Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك زۆرترین و کەمترین ڕێژەى خەوتنى دانیشتووان لەوڵاتانى جیهاندا دیاری كرا

بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى”Russian today”، توێژینەوەیەکى نوێ کەلەلایەن چەند زانایەکى ئەمەریکى و ئوستڕاڵى ئەنجامداربوو، ڕێژەى زۆرترین و کەمترین تێکڕاى خەوتن لەوڵاتەکانى جیهاندا دەردەخات.

چەند زانایەکى ئوستراڵیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا هەستان بەئەنجامدانى توێژینەوەیەک لەسەر ناوەندى کاتژمێرەکانى خەوتن لەچەند وڵاتێکى جیاوازدا، بەجۆرێک ئەو داتایانەى کەتیایاندا بەکارهێنرابوون کۆکراوەى نزیکەى شەش ساڵ بوون.

بەپێى ئەنجامى توێژینەوەکە دەرکەوتبوو کە  :

دانیشتوانى خەڵکى یابان کەمترینن لەجیهاندا بۆ ڕێژەى خەوتن، بەجۆرێک کەتێکڕاى خەوتنى خەڵکى ئەو وڵاتە نزیکەى ٧ کاتژمێر و ١٦ خولەک بوو.

بەڵام ئەرجەنتین خاوەنى تەمەڵترین دانیشتووان بوون لەڕێژەى خەوتن تیایاندا، کە بەپلەى یەکەم هاتبوون لەڕێژەى زۆرترین خەوتن تیایاندا، کە تێکڕاى ناوەندى خەوتن لەدانیشتووانى ئەو وڵاتە نزیکەى ١٠ کاتژمێر و ١٦ خولەک بوو.

بەپێى داتاکانى ئەو توێژینەوە بێت ئامارەکانى ناوى ئاماژە بەوە دەدەن کە دانیشتوانى وڵاتى ڕووسیا نزیکەى ٩ کاتژمێر و ٢٠ خولەک دەخەون، ئەوەش بەهۆى ئەوەوەیە کە خەڵکى ڕووسیا کاتى کارکردنیان لەکاتژمێر ٨ ى بەیانییەوە دەست پێدەکات تاوەکو کاتژمێر ١١ى شەو.

ئەوەى جێى بیرهێنانەوەیە کە بڕى کاتژمێرى کەم هەیە لەتێکڕایى خەوتنى خەڵکى دانیشتووانى ئەوروپادا، ئەوە لەکاتێکدایە کە دانیشتووانى ڕۆژهەڵاتى ئاسیا بڕێکى زیاد هەیە لەڕێژەى خەوتنیاندا.

هەورەها توێژەرەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەو داتایانە لەکۆمەڵێک وڵاتى جیاواز وەرگیراون کە ژمارەى هەمان ناوچە ناگرێتە کە لەوانەیە کاریگەرى هەبێت لەسەر دەرئەنجامى کۆتایى توێژینەوەکە، واتا ئەگەر شوێنێک هەبێت لەوڵاتێکدا و ڕێژەیەکى زیاتر یان کەمتر بخەون نابێتە هۆى ئەوەى کاربکاتە سەر ئەنجامى کۆتایى تێکڕاى خەوتنى ئەو وڵاتە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك زۆرترین و کەمترین ڕێژەى خەوتنى دانیشتووان لەوڵاتانى جیهاندا دیاری كرا Reviewed by Unknown on 4:02:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.