراوە.
* خشتەى ئەزموونەکان لە پەیجى فەرمى بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت (www.facebook.com/MOE.KRG.official) و پەیچى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى پەروەردەى پارێزگاکان بڵاو دەکرێتەوە.

 


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ڕاگه‌ێنراوێكی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌. Reviewed by Unknown on 3:40:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.